قادر نادر : پارتی هەولی دا لەتیرۆری شەهید سەردەشتدا پەیامی ئەوەبدات بنەماڵەی سەرۆکی هەرێم پیرۆزن و نابێت بەفەنتاسیاش ووشە بەرامبەریان هەبێت

qadr nadrسایتی سەردەشت عوسمان: هەموو ئاماژەکان ئەگەرێنەوە سەر ئەو خاڵەی سەردەشت لەسەر ساتێریک تیرۆر کرا کە ناوی کچێکی بارزانی تێدا هاتبوو، هەن دەیانەوێت ئەمە پەیوەست بکەنەوە بە فەرهەنگی پیاوەتی و ناموسیەوە، ڕای ئێوە لەمباریەوە چییە؟ تاکەی سەرۆک و خێزان و بنەماڵە ئەبێ تابوو بن؟ تاکەی پیرۆزییەکانی بتەکانی بنەماڵە و هۆز و عەشیرەت بەپیرۆز ئەکرێن؟

قادر نادر : ئازادی بیرورا هەر رەخنەگرتن نیە لەدەسەڵاتی سیاسی ، بەڵکو ئاماژە پێکردنە بەسەرجەم ڕێگریەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگا … ئەوەی بەوردی سەیری نوسینەکانی شەهید سەردەشت بکات، هەست دەکات کە پەیامی ئەوەبووە ، سەرۆکی پلەیەی کوردستانی باشورر چ دواکەوتویێکە ؟ واتا تەنزەکەی سەردەشت سیاسی و رەخنەگرتن بوو لەمامەڵەی سەرۆک نەوەک مەسەلەی ناموس پەرستی . ئاخرسەرۆکی وولاتان هەموو ژیانیان ، لەهەر کەلێن وکەم وکورتیەک هەیبێت تادەگاتە مامەڵەی شەخسی لەگەل مالەوەی دەکەوێتە بەرچاوی خوێنەر و بیسەر . بەبیرورای من ئەوانەی دەلێن شەهید سەردەشت مەسەلەکەی دەست بردن بوو بۆ ناموس ، نەوەک ئازادی بیرورا . ئەوانەن دەیانەوێت پاساو بۆ تیرۆر و هەلپەرستی ولەرزۆکی خۆیان بهێنەوە تا رەخنە لە تیرۆرکردنەکەی نەگرن . ئێمە لەهەنگاوی وادا دەبێت سەیری ژیانی سەرۆکەکانی ولاتانی پێشکەوتوو بکەین کە بچوکترین رەفتاری خۆی و مالەوەی بەردەوام لە میدیاکان دەبێتە گفتوگۆی ڕۆژانە بانمونەیەک لەم بارەوە سەیری کچەکانی پادشای سویذ بەتایبەتی مادلینە بکەین کەبەردەوام جولەو هەلسوکەوتی شەخسیشی دەبتە مانشیتی ڕۆژنامەکان .. راستە ئەمە بەرٶژێک لەولاتێکی دواکەوتوی وەک کوردستان پێی ناگات بەڵام ناکرێت بەو پاساوەش ووتەکەی چینیەکان لەیاد بکەین ( ڕیگای هەزار میل بەشەقاوێک دەست پێ نەکەین )) 

سایتی سەردەشت عوسمان:شەڕی ئازادی دەربڕین و موقەدەساتە داسەپاوەکان لە کوردستان لە تیرۆری سەردەشتدا بەرەوڕووبونەوەیەکی توند نمایش ئەکات، ئەو دەسەڵاتەی سەردەشتی تیرۆرکرد ویستیان و دەیانەوێت لە ڕێگای ئەم تاوانەوە چ پەیامێک بگەیەنن؟ ئەم جۆرە پیرۆزکردن و داسەپاندنی پیرۆزیانە ج ڕۆڵێک لە شکڵپیدانەوەی دەسەڵاتدا لە کوردستان دەبینێت؟ 
قادر نادر : پارتی هەولی دا لەتیرۆری شەهید سەردەشتدا پەیامی ئەوەبدات بنەماڵەی سەرۆکی هەرێم پیرۆزن و نابێت بەفەنتاسیاش ووشە بەرامبەریان هەبێت . ئەگەرنا تیرۆر چاوەڕییان دەکات . بەڵام کاردانەوەکان زۆر پێچەوانە بۆوە ، کەلەخەیالی ئەوانیش نەبوو ئاوا بەگەورەیی لێ بێتە ئاراوە وەئەم دۆسیە نهێنیە سەرۆکی هەرێم کەوتە ناو هەموو مالیک و ڕۆژنامەنوسێکەوە . بەواتای نوسینەکەی سەرەدشت گەورەترین ترس و پیرۆزی تێکشکان چونکە دوای تیرۆرردنی بەسەدان بابەت لەسەر ئەمە نوسرا و چاوی خوێنەری چووە سەر ئەو لایەنە کەم و کورتیەی بارزانی . باشترین نمونە تەنیا سەیری نوسینەکە لەمالپەری کوردستان پۆست بکە ژمارەی خوێنەری تەنیا ئەو بابەتە و لەو مالپەرە گەیشتۆتە ٢٠٢ هەزار کەس لەو دوو سالەدا … ئەمەش ژمارەی پێوانەیی نوسینە کە چاوی خوێنەری بۆ خۆی کێشابێ دەبێت بڵێن ئەمە تەنیا لەو مالپەرە ، جگە لەسەدان مالپەرو ڕۆژنامەی تر . بڕوانە

سایتی سەردەشت عوسمان: پایەکانی هەڵکشان و زەقبوونەوەی ئیستیبدادی سیاسی لە کوردستاندا چییە؟ چۆن دەکرێت سنوور بۆ ئەمە دابنرێت؟ ئایا لەو ڕوبەڕو بونەوەیەی لەسەر تاوانی تیرۆری سەردەشت ڕوویدا ئاسۆی سەرکەوتن و شکستی جوڵانەوەی ئازادیخوازانە لە کوردستان چۆن خۆی نیشان دا؟
قادر نادر : دیارە تیرۆری شەهید سەردەشت نەیەکەم تیرۆرە نەکۆتاییشی پێ دێت، کە تیرۆری دەنگە ئازادیخوازەکان سەرەتاکەی بۆ سالانی ٢٠ی سەدەکانی پێشوو دەگەڕیتەوە مامۆستا جەمال عیرفان لەشاری سلیمانی و لەژێر دەسەلاتی شیخ مەحمود تیرۆر کرا ، دواتر هەزاران تیرۆرەکردنی سەردەمی ڕژێمی بەعس… تادەگاتە ٢٢ سالەی دەسەلاتی کوردی کەگەورەترینی تیرۆڕی شەهید رەئوف ئاکرەیی بۆیەکەم جار چاوی میدیاکانی چووە سەر و تائێستاش تیرۆری جەسەدی مرۆڤە جوانەکان بەردەوامە … ئەوەی وای کرد تیرۆری شەهیدان سۆرانی مامە حەمە و عەبدولستار شەریف و سەردەشت روبدات ئەوکەلتورە درێژ خایەنەی پارتیە بە لەناوبردنی رەخنەگرەکانی و چاوترساندنی پێکردنی خەڵک کەلێی راهاتبوو بەڵام لەکاردانەوەی تیرۆری شەهید سەردەشت ، سیگنالی ئەوە بەپارتی درا زەمەنی تیرۆری ئازادیخوازان گەلێ قورس لەسەری دەکەوێت ئەگەر درێژەی پێ بدات . پێم وایە نارەزایەتیەکانی ١٧ شوباتیش کاریگەری ئەو نارەزایەتی و کاردانەوانەی تیرۆرکردنی سۆران و 
سەردەشتی بەسەرەوە بوو هەم لە رقی پیرۆزی خەلک هەم لەگەشەکردنی نارەزایەتیەکان 

سایتی سەردەشت عوسمان: سەردەشت لە کوردستان نوێنەرایەتی چی دەکات؟ تیرۆری ئەو لە پەیوەند بە کێشەی نەوەی نوێ لەگەڵ دنیا کۆن سیمبولی چییە؟ ئایا دەرکەوتنی سەردەشت و سەردەشتەکان لە کوردستاندا دیاردەیەکی گوزەرایە، یان گوزارش لە ململانێیەکی قوڵ و قەڵەشتی گەورەی کۆمەڵایەتی دەکات؟ 
قادر نادر : بەهۆی ئەوەی رەورەوەی مێژوو ناوەستێت بۆیە دەبێت بەروداوێک گۆرانکاریەکان بتەقێتەوە. ئیستا ئێمە لەزەمەنیک دەژین کە تەکنەلۆجیا رٶژانە هەیمەنەی سیستەمە دیکتاتۆرەکان تیک دەشکێنی و هوشیاری بۆ خەلک بەئاسانی دروست دەکات و داخوازیەکانی خەڵک و گەنجان لەناو عەقلی سیستەمە کلاسیکە سیاسیەکان نابینرێتەوە . بۆیە ئەمرۆ نەوەیەکی گەنجی هاوشیوەی سەردەشت لەململانێیە لەگەل ئەو دەنگە کلاسیکیانەی کوردستان کە ٦٠ سالە ئەو کۆمەلگایە بەئارەزوی خۆیان هەراج بۆ بەرژەوەندیە شەخسیەکانیان دەکەن . مەحالە ئەو دوو گروپەش بتوانن لەگەل یەک گفتوگۆ بکەن چونکە بەرژەوەندی داخوازیەکان زۆر لەیەک دوروە . بۆیە دەبینین ماوە ماوە بەروداوێک ململانێکان دەتەقێتەوە . ئەوەی دەمەوێت بڵیم راستە تیرۆری شەهید سەردەشت بۆ بنەمالەکەی کۆستێکی گەورەیە ، بەڵام گەنجان و خەلکی هەولێر دەمێکە پێویستیان بە سیمبولێکی وەک شەهید سەردەشت بوو دوای عەبدولخالق مەعروف کەئیلهام و بوێری و داهێنان لەنوسین بەرامبەری وەربگرن .

سایتی سەردەشت عوسمان: بەر لە سەردەشت گەلێک ڕوداو و تاوانی گەورەی تر لە کوردستاندا ڕویان داوە، دەسەڵاتی حاکم نمونەی زۆری تری سەرکوتی خوێناوی لە مێژوی ڕەشی خۆیدا هەیە، چی وای کرد ئەم جارە تیرۆری گەنجێک ئەو هەموو توڕەییە بهێنیتە سەر شەقام؟
قادر نادر : خالی سەرەکی لەگەسەکردنی لوتکەی تورەیی خەلک لەدۆسیەی شەهیدکردنەکەی کات بوو ..چونکە لەسەرەتای نەوەدەکان بەئارەزوی خۆیان خەلکیان تیرۆر دەکرد کەمترین نارەزایەتی تەنانەت هەواڵی میدیایشی لێ دەهاتە ئاراوە بەلام لەتیرۆری شەهید سەردەشت 
بونی دەیان مینبەری راگەیاندنی (ئەهلی و مالپەر و ئۆپزسیۆن )
بوونی هێز و سوپایەکی گەورەی ڕۆژنامەنوسی بوێر 
گەشەکردنی یان هاتنە ئارای بەرەیەکی نوێی سیاسی کەبەئۆپزسیۆن دەناسرێ 
ڕٶلی باڵای کوردانی هەندەران لەخۆپیساندان و هێنانە سەرخەتی دەیان پەرلەمانتار و پارتی سیاسی 
وەرگێرانی نوسینەکانی سەردەشت عوسمان هەر لەرۆژانی یەکەمەوە لەلایەن ستافی کوردستان پۆست بۆ ئینگلیزی و عەرەبی و ناردنی بۆ ناوەندە جیهانی ومیدیاکان دا .
بێزاری خەلک لەم دەسەلاتە بەگشتی وتیرۆری دەنگە جوانەکانی ناوکۆمەڵ کاردانەوەی یانتەقێنەوەی لەتیرۆرکردنی شەهید سەرەدشتدا 

سایتی سەردەشت عوسمان: بە داڕشتنی سیناریۆ و هۆنینەوەی چیرۆکی ناڕاست لە دۆسیەی فڕاندن و تیرۆری سەردەشتدا بەکردەوە ناکاتە سیناریۆی پەنادانی تیرۆرستان و شاردنەوەی قەزیەکە؟ ئامانج لە داپۆشینی تاوانی تیرۆری سەردەشت، لە ڕێگای سیناریۆ چییە؟ 
قادر نادر : پارتی لەتیرۆری سەرەدشت عوسمان توشی تەنگەژەیەکی گەلێک گەورە بوو ، کەمرۆڤ لەتیرۆرکردنەکەی شەهید سەردەشتەوە هەستی کرد چ ئەقلیەتیکی مەترسیدار و دواکەوتوو نەزانانە ئەمنیەتی چەندین شاری لەبەردەستە ؟ هاوکات شیوەی داپۆشینی تاوانەکە لەتاوانەکە ناخۆشتر بوو وەدوبارە نیشانی دایەوە کە هێزێکی نەخوێندەوار وەزۆر گاڵتەجار بەکۆمەڵ چۆن رەفتار دەکات . هاوکات تۆ لەشیوەی تیرۆرکردنەکە و بەناو لیژنەی لێکۆلینەوەە تێ دەگەی چ هێزێکی دڵرە قی خێلەکی ومیزاجی بریاردەری وولاتە ؟ ئەوان لەهەموو حالتێکەوە دەیانەوێت بڵێن ئێمە دەولەت و کۆمەلین ، ئێوەش کۆیلە بەڵام زەمەنی ئەو عە قل و رەفتارە بەسەرچوو ، هەر رۆژەی نارەزایەتی و ململانێکان بەشیوەیەک دەتەقێتەوە . بێدەنگی ئێستاش مانای ئەوەنیە شەرەکە کۆتایی هاتووە

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.