تیرۆری سەردەشت عوسمان شەڕی نێوان ئازادی رادەربرین و موقەدەساتە داسەپاوەکانی لە کوردستان زۆر بە زەقی نمایش کرد

gona saidماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: هەموو ئاماژەکان ئەگەرێنەوە سەر ئەو خاڵەی سەردەشت لەسەر ساتێریک تیرۆر کرا کە ناوی کچێکی بارزانی تێدا هاتبوو، هەن دەیانەوێت ئەمە پەیوەست بکەنەوە بە فەرهەنگی پیاوەتی و ناموسیەوە، ڕای ئێوە لەمباریەوە چییە؟ تاکەی سەرۆک و خێزان و بنەماڵە ئەبێ تابوو بن؟ تاکەی پیرۆزییەکانی بتەکانی بنەماڵە و هۆز و عەشیرەت بەپیرۆز ئەکرێن؟

گۆنا سەعید : منیش تیرۆری سەردەشت عوسمان تا رادەیەکی زۆر پەیوەست دەکەمەوە بە فەرهەنگی پیاوسالاری و ناموسی و بەهاکانی خێڵ و عەشیرەتەوە ، بەلام بە تەنها ئەوە نیە ، بەڵکو پەیوەستی دەکەم بە سیاسەتیشەوە و بە تیرۆریکی سیاسی دادەنێم لە کوردستان چونکە ئەم دوو رووەی بنەماڵەی بەرزانی دەسەڵاتدار لە کوردستان لەم مەسەلەیەدا لە یەک دران بۆ دروست کردنی ئەو سیناریۆی ترس و تۆقاندنە لە بەرامبەر خەون و ئارەزوەکانی سەردەشت و هەزاران گەنجی وەک ئەو ئەگەر بیت و جورئەت بکەن پرسیار لەسەر سەروەت و سامانی بنەماڵەی بەرزانی دروست کەن  و تابۆکانی هۆز و عەشیرەت و سەرۆکایەتی ئەو بنەمالەیە بشکێنن . 
بەڕای من نوسینەکانی سەردەشت و بێ باکی لە مردن لە پیناو هەلبڕینی دەنگی ئازادانەی خۆی و دواتر تیرۆرکردنی لەسەر ئەو نوسینانە ئەو ناکۆکیە قوڵ و ڕیشەدارە نیشان دەدات لە نێوان هیوا و ئامانجەکانی گەنجان و بروای قوڵیان بە بەهاکانی ئازادی و مافی مرۆڤ و مافی ئازادی رادەربرین وە لە نێوان کۆنەپەرستی دەسەلاتێکی سیاسی کە لە کوردستاندا کە هەمیشە لە هەوڵی زاڵکردیی بەهاکانی عەشیرەت و دیین و خێڵە لە نێو کۆمەڵگادا بۆ سەرکوتی تاکەکان و دابرینیان لە ئازادی . ئەم ناکۆکیە ئەوە نیشان دەدات کە بۆشایی نێوان پێشڕەوی گەنجان و بەشێکی زۆری خەلک و دواکەوتووییی دەسەڵات چەندە زۆرە . هەروەها بە رای من تیرۆری سەردەشت یەک راستی تریش دەسەلمێنێت ، ئەویش ئەوەیە کە ئەوە خەڵک نیە دواکەوتوو بیت و قبولی تێکشکاندنی تابوو نەکات ، بەلکو ئەوە دەسەڵاتی هەریمە کە دەست بۆ هەموو کردارێک دەبات بە خاتری هێشتنەوەی سیستەمی کۆنەپەرست و دواکەوتووی عەشیرەتی و زاڵکردنی بەهاکانی لە نێو کۆمەڵگادا . 

ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان:شەڕی ئازادی دەربڕین و موقەدەساتە داسەپاوەکان لە کوردستان لە تیرۆری سەردەشتدا بەرەوڕووبونەوەیەکی توند نمایش ئەکات، ئەو دەسەڵاتەی سەردەشتی تیرۆرکرد ویستیان و دەیانەوێت لە ڕێگای ئەم تاوانەوە چ پەیامێک بگەیەنن؟ ئەم جۆرە پیرۆزکردن و داسەپاندنی پیرۆزیانە ج ڕۆڵێک لە شکڵپیدانەوەی دەسەڵاتدا لە کوردستان دەبینێت؟

گۆنا سەعید :  تیرۆری سەردەشت عوسمان شەڕی نێوان ئازادی رادەربرین و موقەدەساتە داسەپاوەکانی لە کوردستان زۆر بە زەقی نمایش کرد ، بە جۆرێک هیزەکانی هەردوو ئەم بەرەیەی لە نیو کۆمەڵگادا لەسەر مەسەلەی ئازادی ڕادەربرین لە بێژەن دا و لە یەکتری جیا کردنەوە ، هەڵبەت کوشتنی سەردەشت یەکەم و تەنها تیرۆری سیاسی نەبوە لە کوردستان ، بەلکو ئەم دەسەلاتە چەندین کەسی پێش سەردەشت تیرۆر کردوە لەسەر راو بۆچونی سیاسی و ئازادی رادەربڕین و رەخنە گرتنیان لە دەسەلاتەکەی ، پارتی ئەم تیرۆرانە و تیرۆری سەردەشتیشی بە دەرەجەی یەکەم بۆ لە ناوبردنی کەسەکان و کۆتایی هێنان بە چالاکیەکانیان ئەنجام داوە ، بەلام تیرۆر کردنی سەرەشت بەو شێوەیە دەرخەری بێ ئاگایی دەسەلات بوو لە هێزیکی شاراوەی گەنجان و خەلکی ئازادی خوازی کوردستان کە لیی هاتنە مەیدان و پەیامی ئەوەیان دا بە دەسەڵات کە ریگە نادەن مافی ئازادی رادەربڕینیان لێ زەوت بکرێت . دەسەلات بی ئاگا بوو لەوەی کە تیرۆری سەردەشت دەریایەک لە ناڕەزایەتی قوڵی نیو کۆمەڵگە دەهێنێتە مەیدان  و نمایشی ئەو جیاوازیە قوڵەی نیوان خواست و ئارەزوی گەنجان بۆ ئازادی و مافەکانیان هەیانە وە بیرکردنەوەی دەسەڵات لە داسەپاندنی بەها و نەریتە کۆنەپەرست و خێلەکیەکان و بالا دەست کردنیان لە نیو کۆمەڵگادا تا ئەو رادەیە زەق دەکاتەوە.

هەرچی پەیامی دەسەلاتی پارتیشە لە تیرۆری سەردەشت عوسماندا ئەوا لە بنەرەتەوە بە ووتەی خۆیان کیشانی خەتیکی سوور بوو بۆ خەڵکی ئازادیخواز و ڕۆژنامەنوسان و گەنجانی نارازی کە تەنانەت لەریگەی خەو ن و خەیاڵیشەوە ناتوانن ئەو سنورە ببەزێنن و ڕەخنەی لێ بگرن کە ئەویش پرسیار کردنە لەسەر سەروەت و سامانی بنەماڵەی بارزانی و هینانە ناوەوەی باسی بەهاکانی خیزان و عەشیرەت و خێڵی بەرزانیە لە نوسین و ڕەخنەکنیاندا ، پەیامەکەی پارتی کێشانی ئەو سنوورە ئاگریینە بوو کە هەر کەس خۆی لێ بات گڕ دەیگرێت وەک سەردەشت و گیان کێشانی بۆ بنەماڵە حەڵاڵ دەکات. 
ئامانج لە ئەم پیرۆز دانانەی بنەماڵە و عەشیرەت بە نوینەرایەتی بنەماڵەی بارزانی داسەپاندنی سیستەمێکی دیکتاتۆریانەیە کە خۆی لە پاوانکردنی دەسەلاتی سیاسی و سەروەت و سامانی ئێستای کوردستان لە دەستی چەند بنەمالەیەکی بە وێنەی شێخەکانی کەنداو سەقامگیر بکات و لەڕیگەی تیرۆر و سەرکوت و تۆقاندنەوە بیکاتە ئەمری واقیع بەسەر ژیانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشدا . 

ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان:  بە داڕشتنی سیناریۆ و هۆنینەوەی چیرۆکی ناڕاست لە دۆسیەی فڕاندن و تیرۆری سەردەشتدا بەکردەوە ناکاتە سیناریۆی پەنادانی تیرۆرستان و شاردنەوەی قەزیەکە؟ ئامانج لە داپۆشینی تاوانی تیرۆری سەردەشت، لە ڕێگای سیناریۆ چییە؟ 

گۆنا سەعید : روواوی تیرۆری سەردەشت وەک ئەوە وابوو کە سەردەشت لە ریزی پێشەوەی  هەزاران خۆپیشاندەر لە بەرامبەر دەسەڵات راوەستابێت و هەر لەویدا وەک ڕابەری ئەو خۆپیشاندانە تیرۆر کرابێت ، هەرچەند خۆپیشاندانەکە  دیار نەبوو وەک خۆپیشاندانی ١٧ ی شوبات بەڵام داوا و دەنگی سەردەشت هەمان داواو دەنگی رێژوان و سورکێو هەموو شەهیدەکانی تری خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوبات بوو . وە دەلیلی تیرۆری ئەو لە لایەن دەسەلاتەوە هەمان دەلیلی کوشتنی ڕیژوان و هاوریکانی بوو . ئەم راستیە زۆر روون و ئاشکرایە لە ڵای هەموو خەلکی کوردستان ، هەر بۆیە سیناریۆی قێزەونی پارتی بۆ کردنی سەرەشت بە تیرۆریستێک سیمای تیرۆریستانەی دەسەلاتی پارتی نەبێت ، هیچی تر نیشان نادات

Leave A Reply

Your email address will not be published.