گفتوگۆی سایتی کوردستان تریبیون لەگەڵ بەکر عوسمان برای شەهیدی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان سەبارەت بەدوایین عاڵوگۆرەکان لەکەیسەکە، لە یادی دووەمین ساڵرۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا
بەبێ دادگای کردنی تیرۆرستان، بکوژانی رۆژنامەنوسان و خۆپێشاندانەکانی ١٧ شوبات. هیچ ئاڵوگۆڕ و چاکسازییەک لە کوردستان ئەنجام نادرێ.
دۆسیەی سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت یەک دۆسیەن بەڵام لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا ڕوو دەدەن
کوردستان تریبیون: سەردەشت بۆچی شەهید کرا؟
بەکر عوسمان: سەردەشت لەسەر کاری رۆژنامەوانی،نوسین و ڕەخنەکانی لە ناعەدالەتی و گەندەڵی تیرۆرکرا. ئه‌و وەک رۆژنامەنوسێکی بوێر بەرەنگاری ناعەدالەتی و گەندەڵی و چه‌مکی موقه‌ده‌سی بنەماڵەیی و هۆزایەتی بۆوە. لەسەرده‌ربڕینی ڕاستی ژیانی خەڵک و شکاندنی تابوویەکی نێو کۆمەڵگای کوردستان و تێکشکاندنی پیرۆزییەکانی بتەکانی بنەماڵە و هۆز، که‌تا ئەو کات کەس دەستی بۆ نەبردبوو. تیرۆر کرا. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌توانم بڵێم سه‌رده‌شت له‌سه‌رکارێک تیرۆرکرا که نابێت مرۆڤ له‌سه‌ری تیرۆر بکرێت هێنده‌ی ده‌بو له‌سه‌رئه‌وکاره هانبدرێت.
کوردستان تریبیون: دۆسیەی سەردەشت عوسمان تا ئێستا لە دادگاکانی کوردستانە و هیچ بەرەوپێشچونێکیشی بە خۆیەوە نەبینیوە. ئەوەی کە کراویشە، سوکایەتیکردن بوە بە رۆحی شەهید. بۆچی دۆسیەکە نابەنە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق؟ یان بۆچی دۆسیەکە نابەنە دادگایەکی نێودەوڵەتی. ئەوەندەی ئێمەش ئاگادار بین، رێکخراوی مراسلون بلا حدود کاتێک سەردانی ماڵی بەڕێزتانی کرد کە خۆشت لەوێ بوی، وەعدی ئەوەیاندا کە هاوکارتان بن؟
بەکر عوسمان: سەبارەت بە دۆسیەکە لە دادگاکانی هه‌رێمی کوردستان ،ئێوە بەدروستی ئاماژەتان پێکردووە. ئەوەی بەڕێوە چووە و پێشبینی به‌ڕیوه‌چونیشی ده‌که‌ین، سوکایەتییەکی گەورەیە بە دادگا ودەزگای قەزایی. ئەونمایشە لە سیناریۆ و گاڵتەجاری لەدۆسیەی دادگا جێگەیەکی نەهێشتۆتەوە بۆ سەربەخۆیی دادگا و دەزگای قەزایی و ئەمنی لەکوردستاندا. ئیتر متمانەیەک بە دەزگای قەزایی و ئەمنی لەلای خەڵک نەماوە. ئیتر ئەو دەزگایانە، دەزگایەکن لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەکان پێکهێنراوە و هەر لەلایەن ئەوانیشەوە هەڵدەسورێنرێن و ئاراستە ئەکرێن.
دەربارەی کارکردن لەسەر ئەو دۆسیە لە دادگایەکی نێودەوڵەتی، کاری باش کراوە و هاوکاری و پشتیوانی چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و کەسایەتی و ئازادیخوازان بۆ ئەو دۆسیەیە تاکو ئێستا باشە و جێگەی دەستخۆشییە. ئێمەش چاوەروانی ئەنجامەکانین، جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌وه‌رابگه‌ێنین که دۆسێی سه‌رده‌شت له‌هه‌رشوێنکدا دەرگا بەڕووی دابخرێت، له‌وشوێنه‌وه جارێکی تر ده‌ستپێده‌که‌ینه‌وه‌و. دۆسیەی سەردەشت دۆسیەی ئازدی و ئازادی دەربرینە لە کوردستان، سەرکەوتنی ئەو دۆسیەی سەرکەوتنی ئازادی و ئازادیخوازانە.
کوردستان تریبیون: ماوەی رابردو نەبەز گۆران، وەک هاوڕێیەکی سەردەشت، باسی لە خۆشەویستیی سەردەشت و کچێکی بارزانیی کردبو. ئەو خۆشەویستییە چۆن بوە و بۆچی ئەو خۆشەویستییە تازە ئاشکرا دەبێ؟ ئایا هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان کوشتنەکە و خۆشەوسیتییەکە هەبوە؟
بەکر عوسمان: ئاگاداری ئەو وتارە و چیرۆکە نیم، شتێک کە وەک ڕۆژ رۆشنە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان، سەردەشت وەک رۆژنامەنوسێکی ڕەخنەگر لەسەر وتنی ڕاستی و گوتارەکانی تیرۆرکرا. “وتاری یەکەمین زەنگی کوشتنم لێیدا…” سەردەشت بکوژەکانی خۆی بە هەموومان ئەناسێنێ. خۆی لە چەند مانگێک پێش تیرۆرکردنی پێمان ئەڵی لەسەر چی بەرەورووی هەڕەشە و کوشتن بۆتەوە و چۆنیش بەرەورووی هەڕەشەکان بۆتەوە. که‌یسی سه‌رده‌شت به‌های له‌وه‌زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، که بە سیناریۆ یان دارشتنی چرۆکێک ئاراسته‌ی رۆژنامه‌کاری سه‌رده‌شت له‌که‌داربکات. له‌مسۆنگه‌یه‌شه‌وه ، به‌ڕای ئێمه هەر چیرۆک و سیناریۆیەکی تر لە دۆسیەی تیرۆری سەردەشتدا، ئەنجامەکەی شاردنەوەی ڕاستیەکان و پەنادانی تاوانبارانە.
کوردستان تریبیون: پرۆژەی پەیکەری ئازادیی سەردەشت عوسمان، کە وا بڕیاربو دروستبکرێ و رۆژنامەنوسان پارەیان بۆ کۆکردۆتەوە، بە کوێ گەیشتوە؟
بەکر عوسمان: بەڵێ پرۆژەی پەیکەرەکە پشتیوانی و هاوکاری فراوانی جەماوەری لەلایەن رۆژنامەنوسان و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانی لێ‌کرا. پەیکەرەکە کاره هونه‌رییه‌کانی تەواو بووە بەڵام لە سه‌رئاستی فه‌رمی لایەن حکومەت و دەسەڵات رێگەی دانانی پێ نەدراوه، تاکو ئێستا سێ جار بە فەرمی داوای مۆڵەتی دانانی پەیکەرەکەمان کردووە. بە نه‌خێر وەڵامی داواکەمان دراوەتەوە. تەنانەت ئەو رەتکردنەوەیە لەلایەن پارێزگاری هەولێر بە فەرمی لە وەڵامی رۆژنامەکانی کوردستان بڵاوکراوەتەوە. به‌ڕای ئێمه ڕێگری له دانانی ئه‌وپه‌یکه‌ره بۆ خۆی ئاماژه‌یه‌که بۆ به‌رته‌سکییه‌کانی ئازادی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا له‌کوردستاندا، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وترسه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشمان پێنیشانده‌دات له‌ئاست بڵندگۆی ده‌نگی ئازادی سه‌رده‌شت و هاوپیشه‌کانی.
کوردستان تریبیون: ئەو هۆکارانە چین کە پارێزگاری هەولێر لێناگەڕێ دروستبکرێ؟ ئەگەر لە هەولێر دروستناکرێ، بۆچی نایبەنە سلێمانی؟
بەکر عوسمان: وەڵامی هۆکاری ڕێگری لەبەردەم دانانی پەکەری ئازادی سەردەشت عوسمان ئەبێ ئەو کەس ولایه‌نانه بیداتەوە کە ڕێگرە. پاساوەکانیان تاکو ئێستا هیچ کەسێک قانع ناکات وهیچ ئه‌رگۆمێنتێکی تێدا به‌دی ناکه‌ین ، ئه‌توانم بڵێم هۆی رێگرییه‌که ئه‌وه‌یه که هیچ هۆیه‌ک نییه بۆ رێگرتن . بۆیه ڕێگه ناده‌ن په‌یکه‌ره‌که دابنرێت.
بۆچی نایبەینە سلێمانی؟ بۆچی نایبه‌ینه دهۆک ؟، بۆچی نایبه‌یه‌نه که‌رکوک ؟ … هتد ئێمە هەوڵمان داوە لە هەر شوێنێک ڕێگه‌مان بده‌ن مۆڵەت بدەن دایبنێین. بەڵام تاکو ئێستا له‌وباره‌یه‌وه ئەنجامێکمان دەست نەکەوتووە. دیارە لە کوردستان سه‌رباری ئه‌وه‌ی جێگەیەکی ئارام و بێ‌ترس نییە بۆ ژیانی رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان، ڕۆژانه لەسەر وتنی ڕاستی، ده‌رخستنی به‌دکاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، هه‌تاهه‌تایه بێده‌نگده‌کرێن و فیشه‌ک ده‌نرێ بەنێو دەمیانەوە. دوای تیرۆرکردنیشیان بێگومان پانتاییەک نابێت باوه‌ش بۆ پەیکەری ئازادیخواز و عەدالەتخوازانی کوردستان بکاته‌وه .
کوردستان تریبیون: ئەوەندەی ئێمە ئاگادار بین، خانه‌واده‌تان لەژێر فشارێکی زۆری ئاساییش و پاراستنی پارتی دان. چەند جارێک راستەوخۆ هەڕەشەی کوشتن لە براکەت کراوە.لەڕێی خزمەکانتانەوە پ‌د‌ک نامەی هەڕەشەئامێزی ناڕاستەوخۆتان بۆ ئەنێرێ. هەتا ئێمە ئاگادارین بەناڕاستەوخۆیی داواتان لێکراوە یان بێدەنگ بن یان کوردستان و هەولێر جێبهێڵن. ئێوە بۆچی ئەو هەڕەشە و فشارانە نادەنە میدیاکان و رێکخراوە جیهانییەکانی بواری داکۆکیکردن لە ئازادیی رادەربڕین؟
بەکر عوسمان: فشاره‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌رچه‌ندێک به‌هێزو توند، هه‌رچه‌ند داپڵۆسێنه‌رو تۆقێنه‌ربێت له‌سه‌رخانه‌واده‌مان، به‌داوای چۆڵکردنی هه‌ولێرو کوردستانیشه‌وه، به‌هه‌رەشه‌ی کوشتن و تیرۆر به‌هه‌مان چاره‌نوسی سه‌رده‌شتیشه‌وه. هیچ رێگا له‌وه‌ناگرێت که که‌یسی سه‌رده‌شت له‌وه ده‌ربکات که‌ته‌نها موڵکی خانه‌واده‌که‌ی بێت و خانه‌واده‌که‌ی داوای ماف بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ساته‌وه‌ختی تیرۆرکردنی ده‌بێته که‌یسی ڕای گشتی ده‌بێته ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌هه‌موو هاوڵاتییه‌کی کوردستان به‌مافی خۆی بزانێت داکۆکی لێبکات. له‌راستیشدا، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مرۆ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که په‌نا بۆ ئه‌وکاره نامرۆیی و نامه‌ده‌نیانه بکاته‌وه له چاره‌سه‌رکردنی که‌یسه‌که. ده‌بوو له‌یه‌که‌م ساته‌وه‌خته‌وه، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بدایه ئه‌و داواکاریانه‌ی، رۆژنامه‌نوس وچالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وکه‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیرانی وڵاته‌که هه‌یانبووه له‌ئاست تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان جێبه‌جێبکردایه.
کوردستان تریبیون: ئێستا لە کوردستاندا پارلەمان ئۆپۆزسیۆنی تێدایە. هەموشیان نیگەرانن بە شەهیدکردن و بەلاڕێدابردنی دۆسیەکە. بۆچی لەڕێی پارلەمانەوە ئیش لەسەر ئەو دۆسیەیە ناکەن؟
بەکر عوسمان: به‌دانپێنانای ئۆپۆزسیۆن خۆشیان گه‌یشتونه‌ته ئه‌وڕاستیه‌ی که‌پەرلەمانی کوردستان، شوێنی یەکلایی کردنەوەی هیچ دۆسییەکی جدی نەبووە. ئێمە لە خۆپیشاندانی جەماوەری خەڵکی شاری هەولێر لە ١٠-٠٥-٢٠١٠ بەشداریمان کرد و لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندانەکە و ڕۆژنامەنوسان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان دانیشتین و داواکانی خۆمان خستە روو. هاوکات لە چەندین پەیامیتر لە ڕێگای کەناڵەکانی ڕاگەیان داواکانمان ڕاگەیاندووە. لە چەندین بۆنەدا ئەوەمان ڕاگەیاندووە کە دۆسیەی سەردەشت لەسەر مێزی پەرلەمان و حکومەت و ئەحزابی سیاسی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامەنوسان و ئازادیخوازانی کوردستانە.
بۆ پرسیارەکەی ئێوەش،پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن چەندین جار بەڵێنی بەدواداچوونیان لە دۆسیەی سەردەشت داوە، گوتویانە ئەو دۆسیە دۆسیەی خۆمانە. به‌ڵام ئەم دۆسیە لە پەرلەمانی کوردستان بێ ئاکام ماوه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌وه‌ناگه‌ێنێت که ئێمه پشت ساردبین له زیاتر کارکردن و دۆزینه‌وه‌ی رێگای تر بۆ گه‌یشتن به‌ئاکامی داخوازیه‌کانی ئه‌و که‌یسه.
کوردستان تریبیون: چۆن تەنها یەککەس بەتاوانی شەهیدکردنی تۆمەتبارکرا لەکاتێکدا لەکەسێک زیاتر بەشداربون لەڕفاندنی؟
بەکر عوسمان: ئەگەر مەبەستت سیناریۆی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکەیە، ئەوە سیناریۆ و هۆنینەوەی چیرۆکێکی ناڕاستە بۆ شاردنەوەی ڕاستی تاوانەکە و پەنادانی تاوانباران و داخستنی دۆسێکەیه. ئەمە سیناریۆیەکی بێزراوە، بەڕەسمی ناناسین و ئیدانەی ئەکەین. قەبولی هیچ ئاکامێکی ناکەین.
کوردستان تریبیون: داخوازیتان چییە لەکابینەی نوێ؟
بەکر عوسمان: لەگەڵ سەرەتای دەنگۆی دروستکردنی کابینەی تازە دا نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر لە پەیامێکدا داواکاریەکانم خستۆتە ڕوو کە ئەمانە بوون:
1. لیژنه‌یه‌کی پسپۆڕی بێلایه‌ن بە بەشداریی نوێنه‌رانی ڕێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان‌و ڕۆژنامه‌نووسان‌و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان پێک بێت، که له لیژنه‌یه‌کی واشدا نوێنه‌رایه‌تی ئێمه وه‌ک خانەوادەی سه‌رده‌شت مانا‌و جێگای ده‌بێت.
2. ئه‌و لێژنه‌یه ده‌سه‌لاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل هه‌ر به‌رپرسێکی حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه‌کان بکات بۆ لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون.
3. هەڵوەشانەوەی سیناریۆی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆری سەردەشت عوسمان، لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دارێژەرانی ئەو سیناریۆیە قێزەونە و دادگایکردنی ئەوانەی لە پشتی داڕشتنی ئەو سیناریۆیە بوون.
4. لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەو کەس و دەزگایانەی لەدوای تیرۆری سەردەشت، هەڵساون بە هەڕەشە و فشارهێنان و ناڕەحەتکردنی خانەوادە و هاوڕێیانی سەردەشت عوسمان.
کوردستان تریبیون: چۆن دەڕوانیتە دۆسیەی سۆرانی مامە حەمەو شەهیدەکانی ١٧ی شوبات ٢٠١١؟
بەکر عوسمان: دۆسیەی سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت یەک دۆسیەن بەڵام لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا ڕوو دەدەن. تاوانی تەقەکردن و کوشتنی خەڵکی مەدەنی لەلایەن هێزی چەکداری حیزب و دەسەڵاتی کوردی. هێرشی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەرەتایترین مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان.
دۆسیەی قوربانیانی ١٧ شوبات و دادگایی نەکردنی تەقە کەران و بکوژانی خەڵکی مەدەنی لە خۆپیشاندانەکان. ئەو ڕاستیە دەخاتە ڕوو کە حیزبە دەسەڵاتدارەکان و دەسەڵاتی کوردی پارێزگاری لە ژمارەیەک تاوانبار ئەکەن، دەستیان سورە بە خوێنی خەڵکی کوردستان.
بەبێ دادگای کردنی تیرۆرستان، بکوژانی رۆژنامەنوسان و خۆپێشاندانەکانی ١٧ شوبات و قوربانیانی ئازادی دەربرین. هیچ ئاڵوگۆڕ و چاکسازییەک لە کوردستان ئەنجام نادرێ. هەر ئیدعایەک بۆ ئازادی و دیموکراسی و مەدەنیەت بێناوەڕۆک و بێمانایە.
کوردستان تریبیون: ئەتەوێت خەڵک براکەتیان چۆن لەبیر بێت، چ شتێک بکرێت بۆ ڕێزگرتن لێی؟
بەکر عوسمان: من پێم خۆشە سەردەشت خۆی چۆن بوو ئاوا لەبیری خەڵکدا بێت. زیندوو ڕاگرتنی پەیامەکەی و دادگایی تاوانباران و بکوژان و ئەوانەی لەپشتی تیرۆری سەردەشت بوون باشترین ڕێزگرتنە لە سەردەشت و سەردەشتەکانی کوردستان.
هەروەها جوانترین په‌یام و به‌رزراگرتنی سه‌رده‌شت وتەکەی خۆیەتی کە دەڵێ: “تا ئەو کاتەی ماوین دەبێت قسە بکەین، ئەوکاتەش تەمەنم کۆتای هات … باهاوڕێکانم خاڵێکم بۆ دابنێن وسەرلەنوێ دەستپێبکەنەوە.”.
2012-04-23
ئەم گفتوگۆیە لە ئینگلیزییەوە لە سایتی کوردستان تریبیون وەرگێڕدراوە:
http://kustantribune.com/2012/unstoppable-fight-for-justice-interview-serdashts-brother-bakir-osman/