ده‌سه‌ڵاتێک سته‌م ، ئیستیبداد وحساب نه‌کردن بۆ ده‌نگی ئازاد شوناسه‌که‌ی بێت ده‌بێت چاوه‌رێی ئه‌وبێت که له‌مه‌ودای دورونزیک ئه‌وده‌سه‌ڵاته سته‌مکاره بڕوخێت
ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: هەموو ئاماژەکان ئەگەرێنەوە سەر ئەو خاڵەی سەردەشت لەسەر ساتێریک تیرۆر کرا کە ناوی کچێکی بارزانی تێدا هاتبوو، هەن دەیانەوێت ئەمە پەیوەست بکەنەوە بە فەرهەنگی پیاوەتی و ناموسیەوە، ڕای ئێوە لەمباریەوە چییە؟ تاکەی سەرۆک و خێزان و بنەماڵە ئەبێ تابوو بن؟ تاکەی پیرۆزییەکانی بتەکانی بنەماڵە و هۆز و عەشیرەت بەپیرۆز ئەکرێن؟
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری : کولتوری پیاوبون به‌مانا گشتییه‌که‌ی له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا و له‌خاڵی په‌یوه‌ست به داکۆکیکردن لهناموس فره ڕه‌هه‌نده، زۆربه‌شی خۆی لهوبازنهیهدا ده‌بینێته‌وه که داکۆکیکاره له‌چه‌مکی پیاوبوون ، زۆرکات له‌به‌رده‌م دۆخی گۆڕاوه‌کاندا خۆی له‌به‌ره‌ی به‌رگریکردن له تێز وله‌مانا وبه‌هاکانی بینیوه‌ته‌وه ، له‌م ڕوانگه‌یشه‌وه هه‌ندێک له‌ئێمه ده‌کرێت ڕه‌وایه‌تی به کاردانه‌وه‌ی کولتورێک بدات که‌مرۆڤی له‌سه‌ر بێته کوشت ، ئه‌وه‌ی که ناکرێت و نه‌گونجاوه ڕه‌وایه‌تی پێبده‌ین ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی حیزب که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌رۆکی هه‌رێمه بچێته ئه‌وئاسته‌ی که ڕێگه‌بدات یان بهبێدهنگهیهکی به‌شداربێت له کۆتای هێنانی ژیانی مرۆڤێک که‌هه‌موو تاوانه‌که‌ی ئه‌وه‌بوبێت ، به‌مه‌جاز مانشێت و ناوه‌ڕۆکی نوسینێکی باس له کچی سه‌رۆکی کردبێت . کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان پارتی دیموکراتی کوردستان توشی قه‌یرانێکی گه‌وره کردوه ، قه‌یرانی تێکه‌ڵکردنی که‌سیه‌تی مه‌عنه‌وه‌ی و به‌رپرسیاریه‌تی فه‌رمانڕه‌وای کوردستان ، که‌هاوکات ههردووبهرپرسیاریهتیهکه تێکه‌ڵکراوه به‌رپرسیاریه‌تی وه‌ک که‌سی یه‌که‌می هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاریه‌تی ( که‌سی یه‌که‌م ) له بنه‌ماڵه ، هۆزو خێڵ ، ئه‌م تێکه‌ڵکردنه هێنده‌ی (پ‌د‌ک) وسه‌رۆکه‌که‌ی بچوک ده‌کاته‌وه ، هێنده زیان به‌ئاینده‌ی ده‌گه‌ێنێت هێنده سودی پیناگهێنێت ، ئه‌مجۆره ره‌فتارانه لهکردهو ململانێی سیاسی‌دا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن که‌هێشتا پیرۆزی ( بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ) له‌پیرۆزیه‌کانی نیشتیمان باڵاتره.
ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: شەڕی ئازادی دەربڕین و موقەدەساتە داسەپاوەکان لە کوردستان لە تیرۆری سەردەشتدا بەرەوڕووبونەوەیەکی توند نمایش ئەکات، ئەو دەسەڵاتەی سەردەشتی تیرۆرکرد ویستیان و دەیانەوێت لە ڕێگای ئەم تاوانەوە چ پەیامێک بگەیەنن؟ ئەم جۆرە پیرۆزکردن و داسەپاندنی پیرۆزیانە ج ڕۆڵێک لە شکڵپیدانەوەی دەسەڵاتدا لە کوردستان دەبینێت؟
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری : ئهوپهیامهیهی که له‌کوشتنی سه‌رده‌شتدا ده‌سه‌ڵات به‌گشتی وپارتی به‌تایبه‌ت مه‌به‌ستی بوو بیگه‌ێنێت ، ئه‌وه‌یه که هیچ شتێک هێنده‌ی پیرۆزییه‌کانی بنه‌ماڵه پیرۆز نییه ، کاتێکیش که‌ئه‌م پیرۆزییه له‌لایه‌ن گه‌نجێک هه‌وڵی درزتێکردنی بدرێت ، له‌ڕوانگه‌ی ئهوتێفکرینهی که پێی وایه به‌زاندنی هێڵی سور بوه به‌وشیوه‌یه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه که درا . ئه‌وان به‌کوشتنی سه‌رده‌شت ودواتریش بهفشارخستنه سه‌رقه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کان پێمان ده‌ڵێن ئێوه له‌سه‌ر هه‌ستیارترین بابه‌ت بۆتان هه‌یه قسه‌بکه‌ن ، ڕه‌خنه بگرن ، به‌ڵام هه‌رگیز له‌یادتان نه‌چیت سنوری ره‌خنه‌کانتان ، سنوری ئازادیه‌کانتان له‌به‌رده‌م پیرۆزیه‌کانی بنه‌ماڵه شورابهستکراوه و بۆتان نییه ئه‌و هێڵه ببه‌زێنن .
ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: پایەکانی هەڵکشان و زەقبوونەوەی ئیستیبدادی سیاسی لە کوردستاندا چییە؟ چۆن دەکرێت سنوور بۆ ئەمە دابنرێت؟ ئایا لەو ڕوبەڕو بونەوەیەی لەسەر تاوانی تیرۆری سەردەشت ڕوویدا ئاسۆی سەرکەوتن و شکستی جوڵانەوەی ئازادیخوازانە لە کوردستان چۆن خۆی نیشان دا؟
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری : سنوردانان بۆ ڕه‌فتاره چه‌وته‌کانی ده‌سه‌ڵات وئیستیبدادی ئه‌وان لهوهدهرچوه ، که به‌ته‌نها به خۆپیشاندان ، وئیدانهکردن ، وکهمپین گێڕان یاخود به‌و ڕێگایانه‌ی کهتاقیکراونهتهوه سودێکی ئه‌وتۆی هه‌بێت ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌دکاریه‌کانی له‌که‌یسه‌کانی پێش تیرۆری سه‌رده‌شت ودوای ئه‌ویش پێمان ده‌ڵێن که ئێمه ده‌سه‌ڵاتێکین کۆڵناده‌ین له‌و ڕێبازه‌ی کهگرتومانهتهبهر بۆ چه‌وساندنه‌وه و له‌باربردنی ههرجموجۆڵێکی ئازادی خواز، به‌بڕوای من ئیدی له تیرۆری سۆرانی مامه‌حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان دواتریش ڕوداوه‌کانی حه‌ڤده‌ی شوبات و لێکه‌وتنی ئه‌و هه‌مو شه‌هیده هه‌مومان ده‌بێت لهئامادهباشیدابین بۆ هه‌مووجۆره ره‌فتارێک که چاوه‌ڕواننه‌کراوه ،ده‌توانم بڵێم ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌م بۆته به‌شێک له‌به‌رنامه‌ی کاری به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ، ده‌سه‌ڵاتێکیش سته‌م ، ئیستیبداد وحساب نه‌کردن بۆ ده‌نگی ئازاد شوناسه‌که‌ی بێت ده‌بێت چاوه‌رێی ئه‌وبێت که له‌مه‌ودای دورونزیک ئه‌وده‌سه‌ڵاته سته‌مکاره بڕوخێت … ئهوڕوخانهش دره‌نگ وزووی که‌وتوه .
ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: سەردەشت لە کوردستان نوێنەرایەتی چی دەکات؟ تیرۆری ئەو لە پەیوەند بە کێشەی نەوەی نوێ لەگەڵ دنیا کۆن سیمبولی چییە؟ ئایا دەرکەوتنی سەردەشت و سەردەشتەکان لە کوردستاندا دیاردەیەکی گوزەرایە، یان گوزارش لە ململانێیەکی قوڵ و قەڵەشتی گەورەی کۆمەڵایەتی دەکات؟
کامه‌ران ئسیحاق په‌ری : به‌بڕوای من سه‌رده‌شت و هاوپیشه و هاوڕاکانی گوزارشت و نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌ی ئازادی خوازدهکهن ، ئازادی به‌مانا گشتگیریه‌که‌ی، هه‌رکه‌س و لایه‌ن و گروپێکیش که‌له‌دژی ئه‌م به‌ره‌یه بوه‌ستێته‌وه ده‌بێنه ئه‌وبه‌ره‌یه‌ی که پێی ده‌ڵێن ( دژه ئازاد) ئالێره‌شه‌وه جه‌نگی نێوان ئازادی و نائازادی قوڵده‌بێته‌وه ، لێره‌دا ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای سپینۆزا که به‌یه‌کێک له فه‌یله‌سوفه‌کانی ڕۆشنگه‌ری دهژمێردرێێت ئه‌و له‌دژی ئهوتێزهیه که‌پێێ وایه مرۆڤ به‌ئازادی له‌دایک ده‌بێت لای سپینۆزا ( مرۆڤ به‌ئازادی له‌دایک نابێت ، بهڵکودهتوانێت ئازاد بێت ، یان ده‌توانێت ببێته که‌سێکی ئازاد وخۆی خۆ ئازاد بکات ) ئه‌و پێی وایه ئازادی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه ، مرۆڤ ئه‌و کاته ئازاده که‌ده‌توانێت به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی بگات بۆ نواندنی کردار. پێم وایه سه‌رده‌شت ده‌یویست ئازاد بێت .
ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: بەر لە سەردەشت گەلێک ڕوداو و تاوانی گەورەی تر لە کوردستاندا ڕویان داوە، دەسەڵاتی حاکم نمونەی زۆری تری سەرکوتی خوێناوی لە مێژوی ڕەشی خۆیدا هەیە، چی وای کرد ئەم جارە تیرۆری گەنجێک ئەو هەموو توڕەییە بهێنیتە سەر شەقام؟
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری : وه‌ک خۆتان ئاماژه‌تان پێداوه له‌کوشتنی سه‌رده‌شتدا توڕه‌یی ، ناڕازی ڕژانه سه‌رشه‌قام بۆته هه‌وێن … به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت که ههڵرژانی خه‌ڵک له‌سه‌رشه‌قام وداواکردنی ڕاگرتنی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیانهو ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌سته‌م هه‌نگاوی یه‌که‌م وخاڵی ده‌ستپێکه ، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌نگاوه‌کانی داهاتومان هاوشانی به‌رزراگرتنی توڕهیهکانمان به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتێکی داپڵۆسێنه‌ر له‌ئێستاو له‌ئاینده‌دا له‌ئاست ئه‌وشۆرشه بێت که‌هه‌مومان له‌ئێستادا هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین شۆرشی ئازادی له‌کوردستاندا . ئه‌وه‌شمان له‌یادنه‌چێت له‌ئاست توڕهییهکاندا له‌خانه‌ی یه‌که‌مدا هۆشیاری هاوڵاتی کوردستان به‌شێکی گرنگی ئهوههڵڕژانهیه کهلهکهیسی سه‌رده‌شت به‌دی ده‌کرێت ، له‌خانه‌ی دووه‌مدا ئه‌و ویست و هاوڕایهیه که شه‌قام ورای گشتی هه‌یه‌تی له گه‌ڵ داخوازیه‌کانی سه‌رده‌شت بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵگا به‌وه‌ی هیچ که‌س هیچ بابه‌تێک له‌به‌رده‌م ئازادی دربریندا پیرۆز نییه.
ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: بە داڕشتنی سیناریۆ و هۆنینەوەی چیرۆکی ناڕاست لە دۆسیەی فڕاندن و تیرۆری سەردەشتدا بەکردەوە ناکاتە سیناریۆی پەنادانی تیرۆرستان و شاردنەوەی قەزیەکە؟ ئامانج لە داپۆشینی تاوانی تیرۆری سەردەشت، لە ڕێگای سیناریۆ چییە؟
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری : به‌بڕوای من لایه‌نێک یان رونتر ده‌سه‌ڵاتێک که بڕیاری دابێت ده‌رهه‌ق بههاونیشتیمانیهکانی ، ده‌رهه‌ق به‌قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانی،ده‌رهه‌ق به‌وانه‌ی که‌بڕیاره ئایندهی نیشتیمان بن، قێزوه‌نترین شێوازی ده‌مکوتکردن به‌کاربهێنێت و به‌تیرۆرکردنی ده‌ستپێبکات بێگومان ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌شی لێبکه‌ین ، که‌له‌پێناو شارده‌نه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان هه‌موو ڕێگا دروست ونادروستهکان به‌کاربهێنێت بۆ پهردهپۆشینی ئه‌وکاره ، له‌ڕاستیشدا ده‌سه‌ڵات هێنده‌ی ئاشکرایانه کار بۆ داپۆشینی که‌یسی سه‌رده‌شت وهاوشیوهکانی ده‌کات ، ئه‌وه‌نده‌ی تر گومانه‌کانمان به‌رامبه‌ر بهرهفتارخراپی ده‌سه‌ڵات قوڵتر ده‌کاته‌وه ، که‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆی به‌شێکی ئهوئامانجهیه که‌ده‌سه‌ڵات مهبهستگهرایانه ده‌یه‌وێت په‌یامی خۆی بگه‌ێنێت ، ده‌سه‌ڵات پێمان ده‌ڵێت تیرۆری ده‌که‌م ، سیناریۆی بۆ دروست ده‌که‌م ، خانه‌واده‌که‌ی ههتالهژیان ماون لهترسادهژێنم ، ئه‌مه‌ش چاره‌نوسی هه‌ریه‌ک له‌ئێوه ده‌بێت ، کهبهنیازن بهورێگایه بڕۆن ، ڕێگای پیرۆزی بنه‌ماڵه .