هۆزان محمود: چیرۆکی ژیان و مه‌رگی سه‌رده‌شت چیرۆکێکی هاوبه‌شی سه‌دان و هه‌زاران گه‌نجی بێ‌ناز و بێ مافی کوردستانه
ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: هەموو ئاماژەکان ئەگەرێنەوە سەر ئەو خاڵەی سەردەشت لەسەر ساتێریک تیرۆر کرا کە ناوی کچێکی بارزانی تێدا هاتبوو، هەن دەیانەوێت ئەمە پەیوەست بکەنەوە بە فەرهەنگی پیاوەتی و ناموسیەوە، ڕای ئێوە لەمباریەوە چییە؟ تاکەی سەرۆک و خێزان و بنەماڵە ئەبێ تابوو بن؟ تاکەی پیرۆزییەکانی بتەکانی بنەماڵە و هۆز و عەشیرەت بەپیرۆز ئەکرێن؟
هۆزان محمود: سه‌ره‌تا سوپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌م چاوپێکه‌وتنه بۆ ساڵیادی تیرۆری سه‌رده‌شتی ئازیز. دیاره ده‌کرێ هه‌رکه‌سه و تێڕوانین یان لێکدانه‌وه‌یه‌کی جیاوازی هه‌بێت بۆ که‌یسی سه‌رده‌شت، وه ئه‌مه زۆر کێشه نی یه. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه که زۆر به‌ی خه‌ڵك کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه تیرۆری ئازادی بوو له کوردستان، وه سه‌رده‌شت بۆ هه‌مومان بۆته سیمبوڵی تێکۆشان بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕه‌خنه گرتن له ده‌سه‌ڵات و له هه‌موو شته به ناو پیرۆزه‌کان و موقه‌ده‌ساتی ده‌سه‌ڵاتی مافیا/خێڵه‌کی له کوردستان. فڕاندن و تیرۆری سه‌رده‌شت پرۆسه‌یه‌ک بو بۆ توقاندن و بێده‌نگ کردنی ده‌نگه ناڕازی و ڕه‌خنه‌گره‌کان، به‌ڵام خۆپیشاندانی هه‌زاران که‌سی خه‌ڵکی کوردستان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات خودی ده‌سه‌لاتی شۆک کرد به بڕاوی من. چیرۆکی ژیان و مه‌رگی سه‌رده‌شت چیرۆکێکی هاوبه‌شی سه‌دان و هه‌زاران گه‌نجی بێ‌ناز و بێ مافی کوردستانه. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی ناوی لێنراوبوو پیرۆزیه‌کانی به‌ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی هاتنه ژێر پرسیار و یه‌ک جار و بۆ هه‌میشه تێک شکێنران. دواتریش بته‌کان و دار‌و ده‌سته‌یان ڕیسوا کران له لایه‌ن خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانه‌وه.
ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان:شەڕی ئازادی دەربڕین و موقەدەساتە داسەپاوەکان لە کوردستان لە تیرۆری سەردەشتدا بەرەوڕووبونەوەیەکی توند نمایش ئەکات، ئەو دەسەڵاتەی سەردەشتی تیرۆرکرد ویستیان و دەیانەوێت لە ڕێگای ئەم تاوانەوە چ پەیامێک بگەیەنن؟ ئەم جۆرە پیرۆزکردن و داسەپاندنی پیرۆزیانە ج ڕۆڵێک لە شکڵپیدانەوەی دەسەڵاتدا لە کوردستان دەبینێت؟
هۆزان محمود: تیرۆری سه‌رده‌شت به ئاشکراو به ڕۆژی ڕوناک ئه‌وه‌ی نیشان داین که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باکی له کوشتار و تیرۆر و سه‌رکوتی هاوڵاتیانی کوردستان نی یه. هه‌ر وه‌ک پێشتریش له سۆرانی مامه حه‌مه و عه‌زیه‌ت و ئازاری که‌سانی تر خۆی نواندبوو. به‌ڵام که‌یسی سه‌رده‌شت هه‌موو ته‌وه‌هومی خه‌ڵكی ڕه‌وانده‌وه به‌م ده‌سه‌ڵاته. ئه‌گه‌ر پێشتر ده‌یان پاساوو سیناریۆیان ده‌هێناوه بۆ که‌یسی سۆرانی مامه حه‌مه و ئه‌وانی تر، وه هه‌ندێک خه‌ڵک تا ڕاده‌یه‌ک سوکه باوه‌ڕێکی ده‌کرد. ئیتر له که‌یسی تیرۆری سه‌رده‌شتدا په‌رده له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ک له توندووتیژی، تۆقاندن، ڕفاندن، تیرۆری سیاسی، سه‌رکوت و زیندانی کردنی هاوڵاتیان هه‌ڵماڵدرا. زۆربه‌ی خه‌ڵکی تینوو بۆ ئازادی له کوردستان له دوای تیرۆری سه‌رده‌شته‌وه تا ئه‌مڕۆش هیچ باوه‌ڕێکیان به‌م ده‌سه‌ڵاته نی یه و نه ته‌وه‌هومیان پێ ی هه‌یه و نه ڕێز داده‌نێین بۆ به‌ناو پیرۆزی یه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره. هه‌ر بۆیه‌ش به‌دوایدا ده‌یان خۆپیشاندان و چالاکی و ناڕه‌زایه‌تی نواندن به‌رامبه‌ر به‌م ده‌سه‌ڵاته داپڵۆسێنه‌ره له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی پێ‌کرد وه تا ئه‌مرۆش به‌رده‌وامه. بۆیه ئیتر ده‌سه‌ڵات ناتوانێت خۆڵ بکاته چاوی خه‌ڵك و سیناریۆی گاڵته‌جاڕانه دروست بکات. ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرێ ئه‌وه‌یه که سه‌رده‌شت به بوێری و زیره‌کی و نوسین و ڕه‌خنه کانی کولتورێکی له یاخی بوون و به‌رهه‌ڵستکاری به‌جی هێشت بۆ هاوته‌مه‌نه‌کانی که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به هه‌موو هێز و توانا‌و ئامڕازی سه‌رکوتێکه‌وه ناتوانێت بنه‌بڕی بکات. پێ یان وابوو به تیرۆری سه‌رده‌شت خه‌ڵك چاوترسێن ده‌که‌ن و به‌ر به ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌مه زۆر به خراپ به‌سه‌ریاندا شکایه‌وه و له ئاستێکی نێو ده‌وڵه‌تیشدا بوه په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش به ناوچه‌وانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆماڵی یه‌وه.
ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: سەردەشت لە کوردستان نوێنەرایەتی چی دەکات؟ تیرۆری ئەو لە پەیوەند بە کێشەی نەوەی نوێ لەگەڵ دنیا کۆن سیمبولی چییە؟ ئایا دەرکەوتنی سەردەشت و سەردەشتەکان لە کوردستاندا دیاردەیەکی گوزەرایە، یان گوزارش لە ململانێیەکی قوڵ و قەڵەشتی گەورەی کۆمەڵایەتی دەکات؟
هۆزان محمود: سه‌رده‌شتی لاو، یاخی، زیره‌ک، خوێنده‌وار، زمان‌زان، هۆشیار که‌سێک بوو که له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی دا بوو به ڵام به چه‌ند وتارێکی کۆمه‌ڵگایه‌کی وروژاند و ویژدانه خه‌وتوه‌کانی وه‌خه‌به‌ر هێنا. ده‌سه‌ڵاتێکی هێنایه له‌رزین و له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م جۆره له ڕه‌خنه‌ی گه‌نجان و بنه‌بڕکردنی هه‌ر ده‌نگێک که نوێنه‌رایه‌تی چینه‌که‌ی سه‌رده‌شت بکات هه‌رزوو تیرۆریان کرد.
ده‌که‌وتنی سه‌رده‌شت و ئه‌و چه‌ند وتاره مێژوی یه‌ی زه‌روره‌تێک بوو بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ، ئه‌و گه‌نجێکی یاخی بوو که له‌ناوجه‌رگه‌ی زوڵم و بێمافیدا ژیانی به‌سه‌رده‌برد له یه‌کێک له کۆڵانه هه‌ژار نشینه‌کانی هه‌ولێری “پایته‌خت”. ڕۆشنبیرێکی چینی مام ناوه‌ندیش ده‌توانێت بنوسێت و ڕه‌خنه بگرێت، سیاسی یه‌کی دژ به ده‌سه‌ڵاتیش یان حیزبێکی دژ به ده‌سه‌ڵاتیش ده‌توانێت بنوسێت و ڕه‌خنه‌گر بێت، به‌ڵام ناتوانێت وه‌کوو سه‌رده‌شت وێنای نه‌هامه‌تی و ده‌ردو مه‌رگ و ئازاری نه‌وه‌یه‌ک له لاوان و هه‌ژارانی کوردستان بکات که ڕۆژانه ده‌ست و په‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ زامه‌کانیان نه‌رم ده‌که‌ن. لاوێک که توانای وێنا کردنی ژیان و مه‌رگه پڕ تراجیدیاکه‌ی خۆی هه‌بوو. هه‌ر بۆیه‌ش به مه‌رگی پڕ ئازاری سه‌رده‌شت نه‌وه‌یه‌ک هاته ده‌نگ، به‌رامبه‌ر به زوڵمی نوخبه‌یه‌ک که زۆرتر بازرگانی سیاسین و له‌سه‌ر مه‌رگ و نه‌هامه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی لاوان، ژنان، کرێکاران وه خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه سه‌رمایه‌کانیان که‌ڵه‌که ده‌که‌ن. وه بۆ پاراستنیشی هه‌موو جۆره تاوانێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان. ده‌رکه‌وتنی سه‌رده‌شته بوێره‌کانی کوردستان ڕاگوزه‌ر نی یه، و به‌ڵکو ڕێگا چاره‌یه‌کی تر نی یه به‌ده‌ر له به‌رده‌وامی له‌سه‌ر خه‌بات و تێکۆشان بۆ ئازادی و یه‌کسانی وه بۆ به‌ده‌سهێنانی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی. کۆمه‌ڵگای ئێمه له نه‌به‌ردێکدایه له‌گه‌ڵ ڕژێمێکی چه‌وسێنه‌ر، دیکتاتۆری وه ته‌نها چاره به‌رده‌وامی یه تا ده‌گه‌ین به ئازادی.
ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: بەر لە سەردەشت گەلێک ڕوداو و تاوانی گەورەی تر لە کوردستاندا ڕویان داوە، دەسەڵاتی حاکم نمونەی زۆری تری سەرکوتی خوێناوی لە مێژوی ڕەشی خۆیدا هەیە، چی وای کرد ئەم جارە تیرۆری گەنجێک ئەو هەموو توڕەییە بهێنیتە سەر شەقام؟
هۆزان محمود: مێژوی ئه‌م حیزبانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبونیانه‌وه هه‌ر له شاخه و بۆ شار،پڕه له کوشتار،جاسوسی بۆ ڕژێمه فاشیه‌کانی ناوچه‌که، خیانه‌ت به خه‌ڵك و خۆڵ کردنه چاویان له‌ژێر گوتاری ناسیۆنالیستی دا. هه‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ ناو شار ده‌ستیان دایه یه‌خه‌ی یه‌ک و هه‌زاران گه‌نجی ئه‌و وڵاته‌یان خه‌ڵتانی خوێن کرد. ئه‌مه جیاواز له سه‌رکوتی ده‌نگه ڕه‌خنه گره‌کان و سه‌رکوتی ئازادی بۆیه‌ش باسکردنی تاوانه‌کانیان له ژماردن نایه‌ت. وه‌ئه‌م هه‌موو تاوانانه وه‌کوو شاخێکی بورکاناوی که‌ڵه‌که بووی لێهاتبوو تا تیرۆری سه‌رده‌شت که وه‌کوو بورکان به‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتدا ته‌قیه‌وه‌و بوه هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵك ئیتر بتوانێت ته‌عبیر له‌و زوڵم و زۆر‌و بێ مافی و ناعه‌داله‌تی و نایه‌کسانی یه بکات که به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ده‌درێت. ژیان و مه‌رگی پڕ ئازار و تراجیدی سه‌رده‌شت مانیفێستی ئه‌و هه‌موو ئازار و برینه‌ی ده‌کرد که له جه‌سته‌ی تاکی کورددا دروست کرابوو به تایبه‌ت گه‌نجان. هه‌ر بۆیه‌ش توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌م تیرۆره و به‌رامبه‌ر به تیرۆری ڕۆژانه‌ی ئازادی و که‌رامه‌تی خه‌ڵك وای کرد سه‌رده‌شت ببێته ڕۆڵه‌ی هه‌موان وه که‌یسێک بۆ ئازادی له کوردستان که نیشانده‌ری ئازاره‌کانی ئه‌وانیش بوو.
ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: بە داڕشتنی سیناریۆ و هۆنینەوەی چیرۆکی ناڕاست لە دۆسیەی فڕاندن و تیرۆری سەردەشتدا بەکردەوە ناکاتە سیناریۆی پەنادانی تیرۆرستان و شاردنەوەی قەزیەکە؟ ئامانج لە داپۆشینی تاوانی تیرۆری سەردەشت، لە ڕێگای سیناریۆ چییە؟
هۆزان محمود: ئه‌وه‌ی زۆر ڕون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که دروست کردنی هه‌ر سینارێۆیه‌کی گاڵته جاڕانه ته‌نها فاشیل بونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌لمێنی. خه‌ڵکی کوردستان باوه‌ڕ به هیچ کام له سینارێۆ مه‌هزه‌له‌کانی ده‌سه‌ڵات ناکه‌ن و ئاستی هۆشیاری و تێگه‌یشتنی ئازادیخوازان زۆر له‌وه زیاتر و به‌رزتره که ده‌سه‌ڵات بتوانێت به‌لاڕێدا بیان بات.
له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا له گاڵته‌جاڕی و به سوک سه‌یرکردنی ئازادیخوازان زیاتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و لیژنه‌کانی هیچی تریان به‌رهه‌م نه‌هێناوه له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه. بۆیه‌ش خۆیان به‌م کارانه‌یان به خه‌ڵك نیشان ده‌ده‌ن که کێ به‌رپرسیاره له‌م تاوانه کێ ڕێگره له‌وه‌ی که عه‌داله‌ت بۆ سه‌رده‌شت بۆ سۆران و ئه‌وانی تر نه‌یه‌ته‌دی؟