بەکر عوسمان: ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی سه‌رده‌شت بڵاوکرایه‌وه، چیرۆکێکی بێ سه‌ره‌وبه‌ره هۆنراوه‌ته‌وه که هێج عه‌قڵێکی سه‌لیم قبوڵی ناکات
گفتوگۆی ڕۆژنامەی الی المام لەگەڵ بەکر عوسمان برای رۆژنامەنوسی تیرۆرکراو سەردەشت عوسمان
الی الامام: رۆژی 15 سیبتمبه‌ر 2010، لیژنه‌ی ته‌حقیقی تایبه‌ت به تیرۆركدرنی سه‌رده‌شت عپمان، برای خۆشه‌ویستی ئیوه كه له‌یایه‌ن سه‌رۆكی ئیقلیمه‌وه پیكهاتوه، ڕاگه‌یاننیكی بلاوكردوه، كه تیایدا هاتوه سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن باندی تیرۆریستی اصنار الاسلامه‌وه كوژراوه چونكه وه‌عدیكی ئه‌وانی جیبه‌جینه‌كمردوه، به‌مانایه، لیژنه‌یه به‌شیوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ سه‌رده‌شت تاوانبار ده‌كات كه له‌گه‌ل ئه‌م بانده‌دا بوه. ره‌ئی ئیوه وه‌كو خیزانیسه‌رده‌شت له‌سه‌ر ئه‌م توهمه‌ی لیژنه‌كه چییه؟ وه‌رئه‌ی ئیوه له‌سه‌ر گشت پرۆسه‌ی چونه پیشه‌وه‌ی لیكۆلینه‌وه‌ی لیژنه‌كه چییه؟!
بەکر عوسمان: ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی سه‌رده‌شت له (( 15-09-2010)) بڵاوکرایه‌وه، چیرۆکێکی بێ سه‌ره‌وبه‌ره هۆنراوه‌ته‌وه که هێج عه‌قڵێکی سه‌لیم قبوڵی ناکات. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه نه‌ک هه‌ر هیچ وه‌ڵامێک به ده‌یان پرسیار‌و گومان که له ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌باره‌ت به‌و تاوانی کوشتنه وروژێنراوه ناداته‌وه، به‌ڵکو به مه‌به‌سته‌وه تۆمه‌تی تیرۆریست بوون و هاوکاری له‌گه‌ڵ گروپی ئه‌نسارولئیسلام ده‌داته پاڵ سه‌رده‌شت.
ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌وان له ڕوونکردنه‌وه‌که داویانه، سه‌رتاپا پێچه‌وانه و ناکۆکه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ره‌داوانه‌ی له ڕووداوه‌که لای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان دایه.
بۆ هه‌ر که‌سێک دوور یا نزیک سه‌رده‌شتی ناسیبێت، یا چه‌ند دێرێک له نوسینه‌کانی سه‌رده‌شتی خوێندبێته‌وه، سه‌رده‌شت دورو نزیک په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕی ئیسلامیه‌وه نییه. سه‌رده‌شت که‌سێکی خۆشه‌ویستی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی و مه‌ده‌نی و عه‌لمانی بوو. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بە تاڵه موویه‌کیش ئه‌و به‌ند نابێته‌وه به‌بیروباوه‌ڕی تیرۆرستیه‌وه، ئه‌و تۆمه‌ته بێبناغه‌یەو دوره له ڕاستی. ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که هه‌ر ئه‌وه‌یه که سه‌رده‌شت ڕۆژنامه‌نووس بوو و له‌سه‌ر کاری رۆژنامه‌وانی و نوسین و ڕه‌خنه‌گرتن له ناعەدا‌له‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستان تیرۆرکرا.
تۆمه‌ت و سیناریۆی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه، تیرۆری شه‌خسیه‌تی سه‌رده‌شت به ئه‌ندازه‌ی تیرۆری جه‌سته‌یی سه‌رده‌شت گه‌وره‌یه. دووباره تیرۆرکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شته و جارێكی تر برینێكی تریان خستە دڵی ئێمه‌ش. . گۆرینی ئەوحەقیقەتە تاوانیکی گەورەترە بەحەقی سەردەشت و خەلکی کوردستان.
ئه‌وه به‌عه‌مه‌لی یانی په‌نادانی تاوانباران و بکوژانی سه‌رده‌شت. له‌یاسای هه‌ر وڵاتێکی دونیادا هه‌ر که‌سێک په‌نای تاوانباران و ئینسان کوژ بدات ئه‌وه تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه و سزای له‌سه‌ره.
ئه‌و تۆمه‌ته غه‌درێکی دیکه‌یه له سه‌رده‌شت و خانه‌واده‌که‌ی، ئه‌و چه‌واشه‌کارییه گاڵته‌جاری و سوکایه‌تیه‌کی گه‌وره‌یه نه‌ک هه‌رته‌نیا به ئێمه به‌ڵکو به سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و خه‌ڵکی کوردستانه، بۆ هه‌ر که‌سێک یه‌ک زه‌ڕه ویژدانی هه‌بێت نابێت ئه‌و غه‌دره گه‌وره‌یه و قه‌بوڵ بکه‌ن. ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر ئه‌وه تێپه‌ڕێت بێگومان به‌زیندوێتی یا به کوژراوی ناتوانین خاوه‌نی ناسنامه و کارنامه‌ی ڕاسته‌قینه و یادگاریه‌کانی خۆمانیش بین.
لێژنه‌ی ناوبراو به‌دوای 4 هه‌فته له تیرۆری سه‌رده‌شت له ڕوونکردنه‌وه‌ی یه‌که‌میش چه‌ندین ناڕاستی و چه‌واشه‌کاری له‌سه‌ر که‌یسه‌که بڵاو کرده‌وه. له کاتی خۆیدا وه‌ڵامی ئه‌و ناڕاستی و چه‌واشه‌کاریانه‌م دایه‌وه و چه‌ند جار ڕامگه‌یاندووه که ئه‌و لیژنه‌یه هیچی بۆ لێکۆڵینه‌وه له که‌یستی تیرۆری سه‌رده‌شت نه‌کردووه و ناکات. ته‌نانه‌ت له نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم”مه‌سعود بارزانی” داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لێژنه‌که‌م کردووه. ته‌ئکیدم له‌وه کردۆته‌وه که لیژنه‌که له کاره‌کانیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. جگه له‌وه‌ش لیژنه‌که خه‌ریکه به ئاراسته‌یه‌کی تردا کار ده‌کات، که ئه‌ویش ته‌حقیقکردن له خه‌ڵکانێکه که ڕۆژنامه‌نووس و دانیشتووی شاره‌کانی ترن یان له بناغه‌وه بێ‌ئاگان له‌و کاره.
دواتر لە راگەیندراوەكانی لێژنەکه سەردەشت وەكو قوتابی‌و تاوانلێكراو ناسینراوە، ئەگەر مەرامێك لەمە نەبێت بۆچی لێژنەكە نەینوسیوە رۆژنامەنوسو قوتابی؟! به‌پێی ئه‌و مامه‌لانه‌ی ئه‌کرێ، ئه‌یانه‌وێت ئێمه له‌م قه‌زیه‌یه بێده‌نگ بین و قسه نه‌که‌ین.
من لێره‌دا وه‌ک برای سه‌رده‌شت عوسمان به ڕاشکاوی ڕایده‌گه‌یه‌نم که نه‌ک هه‌ر ڕاستی‌و دروستی ئه‌و ئه‌نجامی به ناو لێکۆڵینه‌وانه ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه، به‌ڵکو به‌و په‌ڕی بێزاریه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌وڵه بێ ئاکامه بۆ به‌تیرۆریست ناساندنی براکه‌م و تاوانبارکردنی به هاوکاریکردنی گروپی تیرۆریستی ئه‌نسارولئیسلام ده‌کەم. ئه‌م ئیدیعا بێ بناغه‌یه سه‌ره‌ڕای ئازار و ئه‌شکه‌نجه، بیانووی په‌لامارو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش‌و ژیانی ئه‌ندامانی تری خێزانه‌که‌م و له‌م بابه‌ته‌وه بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ ده‌که‌م که له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه ئاشکرایه‌دا پشت‌و په‌نامان بن.
الی الامام: دوای بلابونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌و لیژنه‌یه، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك وه نوسه‌ران‌و ڕۆشنبیران، ریكخراوه جیهانیه‌كان، ئه‌حزابی سیاسی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان به‌رزكرده‌وه، ئیوه پیتان وایه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌ته‌و گه‌یشتن به‌حه‌قیقه‌تی تیرۆكردنی سه‌رده‌شت چی بكریو كاره‌كان چیبن وه خۆتان نیازی چیتان هه‌یه؟!
بەکر عوسمان: پشت و په‌نای من بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌حزابی سیاسی و ڕیکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئازدیخوازانی کوردستانه. زۆر گرنگه ئه‌و کاره‌ی لێژنه‌که و پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێم لێی، به‌ره‌ڕووی ناره‌زایه‌تی فراوانی جه‌ماوه‌ری و هه‌موولایه‌ک بێته‌وه و له ئاستی سه‌راسه‌ری و دونیا ڕیسوا بکرێت. من بانگه‌وازی سه‌رجه‌م خه‌ڵک ئه‌که‌م که ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر تاوانی دڕندانه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت و ئه‌و سیناریۆ قێزه‌وه‌ن و گاڵته‌جارییه به‌رز بکه‌نه‌وه و ڕه‌تی بکه‌نه‌وه.
به‌داخه‌وه ته‌جرووبه‌ی پێشووتر له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له و به‌تایبه‌تیش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌ی سه‌لماند که جێگه‌وڕێگه‌ی یاسایی نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له کوردستان. له چوارچێوه‌ی وه‌زعی ئێستادا یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی قانونی و سزادانی تاوانباران ئاسان نییه. ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخواز و توڕه له تیرۆر و سه‌رکوت،هه‌ڵوێستگیری جدی ئه‌حزابی سیاسی و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی زه‌مانه‌تی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و ڕیسواکردنی سیناریۆ و درۆ و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه‌کانه.
ئه‌م که‌یسه که‌یسێکی سیاسیه له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و ئه‌حزابی سیاسی. تێپه‌راندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌و شێوه‌ی تاکو ئێستا. زه‌نگێکی گه‌لێك مه‌ترسیداره بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای کوردستان، تیرۆری سه‌رده‌شت به‌وشێوه درندانه‌یه به رۆژی روناك و به‌به‌رچاوی خه‌ڵك و پۆلیس و ئاسایشه‌وه. دواتر تۆمه‌تیشی بۆ دروستبکرێ و سیناریۆ له تاوانه‌که دروستبکرێ زۆر ترسناکه.
پێویسته هه‌موو هه‌وڵێکی مه‌ده‌نی بدرێت، له‌شێوازه‌کانی خه‌باتی دیموکراسی و جه‌ماوه‌ری، ڕاگه‌یاندن، کۆبوونه‌وه و مه‌راسیم و مانگرتن که‌ڵک وه‌ربگیرێت. وه ئه‌وه ئه‌توانێ ببێته فاکته‌ری زه‌مانه‌تکردنی ئاسایش و ئازادی بۆ هه‌مووان. خواستی ئێمه ناساندن و دادگایی كردنی تاوانبارانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یگیری لێ بکرێ تا به ئه‌نجامی كۆتایی ده‌گات.
2010-09-2
*** *** ***