مه‌سعود بارزانی دیکتاتۆر به دوو به‌یان ئه‌یه‌وێت خۆی بدزێته‌وه له وه‌ڵام به خه‌ڵک
مه‌سعود و پارته‌که‌ی تا ئێستا خۆیان کڕ کردووه له وه‌ڵام به هاواری خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان و هیچ وه‌ڵام ناده‌نه‌وه. تا ئێستا جگه له ده‌رکردنی دوو به‌یان که له یه‌کێکیاندا دیکتاتۆرانه هه‌ڕه‌شه ئه‌نووسێ و خۆیان بێزراوتر و ڕیسواتر ئه‌کات و له‌ویتریاندا به خه‌ڵکی ئه‌ڵێ بۆچی بۆ تیرۆری تاقه ڕوحێک خۆتان وا ناڕه‌حه‌ت کردووه
1) ڕۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵکی کوردستان که داوای ڕوونکردنه‌وه له مه‌سعود بارزانی و پارتی ئه‌که‌ن له‌سه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان، مه‌به‌ستیان له ڕوونکردنه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کیان هه‌یه که پێیان وایه بێ‌تاوانیان ئه‌سه‌لمێنێ له تیرۆری سه‌رده‌شتدا، با به خه‌ڵکی کوردستانی بڵێن. به‌ڵام تا ئێستا پارتی و مه‌سعود بارزانی نه‌یانتوانییوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به خه‌ڵکی کوردستان بڵێن که بێ‌تاوانیان بسه‌لمێنێ له‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌دا.
2) مه‌سعود و پارته‌که‌ی تا ئێستا خۆیان کڕ کردووه له وه‌ڵام به هاواری خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان و هیچ وه‌ڵام ناده‌نه‌وه. تا ئێستا جگه له ده‌رکردنی دوو به‌یان که له یه‌کێکیاندا دیکتاتۆرانه هه‌ڕه‌شه ئه‌نووسێ و خۆیان بێزراوتر و ڕیسواتر ئه‌کات و له‌ویتریاندا به خه‌ڵکی ئه‌ڵێ بۆچی بۆ تیرۆری تاقه ڕوحێک خۆتان وا ناڕه‌حه‌ت کردووه و سه‌یری عێراق بکه‌ن که به سه‌دان تیرۆر ئه‌کرێ، جگه له‌مه هیچی تریان نییه به خه‌ڵکی بڵێن.
3) که له (سوید)دا فادیمه سه‌هیندال (که کچێکی کوردی کوردستانی تورکیا بوو) ئه‌کرێته قوربانی ناموسپه‌رستی و بیری عه‌شایه‌ری و دواکه‌وتووێتی، حکومه‌تی سوید هێنده‌ی گه‌وره ئه‌کات تا جارێکی تر هیچ نامووسپه‌رستێک جورئه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی وای نه‌بێت. به‌ڵام مه‌سعود بارزانی و پارتی چونکه خۆیان بێ به‌ڵگه‌ن و پێده‌چێت بیانه‌وێت تیرۆر هه‌ر هه‌ڕه‌شه و باقی بێت له کوردستاندا، بۆیه ناڕه‌حه‌تن و گله‌یی له خه‌ڵکی کوردستان ئه‌که‌ن که بۆچی تیرۆری سه‌رده‌شتیان ئاوا گه‌وره کردووه.
4) میدیاکانی پارتی چه‌ند که‌سی به ناو ئه‌کادیمیست و پاره‌خۆره‌کانی خۆیان هێناوه‌ته سه‌ر شاشه‌ی (تی ڤی)یه‌کانیان و ئه‌ڵێن ئازادی بێ سنوور له هیچ کوێی دنیادا نییه و داوا له خه‌ڵک ئه‌که‌ن که کوردستان به فه‌ره‌نسا به‌راورد نه‌که‌ن، به‌ڵکو به سوریا و ئێران به‌راوردی بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌م دکتۆره گه‌مژه و به‌ناو ئه‌کادیمیست و پاشکۆیانه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌بێت ئه‌وه بزانن که خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌ی لا ڕۆشنه که له سایه‌ی دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک مه‌سعود بارزانیدا نه‌بێت، له هیچ کوێی دنیادا نووسه‌رێک تیرۆر ناکرێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی که وتارێکی کۆمیدی ڕه‌خنه‌گرانه له‌سه‌ر کچی سه‌رۆک بنوسێ که له ڕێگه‌یه‌وه ویستبێتی جیاوازی چینایه‌تی به‌یان بکات.
31/5/2010