لەودیوو ووتارەکەی بارزانی لە پەرلەمانی کوردستاندا

sardasht osman (1)نەبەز ئەحمەد:

ڕۆژی 29ی ئایاری 2010 بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم لە بەردەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردسناندا وتارێکی خوێندەوە کە وەک پێشتر ڕاگەیاندنەکان باسیان ئەکرد بۆ باسکردن و شیکردنەوەی سەردانەکەیەتی بۆ تورکیاو فەڕەنسا،وە بەڵام بەشێکی گرنگی وتارەکەی لەژێر ناوی باری ناوخۆی هەرێم تەرخانکرد بۆ هێرشکردنە سەر میدیایی ئازادو هەموو ئەو دەنگە ناڕازیانەی کە ئەم دوایە بەهۆی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمانەوە دروستبوبوون .

لە ڕاستیدا ئەمجۆرە قسەکردنەی بارزانی ڕەوایدان و دەمەزەردکردنەوەی هەمان ئەو بەیاننامە توندە ئاگرینەی ئەو حیزبەیە کە خۆی سەرۆکێتی،ئەو لە پەرەگرافێکی وتارەکەیدا ئەڵێت: ئە‌و گرژی‌و ئاڵۆزییە‌ی ئە‌وماوە‌یە‌ کە‌لە‌کوردستاندا سە‌ریهە‌ڵدا لە‌ڕاستیدا ئیستغلالی رووداوێک بووبۆئە‌وە‌ی ئیمتیازاتی سیاسى لە‌سە‌ر حسابی خوێنی گە‌نجێکی کوردبە‌دە‌ستبهێنرێت، رووداوی تیرۆرکردنی جوانە‌مە‌رگ سە‌ردە‌شت عوسمانلە‌قالبی خۆی دە‌ربڕاو هیچ رێزێک لە‌یاساو رە‌وتی لێکۆڵینە‌وە‌ نە‌نرا،لە ڕاستیدا زۆر سەیرە ئەم سەرۆکەی ئێمە وەکو هیچ کارێکی لەم هەرێمەی ئێمەدا نەبێت و وا دیارە بۆ چەند دەمێکیش سەربەخۆیانە چاودێری بارودۆخی کوردستانی نەکردووە وە هەر تەنها دەنگى مووچە خۆرەکانى خۆى دەبیستێت،ئەگەرنا هەموو ئەو خۆپیشاندان و نا ڕەزایانەی کە لە کوردستان و دەرەوەش کراون چ گرژی و ئاڵۆزییەکی تیابووە،چ کەس و لایەنێک ئازارو زیانی بەرکەوتووە،ئایا ئەم دەنگە ناڕازیانەی سەر شەقام ئاژاوەو ئاڵۆزیان دروستکردووە یان ئەو هەڵمەتە ڕاگەیاندنەی میدیایی حیزبەکەی کە پڕە لە هەڕەشەو دەستبڕین و دەم بەستن و ئاواکردنی تاوانی کوشتن و زەنگی دوبارەکردنەوەی شەڕی ناوخۆ بارودۆخی کوردستان تێکدەدات؟؟؟.پاشان سەرۆک زۆربێباکانە دێت ئەلێت هیچ رێزێک لە‌یاساو رە‌وتی لێکۆڵینە‌وە‌ نە‌نرا،دیارە ئەم بەڕێزە دیسانەوە وەک ئاگایی لە بارودۆخی یاساو ڕەوتی یاسا لەو مەملەکەتەی کە فەرمانڕەوایەتی ئەکات نەبێت،دادگایەک کە لەکە لەم کێشەیەدا ئەمە وەزعى بێت و وە هەموو کەس ئەزانێت کە چۆن لەو کێشەیەیى کە بۆ کەمالى سەید قادریان دروستکرد زۆر ساروخیانەوە دەمودەست چالاک بوو توندترین سزاى لەماوەیەکى کەمدا بەسەردا سەپاند،وە بەڕێز بارزانیش زۆر باش ئەزانێت کە یاساکەىو داواکارى گشتییەکەى چەند پرۆفێشناڵانە بە ئەرکى خۆى هەستا کاتێک کە لێپرسراوى مەکتەبى ڕاگەیاندنى حیزبەکەى هەموو کوردى بە (خۆشییەوە) بە سەگ شوبهاند کاتێک وتى میللەتى کورد سیفەتى سەگى وەرگرتووە تا نانى پێنەدەى دەنگت پێنادات، کاتێک کەئەو بەڕێزەلە‌ کێشە‌ی‌تیرۆرکردنی‌ (سە‌ردە‌شت)دا، داوای‌ دان بە‌خۆداگرتن لە‌ جە‌ماوە‌رئە‌کات، با پێشمان بڵێت، دان بە‌ خۆدا گرتن تا کە‌ی‌؟! چونکە سە‌ردە‌شت یە‌کە‌م کە‌س نییە‌ لە‌م هە‌رێمە‌دا تیرۆر کرابێت، تاجە‌ماوە‌ر دان بە‌ خۆدا بگرێت و چاوە‌ڕوانی‌ ئە‌نجامی‌ پشکنین ولێکۆڵینە‌وە‌ی‌ ئە‌و لیژنە‌یە‌ بێت کە‌ گوایە‌ بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ دروستکرابێت. چە‌ند دۆسێى ە‌ی‌ لە‌و بابە‌تە‌ هەیە‌ کە‌ ساڵی‌ بە‌سە‌رداتێپە‌ڕیوە‌ و بە‌ هیچ ئە‌نجامێک نەگەیشتووە.

بێباکىدە‌سە‌ڵاتدارانى هە‌رێم و فە‌رامۆش کردنی‌ دۆسییە‌ی‌ تیرۆرکراوان، گوومانلە‌سە‌ریان زیاتر دە‌کات و متمانەى‌ جە‌ماوە‌ر بە‌ دامودە‌زگا بە‌ حیزبى کراوە‌کانی‌ ئاسایش و بگرە‌ دادگاش کە‌م دە‌کاتە‌وە‌. هە‌ر ئە‌وە‌ش وای‌کردوە‌ جە‌ماوە‌ر رۆژ بە‌ڕۆژ شێوازی‌ نوێ‌ و گوشاری‌ زیاتر بە‌کاربهێنێتبۆ بە‌رە‌نگاربونە‌وە‌ی‌ کاری‌ تیرۆریستی‌ و هە‌موو رە‌فتارێکى‌ دژ بە‌ئازادی و دیموکراسیە‌کان.

ئە‌وە‌ی‌گوومان لە‌سە‌ر دە‌سە‌ڵات زیاتر ئە‌کات ئە‌وە‌یە‌ کە‌ هە‌موو ئە‌و کارە‌تیرۆریستییانە‌ زۆر بە‌ پشت ئە‌ستوری‌ ئە‌نجام ئە‌درێت و شوێن وبارودۆخىی‌ روداوە‌کە‌یە‌ کە‌ وا لە‌ جە‌ماوە‌ر دە‌کات گومانى‌ تاوانئاڕاستە‌ی‌ دە‌سە‌ڵاتداران بکە‌نئەگەرنا بۆچى دوایى تێپەڕبونى نزیکەى یەک مانگ تائێستا نە توانرا ناسنامەو شوێنى ئەو تاوانبارانە دیارى بکەن کە ئەم تاوانەیان ئەنجام داوە لە کاتێکدا ئەم دەزگا هەواڵگرییانە بۆ زۆر لەو کەس و لایەنانەى کە هەڕەشە بوون لە سەردەسەڵاتى خۆیان نەک لە هەرێم بەڵکو لە دەرەوەى هەرێمیش بەشێوەیەکى زۆر خێراو ساروخییانە ئەیاندۆزنەوەو پەلکێشى دادگایان ئەکەن.

دە‌سە‌ڵاتدارانى‌هە‌رێم نابێت ئە‌وە‌ لە‌ یاد بکە‌ن کە‌ خە‌بات ی‌‌ دە‌یانساڵە‌ی‌ ئەم خەڵکە، لە‌ پێناوی‌ ئازادی‌ وئاسودە‌یی‌ دا بوە‌. نابێت ناڕە‌زایی‌ و دە‌ربڕین و شێوازی‌ شارستانیانە‌ی‌خە‌بات و تێکۆشان ی‌ لە‌ پێناوی‌دابینکردن و پاراستن ی‌ مافە‌ رە‌واکانیدا بە‌ پیلان گێڕان لێک بدرێتە‌وە‌و رێگیری‌ لێ بکرێت. چونکە‌ ئێش و ئازارى چینە‌ هەژارو بە‌شخوراوە‌کان، هە‌موو سنورێکى‌ بە‌زاندوە‌. هە‌ر لە‌بە‌ر ئە‌وە‌شە‌ رۆژبە‌ رۆژ دە‌نگی‌ ناڕە‌زایی‌ لە‌ هە‌ومو لایە‌کە‌وە‌ بە‌رز دە‌بێتە‌وە.

وە پاش ئەوەش سوربوون و جەختکردنەوەى پارتى و بارزانى لە سەر قوتابیبوون و ڕۆژنامەنووس و ڕوشنبیرنەبوونى سەردەشت عوسمان ،گومانى قاتڵ بوونیان زۆر تۆخدەکاتەوە،لەبەرئەوەى زۆر ئاشکرایە کە تائێستا لە کوردوستاندا نەمانبینیووە هیچ قووتابییەکى ئاسایی بەو شێوە دڕندانەیەو بە بێ هیچ کێشەیەک لەناوببرێت،وە گریمان کە خوێنکاریش تیرۆر ئەکرێت بەلام دەم پڕکردن لە فیشەک بۆ؟؟.

دواى ئەوەش پەنجەى تۆمەت درێژکردن بۆ ئەو هەموو جەمعە لە خەڵک بەتاوانى تێکدانى ئاسایشى هەرێم یەک کۆمەڵى زۆر لە ووشەى نابێت و قوبووڵ نیە پێشینەیەکى زۆر مەترسیداروو دەمشکێنەرانەیە بۆ ئەو پەراوێزە لە ئازادى ڕادەربڕین و تەنانەت بۆ ئەو یاسا ڕۆژنامەگەرییەش کە سەرۆک خۆى ئیمزاى کردووە ،چوونکە بەپێى ئەو یاسایەش ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگر بەند ناکرێو ئازار نادرێ لە قورسترین حاڵەتدا سزایى مادى دەدرێت،دیارە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە سەرۆک بەس ئیمزایى پڕۆژە یاساکان دەکات و تاقەتى خوێندنەوەیانى نییەو بە بە ئیمزایەک لە کۆڵ خۆى ئەکاتەوە.

پاشان سەرۆک لە پەرەگرافێکى تردا ئەڵێت: ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ناوی ئازادییه‌وه‌ ده‌کرێت ئازادی نییه‌، ئه‌مه‌ فه‌وزایه‌ خه‌ریکه‌ ره‌وشتی کوردیه‌تی‌و مرۆڤایه‌تی تێکده‌چێت، به‌ناوی ئازادییه‌وه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌‌و به‌بێ سه‌به‌ب هجوم ده‌کرێته‌ سه‌ر مافی هه‌ر که‌سێک‌، ئه‌مه‌ ئازادی نییه‌ ئه‌مه‌ خراپ به‌کارهێنانی ئه‌و که‌شه‌ ئازاده‌یه‌ که‌له‌کوردستان به‌تێکۆشانی هه‌موولایه‌ک هاتۆته‌ ئاراوه‌، نابێت چیتر ئه‌مه‌ قبوڵ بکرێت، نابێ چیتر ئازادیی هاووڵاتییان‌و مافیان به‌ناوی ئازادییه‌وه‌ پێشێل بکرێت.

دیارە ئازادى لاى بەڕێزیان تا ئەو شوێنە بڕئەکات کە بە شانو باڵى سەرۆک و کەس و کارە دەسەڵاتدارەکەیدا هەڵبدەیت و وە نابێت ئیدى لەمەو دوا کەس بڵێت نا بەرانبەر هەموو ئەو کارە دزێوانەى کە ئەوان بە ناوى کوردایەتى و کوردستانەوە ئەیکەن ، تەنانەت ئەو بەڕێزە مافى ئەوەش بە خەڵک نادات لەبەرانبەر کوشتن و خەڵتانى خوێن کردنى داوایى ڕوونکردنەوەو لێکۆلینەوەى تاوانەکە بکەن ،کەواتە بۆچى سەرۆک هاتنە مەیدانى خەڵکى لێدەبێت بە فەوزا،کەس نازانێت سەرۆک بە چى لۆژیکێک فەوزا پۆلێن دەکات،لە هەموو فەوزایەکدا خۆ دەبێت شتێک یان کەسێک زیانى پێبگات یان خۆ دەبێت ئیشێکى نایاسایى ڕوبدات بەڵام هەموو کەس باش دەزانێت کە لە هەموو ئەو چالاکییە شارستانییانەى کە بە دژى تیرۆرى ڕۆژنامەنووس ڕویاندا بە قەد دەستدرێژى کردنە سەر کۆمەڵێک خەڵکى ڕۆژنامەنووس لەلایەن پیاوانى پاراستن و پارتى یەوە لە بەردەم پەرلەماندا فەوزا ڕوینەدا.

هیچ نەبووایەلە جیاتى ئەوەى کە سەرۆک لە بەردەم پەرلەمانى کوردستان و خەڵک دا دانى بەوەدا بنایە کە ئەنجامى کەمتەرخەمى هێزە ئاسایشییەکانى هەرێم ڕووداووى تیرۆرى سەردەشتى لێکەوتۆتەوە بەڵێن بدات کە لێکۆڵینەوە لەم هێزانە بکات و ئەوانەى کەمتەرخەمن سزا بدات،کەچى دێت زۆر بێباکانە ڕەوایى بە کەتەرخەمى و تەنانەت تاوانباریشیان ئەدات و بەڵێنى سزادان بە خەڵکى سەر جادەو تەنانەت زوڵملێکراویش ئەدات کە ئەمەش زۆر بە سادەیى بێلایەنى خۆى پاتەکەى لە تاوانەدا ناسەلمێنێت.

پاشان سەرۆک باس لە ڕەوشى کوردایەتى و مرۆڤایەتى ئەکات کە گوایە ئازادى قسەکردن و ڕەخنەگرتن ڕەوشى مرۆڤایەتى تێک ئەدات بەلام لە ووتارەنوسراوەکەیدا تەنانەت بەیەگ ووشەش باسى ئەوەى نەکردووە کە کوشتن و هەڕەشەو تیرۆر ڕەوشى مرۆڤایەتى تێکدەدات و وە تێکشى داوە کە ئەمەش ناوەرۆکى هەموو قسەکانى بەو ئاقارەدا دەبات کە ئیتر ئەو هیچ بەهاو نرخێک بۆ ئازادى خوازان و ڕۆشنبیران دانانێت و دەیەوێت ئەوە بدات بەگوێماندا کە تا ئێرە هێڵى سوورەو ئیتر لەمەو دوا ئەم جۆرە ناڕەزایانە دەمکووت دەکرێن کە ئەمەش لە ترسى ئەوەى نەوەکو ببێتە سەرەتایەکە بۆ هاتنە مەیدانى فراوانترو بە زەبرتر کە دیارە ئەمجارە سەرۆک خۆى زۆر باش هەستى بەئەو ناڕەزایى و توڕەییەى خەڵک بەرانبەر بە دەسەلاتەکەى کردووە بۆیە ئەمجارەیان بەتایبەتى دەچێتە پەرلەمان و لەژێر دەماکى شەرعییەتى خەڵى کوردستاندا ئەو ووشانەى کە لەنێو مەکتەبى سیاسى حیزبەکەیدا ووترابوو دێت لەناو پەرلەمان زیندوویدەکاتەوە،کە لێرەوە هەموو ئەو دەمامکانەى لابرد کە سەرۆک وەک سەرۆکى هەموومان بە قەڵەم دینارو ئەندام و لایەنگرانى خۆیى خەڵکى ناڕازى و ڕەخنەگرەوە مامەڵە ئەکات ،کە سەرئەنجام ئەوەمان دەستکەوت کە ئەم بەڕێزە بە ڕووکەشانەش تا ئەو کاتە وەک یەکى ڕەفتار ئەکات کە ڕەخنە جیدىو ڕژانە سەرجادەى خەڵک بە دژى سەرکوتگەرى داپڵۆسین لە ئارادا نەبێت ‌.

جەختکردنەوەى سەرۆک کە دەڵێت نابێت چیتر ئەمە قبوڵبکرێت ئاماژەیەکى زۆر مەترسیدارە بۆ ڕەوایدان بە گرتن و شاربەدەرکردن و فەلاقەکردن و پاشانیش تیرۆرى ڕۆژنامە نوسان و ڕەخنەگران ، وەک ئەوەى کە لە ئێستاوە دەستیانکردووە بە هەڕەشەلێکردن و ڕاونانى ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆکانى هەولێر بەرەو سلێمانى.

بۆیە دەبێت کە لە ئاماژە ترسناکەکانى دیووى ئەمدیووى ئەم ووتارە تێبگەین کە لێوانلێوە لە هەڕەشەوە وە سفرکردنەوەى ئەو پەراوێزە ئازادییەى کە لە یاسایى ڕۆژنامەگەرى 2008 ى پەرلەماندا هەیە،وە ئەگەر فشارى ڕۆژنامەنوسان و ڕیکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى خەڵکى ئازادى خواز نەبێت دوور نییە کە ئەمجارەیان لە ڕیگەى شەرعییەتى سەرۆکایەتى هەرێم و پەرلەمان وە پاشانیش لەڕیگەى داپلۆسین و تیرۆرى هێزە سەرکوتگەرەکانەوە بارودۆخ بەشێوەک بۆ دواوە بگەڕێتەوە کە نەک دیموکراسێتى هەرێم لە ئەوەى تورکیا نزیکناکاتەوە بەڵکو بگرە لەوەى سعودییەو ئیرانیش دواکەوتووترى ئەکات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.