کۆت‌و مه‌رج دانان بۆ ئازادی داخستنی ده‌می هاوڵاتیانه!
سه‌باره‌ت به‌ووتاره‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانی له‌نێو هۆڵی پارله‌مانه‌وه
حه‌مه‌غه‌فور:
له‌ده‌سپێکی ووتاره‌که‌یدا مه‌سعود به‌رزانی سه‌باره‌ت به‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کان‌و بارودۆخی گرژ‌و ئاڵۆزی دوای ڕفاندن‌و تیرۆرکردنی ڕۆژامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) به‌م شێوه‌یه ده‌سپێئه‌کات؛ ”تێكدان‌و شێواندنی ناڕه‌وای كه‌سایه‌تیی مرۆڤی كورد تاوانێكه‌ده‌رهه‌ق به‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك. ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ناوی ئازادییه‌وه‌ده‌كرێت ئازادی نییه، ئه‌مه‌فه‌وزایه‌خه‌ریكه‌ره‌وشتی كوردایه‌تی‌و مرۆڤایه‌تی تێكده‌چێت، به‌ناوی ئازادییه‌وه‌به‌بێ به‌ڵگه‌و به‌بێ سه‌به‌ب هجوم ده‌كرێته‌سه‌ر مافی هه‌ر كه‌سێك‌و ئه‌وجا ئه‌و مافه‌به‌خه‌ڵك ره‌وا نابینین به‌پێی یاسا به‌رگری له‌مافی خۆیان بكه‌ن”. له‌کاتێکدا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا تاوانی ڕفاندن‌و دواتر کوشتنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ ڕوویداوه، له‌کاتێکدا تاوانه‌که‌هێند قێزه‌ونه‌کۆمه‌ڵی توشی شۆک کردوه‌و خه‌ڵکی هاتوون به‌شێوه‌یه‌کی ئارام ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رزکردۆته‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانیشی به‌شوێندا هاتووه‌و ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی ڕیسوایی‌و سکانداڵێک بۆ کوردایه‌تی، که‌چی به‌رزانی به‌بیانوی له‌پشت بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌هێرش ئه‌کاته‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی شاره‌کانی کوردستان. ئه‌مه‌تۆمه‌تێکی ناڕه‌وایه‌و ئه‌درێته‌پاڵ خرۆشانی خه‌ڵکی کوردستان.
به‌رزانی ئه‌وه‌ی له‌یاد چووه‌که‌ئه‌و سه‌رۆکی هه‌رێم‌و سه‌رۆکی پارتی دیموکراته‌و ئێستا ئه‌و به‌رزترین پۆستی ووڵاتی له‌ده‌ستدایه، که‌چی خه‌ریکه‌ئازادی وا لێکئه‌داته‌وه که‌ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی ئاسۆیی نێوان هاوڵاتیان‌و ده‌سه‌ڵاتداران‌و حکومه‌ت یان ده‌سه‌لات بێت! ئه‌مه‌هه‌ڵه‌یه‌و به‌هوشیاریه‌وه‌بێت یان نا هه‌وڵیکی ناشایسته‌یه‌بۆ شێواندنی مانا‌و گه‌وهه‌ری ئازادی. ئازادی به‌واتای پارێزراوبوونی مافی ده‌ربڕین‌و ڕه‌خنه‌ی خواره‌وه، یانی هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر سه‌ره‌وه‌واته‌ده‌سه‌لات یان ده‌وڵه‌ت. هه‌میشه‌ده‌سه‌لات خواره‌وه‌و خه‌ڵکی کۆنترۆڵ‌و سانسۆر ئه‌کات نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه. بۆیه‌چه‌مکی ئازادی بیروڕاو ئازادی به‌یان‌و ڕه‌خنه‌مافی هه‌میشه‌یی‌و ده‌سبه‌جێی هاوڵاتیانه‌له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتدا. هه‌ر شتێکی تر له‌ئارادا بێت، وه‌هه‌ر چاره‌نووسێک چاوه‌ڕوانی وولات بکات یاخود به‌هه‌ر ئاراسته‌یه‌کدا کۆمه‌ڵ بیه‌وێ بڕوات، نابێت بیانو یان بوار بۆ هیچ هێزو ده‌سه‌ڵاتێک بڕه‌خسێنێ تا هیچ سنوور‌و مه‌رجێک بۆ ئه‌م مافانه‌هه‌موار بکات. ده‌سه‌ڵات‌و حکومه‌تێکی مۆدێرن‌و ئازاد ده‌بێ به‌یاسا ئه‌م مافانه‌بۆ تاک تاکی هاوڵاتیان دابین‌و مسۆگه‌ر بکات. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ئیتر سه‌رده‌می داخران دێته‌ئاراوه. نه‌ک به‌ناوی قیه‌می میلله‌ت‌و شتی تره‌وه‌شه‌ر‌ت‌و زنجیر بکاته‌گه‌ردنی ئازادیه‌کانه‌وه.
هیچ شتێک له‌وه‌به‌رهه‌قترو ڕه‌واترو ئینسانی تر‌و شارستانی تر‌و ته‌نانه‌ت شه‌فافتریش نیه، هاوڵاتیانی ووڵاتێک ئازادانه‌بڕیاربده‌ن‌و بڕژێنه‌سه‌ر شه‌قام‌و ناڕه‌زایه‌تی‌بنوێنن، به‌شێوازێکی مۆدێرن نه‌فره‌ت‌و تووڕه‌یی‌و بێزاریی بێئه‌وپه‌ڕی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌کاره‌ساتی شۆکهێنه‌ری ڕفاندن‌و شوێنبزرکردن‌و دواتر کوشتنی ترسنۆکانه‌ی ڕۆڵه‌یه‌کی کۆمه‌ڵگاکه‌یان نمایش که‌ن. ئه‌مه‌کارێکی به‌ته‌واوی له‌جێی خۆیدایه‌و دروسته‌و جێگای پێشوازی‌و شانازی پێوه‌کردنه. خه‌ڵکی هاتوون سوودیان له‌مافی ئازادی بیروڕاو ئازادی ده‌ربڕینی خۆیان وه‌رگرتووه‌و به‌شێوازێکی هاوچه‌رخ‌و سه‌رده‌میانه‌هه‌ست‌و تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و کاره‌قێزه‌ونه‌به‌ڕاشکاوانه‌به‌یان کردووه. کاتێک حکومه‌ت یان ده‌سه‌ڵات نه‌توانێت یاخود نه‌یه‌وێت پارێزگاری سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان بکات، ته‌نانه‌ت سه‌دان هه‌زار په‌نجه‌ی ئاماژه‌بۆ تێوه‌گلانی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان‌و ده‌زگا نهێنیه‌کانی به‌رزکراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان‌و هیچ ڕوونکردنه‌وه‌و وه‌ڵامێکیش به‌خه‌ڵکی نادرێته‌وه، ئیدی که‌ی مسداقیه‌ت بۆ ئه‌و لێدوانه‌ئه‌مێنێته‌وه‌که‌ئه‌ڵێ؛ “ئه‌مه‌ئازادی نیه‌خراپ به‌کارهێنانی که‌شی ئازادی کوردستانه”!
له‌به‌شێکی تری ووتاره‌که‌یدا به‌رزانی به‌مجۆره‌هه‌م هێرش ئه‌کاته‌سه‌ر ئازادی‌و هه‌م سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانیش؛ “ئه‌مه‌ئازادی نییه‌ئه‌مه‌خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌شه‌ئازاده‌یه‌كه‌له‌كوردستان به‌تێكۆشانی هه‌مولایه‌ك هاتۆته‌ئاراوه، نابێت چیتر ئه‌مه‌قبوڵ بكرێت، نابێ چیتر ئازادیی هاوڵاتییان‌و مافیان به‌ناوی ئازادییه‌وه‌پێشێل بكرێت.”. له‌کاتێکدا ئازادی به‌یان‌و ئازادی بیروڕا مافێکی یۆنیفێرساڵی ئینسانه، یانی مافی تاک وه‌کو زات له‌و ساته‌وه‌خته‌وه‌ی چاوی به‌دنیای ڕۆشن هه‌ڵدێنێ به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ڕه‌گه‌ز، زمان، میلله‌ت، ئایین‌و ڕه‌نگی پێست‌و ئه‌م شتانه، به‌ڵام ئه‌سڵێکی هه‌ره‌حه‌یاتی چه‌مکی ئازادی بیروڕاو ئازادی ده‌ربڕین له‌وێدایه‌که‌ئه‌م مافه‌هه‌قی هاوڵاتیانه‌له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، مافی خه‌ڵکه‌له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تدا له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگادا به‌سه‌رجه‌می قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌کانیه‌وه‌و ده‌بێت پارێزراو بێت، به‌ڵام سه‌یرکه‌ن به‌رزانی چۆن ئه‌م مافانه‌ی پێ قبوڵناکرێ‌و خه‌ڵکی به‌وه‌تۆمه‌تبار ئه‌کات که‌به‌ناوی ئازادیه‌وه‌مافی پارتیان پێشێلکردووه‌و به‌ناهه‌ق تۆمه‌تباریان کردوون به‌تیرۆری سه‌رده‌شت وه‌هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌له‌خه‌ڵکی ئه‌کات.
کاتێک جه‌ماوه‌ری بێزار بێنه‌پێشه‌وه‌و بیروڕای خۆیان، ڕه‌خنه‌ی خۆیان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌غه‌درێکی گه‌وره‌و ناهه‌قیه‌کی بێ‌پاساو ده‌رئه‌بڕن‌و به‌ده‌نگی به‌رز هاوارکه‌ن‌و شیعار بنووسن‌و هوتاف بڵێن‌و ئه‌حساسی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ڕووداوێکی دڵته‌زێن به‌یان که‌ن‌وه‌ده‌نگی خۆیان بیگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵات‌و داوای ئاشکراکردنی تاوانباران بکه‌ن، ئه‌م ده‌نگه‌بگه‌یه‌نن به‌ڕای گشتی ناوخۆ‌و جیهان وه‌سه‌رنجی ته‌واوی میدیا‌و ناوه‌نده‌نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی بۆ ڕاکێشن، جوامێرانه‌ترین هه‌ڵوێستگیری کۆمه‌ڵایه‌تیه، شایسته‌ترین وه‌ڵامی کۆمه‌ڵگایه‌به‌ده‌سه‌ڵاتێک که‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش بچوکترین وه‌ڵامی به‌خه‌ڵک نه‌داوه‌ته‌وه‌جگه‌له‌هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوورکردنه‌وه!
لێره‌شدا به‌رزانی ئاوا ئازادی بیروڕاو ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن کۆت‌و به‌ند ئه‌کات؛ “ئێمه‌پێشوازی له‌ڕه‌خنه‌ی ئیجابی ده‌كه‌ین‌و پێمان باشه‌كه‌موكوڕییه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ڵام وه‌زعه‌كه‌له‌وه‌ده‌رچوه‌و بۆته‌ناشیرینكردنی سه‌رتاپای وڵات، تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن‌و ناوناتۆره‌دروستكردن بۆ یه‌كتری په‌یوه‌ندیی به‌ڕه‌خنه‌و ئازادیی راده‌ربڕین نییه”. به‌رزانی گه‌ره‌کیه‌تی به‌ڕۆژی ڕووناک له‌به‌ر ده‌رگای زانکۆ وه‌به‌به‌ر چاوی ئاسایش‌و هێزه‌کانی زێڕه‌ڤانیه‌وه، ڕۆژنامه‌نوسێک بڕفێنرێت‌و به‌ناو چه‌ندین بازگه‌و خاڵی پشکنیندا تێپه‌ڕێنرێ‌و دوای دوو ڕۆژ ته‌رمه‌که‌ی بدۆزێرێته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵکی بڵێن؛ ئه‌من‌و ئاسایش به‌رقه‌راره‌و ئه‌وه‌شی ڕویداوه‌هونه‌ری هێزه‌تیرۆریستیه‌کانی ئه‌لقاعیده‌یان ئه‌نسان ئیسلام‌و جوندولئیسلامه‌کانه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ئیتر ڕه‌خنه‌گرتنی ئیجابی نیه‌تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه‌بۆیان! مافی ووتنی ڕای تاکه‌که‌س، ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن، هیچ مه‌رج‌و سنوورێکی بۆ دانانرێت له‌چه‌شنی ڕه‌خنه‌ی ئیجابی یان ڕه‌خنه‌ی بنیتنه‌رو ئه‌م شتانه. خه‌ڵک‌و هاوڵاتیان مافێکی سروشتی‌و ڕه‌وای خۆیانه‌ڕه‌خنه‌له‌هه‌ر دیارده‌یه‌ک، هه‌ر هێماو ڕه‌مزو پیرۆزیه‌ک بگرن به‌بێ ئه‌وه‌شی باکیان له‌وه‌بێت کێ به‌ئیجابی دائه‌نێت یان نا، وه‌ده‌بێ هه‌موو مافه‌کانیشی پارێزراو بن له‌وانه‌ش مافی ڕه‌خنه‌گرتنیش. چونکه‌که‌سنورو مه‌رجت بۆ ئازادی ڕه‌خنه‌دانا مانای وایه‌خه‌ریکی ده‌می هاوڵاتیان دائه‌خه‌یت. ئه‌وه‌ش ئیتر قبوڵ نیه.
له‌دوا بڕگه‌ی ووتاره‌که‌یدا به‌رزانی ئه‌م رسته‌یه‌به‌دی ئه‌کرێت؛ “ئازادی هه‌یه‌و خه‌ڵك مافی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین‌و ره‌خنه‌گرتنیان هه‌یه، به‌ڵام رێگه‌نادرێت قیه‌می میلله‌تێك تێكبدرێت”. ئه‌مه‌ئیتر ئازادی نیه‌که‌به‌رزانی باسی ئه‌کات. ئه‌مه‌زنجیرو شه‌رت دانانه‌بۆ ئازادی ده‌ربڕین‌و بۆ ئازادی ڕه‌خنه‌ووتن، له‌ژێر ناوی قیه‌می میلله‌تی کورددا. ئیتر ڕاگه‌یاندنی نفیری عامه‌و سه‌رده‌می خه‌فه‌قان‌و داخران جاڕ ئه‌درێت.
هه‌ر هێزێک یان هه‌ر حزب‌و لایه‌نێک موزایه‌ده‌به‌سه‌ر خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگاوه ئه‌کات‌و ڕائه‌گه‌یه‌نێت که‌ئازادی به‌رقه‌راره، یان خۆی به‌لایه‌نگری ئازادی بیروڕاو ئازادی ده‌ربڕین دائه‌نێ، به‌ر له‌هه‌ر شتێک ده‌بێت له‌م ڕۆژانه‌ی وا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌ئارامترین‌و شارستانیترین شێوه‌ئیدانه‌ی کوشتنی سه‌رده‌شتیان کرد، له‌هه‌مان کاتدا نایه‌کی گه‌وره‌شیان ووت به‌ڕفاندنی مرۆڤ، به‌تیرۆری ڕۆژنامه‌نوسان‌و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی نه‌یارانی سیاسی، له‌پاڵ خه‌ڵکی ناڕازی‌و به‌شۆکهاتووی کوردستاندا ڕاوه‌ستێ‌و هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌یان به‌رز بنرخێنێ.
له‌کاردانه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و گشتگیردا به‌رامبه‌ر به‌تیرۆری سه‌رده‌شت، خه‌ڵکی کوردستان به دروست هاتنه‌مه‌یدان‌و به‌و خرۆشانه‌جه‌ماوه‌ریه‌یان هه‌ڵوێست‌و به‌رپرسیارێتی‌و هه‌ست‌و سۆزی خۆیان ده‌ربڕی‌و نیشانی هه‌موو لایه‌کیان دا که‌چیتر ڕێگاناده‌ن به‌ربه‌ر چاوی خۆیانه‌وه‌ڕۆڵه‌ئازاو چاونه‌ترسه‌کانیان به‌ده‌ردی سه‌ده‌شت‌و سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و ئه‌وانی پێش ئه‌وان ببرێن. به‌رپاکردنی ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیانه مافێکی سروشتی‌و ڕه‌واو بێئملاولای هاوڵاتیانه‌و هیچ ئیرادو خه‌وش‌و ناڕۆشنیه‌کی تێدا نیه‌و له‌ژێر هیچ بیانویه‌کدا هیچ که‌س‌و هیچ پله‌و مه‌قامێک ناتوانێ ئه‌م هه‌قه‌ی هاوڵاتیان زه‌وت بکات یاخود سنوورداری بکات. ئه‌سڵ‌و بنه‌مای چه‌مکی ئازادی بیروڕاو ئازادی ده‌ربڕین وا ئه‌ڵێت.
ئه‌گه‌ر بێت‌و کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی داخستنی ده‌می هاوڵاتیان بدات، ئیتر ئازادی شتێکی شکڵیه‌و داخران‌و سه‌رکوت‌و خه‌فه‌قان دێته‌کایه‌وه!
مه‌سعود به‌رزانی ئه‌گه‌ر به‌هه‌ق وه‌کو سه‌رۆکی فه‌رمی هه‌رێم هه‌ڵسوکه‌وتی بکردایه‌و خۆی له‌پله‌وپایه‌ی به‌رپرسی ڕه‌سمی له‌ئاسایش‌و سه‌قامگیری کوردستان‌و ژیان‌و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان ببینایه‌ته‌وه، ئه‌یتوانی ئه‌م ڕۆڵه‌ببینێ‌و خۆی نه‌خاته‌جێگاوڕێگای ئێستایه‌وه. یانی وه‌کو سه‌رۆکی پارتی مامه‌ڵه‌ی نه‌کردایه‌و ته‌ماشای خرۆشانی خه‌ڵکی کوردستانی له‌سۆنگه‌ی پارتیه‌وه‌نه‌کردایه‌و خۆی‌و حزبه‌که‌شی نه‌هاویشتایه‌به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان‌و خواسته‌ڕه‌واکانیان! به‌رزانی کاتێک ڕۆڵی سه‌رۆکی هه‌رێمی ئه‌گێڕا ئه‌گه‌ر ده‌زگا ئه‌منیه‌کان‌و سه‌رکردایه‌تی پارتی ناچار بکردایه‌وه‌ڵامی به‌جێ، یان ڕوونکردنه‌وه‌ی دروست‌و شایسته‌سه‌باره‌ت به‌و بۆشاییه‌ئه‌منیه‌ی (سه‌رده‌شت عوسمان)ی تێدا بویه‌قوربانی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌م به‌رپرسیارێتیه‌به‌کرده‌وه‌ناسه‌لمێنیت، نابێت چاوه‌ڕوانی ستایشی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ر بکه‌یت. تادێت ناڕه‌زایه‌تیه‌کان شه‌فافترو به‌رفراوانتر ئه‌بێته‌وه.
31ئایار2010