خەونێک هاوشێوەی خەونی سەردەشت عوسمان
ڕۆحتان بسپێرنه ده‌ست خولیای یاقوتی خه‌یاڵێكی ئه‌فسوناوی، نیگاتان بكه‌ن به هاوڕێ له گه‌ڵ نیگای مندا و وه‌رن با پێكه‌وه خه‌ونێك ببینین، خه‌ونێك چه‌شنی خه‌ونه‌كانی زه‌رده‌شت عوسمان له‌و خه‌ونانه‌ی كه بۆ هه‌میشه وه‌كو خه‌ون ده‌مێننه‌وه، له‌و خه‌ونانه‌ی كه له‌وانه‌یه ئیتر دوای بینینی مه‌ودای گه‌ڕانه‌وه‌ت نه‌بێت!
له خه‌ونمدا من ده‌گه‌ڕیم تا ته‌واوی وێنه‌كان كۆ بكه‌مه‌وه وێنه‌ی ته‌واوی قوربانیه‌كان، ئاواره‌كان و بێ سه‌ر و شوین بووه‌كان، وێنه‌ی شه‌هیده‌كان و به یاقوتی فرمێسكی خوێنینی دایكه‌كان قاپێكیان بۆ دروست ده‌كه‌م و به تۆزی سه‌ر ڕوخساری منداڵانی چیای شه‌نگاڵ ملوانكه‌یه‌ك له وشه‌ی خه‌مگین كه مرۆڤ تا سه‌ر ئێسك ده‌سوتێنێت و ده مانباته وه ناو ناخی ئازاره‌كان ده‌هۆنمه‌وه تا كو كارت پۆستاڵێك یان كارتێكی ده‌عوتی پێ دروست بكه‌م تا كو میوانی، بۆ میوانیه‌كی كه‌وره پێ بانگهێشت بكه‌م. بڕیارم داوه ته‌واوی سه‌رۆكه‌كان بانگهێشت بكه‌م سه‌رۆكی گشت حیزبه‌كان هی هه‌ر چوار پارچه‌ی نیشتمانم و بڕیار وایه بۆ پێشوازیكردن لێیان به وێنه‌ی ته‌واوی قوربانیه‌كان، ئه‌نفاله‌كان شیمیایه‌كانی هه‌ڵبجه و سرده‌شت و باكور وڕۆژئاوای كوردوستانه‌كه‌م.. و سه‌رجه‌م شه‌هیدانێ گش حیزبه‌كان، به بێ جیاوازی و هه‌روه‌ها وێنه‌ی ته‌واوی قوربانیانی شه‌ڕی ناو خویی ماڵه‌كه‌م وه‌ڕازێنم.
له‌م خه‌ونه‌دا بانگهێشتی ته‌واوی به جێماوانی ئه‌نفاله‌كان و شیمیایی كراواكانیش ده‌كه‌م و بانگه‌شه‌ش ده‌كه‌م، تا ته‌واوی دایكانی قوربانیانی شه‌ڕی ناوخۆش بین به‌شدار بن،و هه‌روه‌ها كه‌سوكاری گه‌نجه شیوعیه‌كانیش كه كوژران و دایكی كاوه گرمیانی و زه‌رده‌شت عوسمانیش ده‌عوه‌ت ده‌كه‌م وبه دایكیشم ده‌ڵێم كه بێت ئا، تا له له بیرم نه‌چووه دایكی كاك سمایلی هه‌مزه‌یش به نوێنه‌ری له لایه‌ن ته‌واوی دایكانی قوربانیانی شه‌ڕی براكوژی ڕۆژهه‌ڵاتێش بانگهێشت ده‌كه‌م.
ئه‌مه خه‌ونه بۆیه هه‌موو سه‌رۆكه‌كان به ده‌م بانگهێشته‌كه‌مه‌وه دین و ده‌عوه‌تیه‌كه‌م په‌سند ئه‌كه‌ن، بۆ ڕێز لێنان له هه‌موشیان ته‌واوی ئاڵاێ حێزبه كان به زه‌رد و سوور و سه‌وز و شین و سپی و لۆگوكانیان به ماڵه‌كه‌مدا هه‌ڵده‌واسم و یه‌ك سه‌به‌تێش له ناوه‌ڕاستی ماڵه‌كه‌م داده‌نێم و داوا ده‌كه‌م له دایكه‌كان كه هه‌گبه‌ی ئاواته‌كانی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره خوێناوی له گه‌ڵ خویان بهێنن تا بیخه‌ینه ناو سه‌به‌ته‌كه، هه‌گبه‌ی ئاواتی ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه گیانیان له پێناوی جیهانێكی باشتر به‌ختكرد، ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه هیوا و بڕواكانیان پێچایه ناو چوارچێوه‌ی ئاڵتونی زه‌رده‌خه‌نده‌یه‌كی ئه‌فسوناوی و به‌ڕووی ژیان و به سه‌مفۆنیای بلوێری شنه‌ی دڵاوا و به‌ده‌هه‌ندی شه‌پۆلی گوڵاڵه‌كان له به‌ستێنی به‌رینی نیشتماندا زه‌ریائاسا به خوینی خۆیان تینویایه‌تی جه‌سته‌ی زامداری ئه‌م خاكه‌یان شكاند، هه‌گبه‌یه‌ك له ناوی ته‌وای ئه‌وانه‌ی كه ماچیان له ته‌وێڵی ئاسۆ دا و په‌یامێكیان بۆهه‌ڵاتنی خۆری ئه‌وین له پریسكه‌ی نه‌سیم،چه‌شنی دوێردێكی ده‌م‌ئه‌تڵه‌سی پێچا تا كو مێرگی شینی ئاسمان بكێڵێت و به سه‌مفۆنیای تاڤگه‌یه‌ك له هاژه‌ی ئه‌وین و ئامانجه مرۆییه‌كان “نۆته‌ی هه‌ر مان” بۆجیهان بچڕێته‌وه. له ئاواتی ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه مردن، تا كو جیهان بكه‌نه گوڵجاڕی خۆشه‌ویستی، تا كو ڕۆباری خۆزگه‌هه‌ڵپڕوكاوه‌كان جارێكی‌تر زه‌نویر بكه‌ن، بیخرۆشێنن و ماچی ڕۆژێكی نوێ بسپێرنه ده‌س ئاهه‌نگی سه‌مای باڵنده‌كان، تا باڵا بكێشن و به قه‌د باڵای هه‌تاودا هه‌ڵبگه‌ڕێن و سه‌ر له تروپكی ئاسمان بسوون بۆ دوباره له دایك بوون، تا كو په‌یامی ژیان بگه‌یێنه په‌رته‌وازه‌ترین و خه‌مناكترین كۆڵانه‌كانی مێژو ئه‌م وڵاته. به چه‌شه‌ی ئاواته‌كانی ئه‌وان دایکانی دڵبریندارم لێواری ئاڵاكان كون ده‌كه‌ن و به ڕه‌هێلی دروست كرا‌و له ئاواتی گه‌ڵێكی نه‌حه‌ساوه ئاڵا كان پێكه‌وه ده‌لكێنن و شێعرێكی جیاوازتر له هه‌میشه ده‌هۆننه‌وه.
له‌م مه‌ڵبه‌نده خوێناویه مه‌ودای ئه‌م كاره‌سات تا ئه‌وكاره‌سات ئه‌وه‌نده كورته كه نازانم له كوێوه ده‌بێت ده‌ست پێ بكه‌م بۆیه بڕیار ئه‌ده‌م له نوێترین كاره‌ساته‌وه ده‌ست پێ بكم، ڕوو ده‌كه‌م خاوه‌ن شكۆكانی نیشتمانم. به خێر هاتنیان پێ ده‌ڵێم و پێان ده‌ڵێم، لێم ببورن من چه‌ند پرسیارم هه‌یه یان نا، له پرسیاره‌كانی ئه‌و ژنه گه‌نجه ئیزه‌دیه كه له ئاكسیونی ڕۆژی ٩ی مانگی ٨ كه له ئێمه‌ی ده‌كرد ده‌س پێ ده‌كه‌م،ئه‌و ده‌یپرسی بۆ چی ئێمه‌تان نه‌پاراست ئایا له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئیزه‌دی بوین؟ ئه‌و ده‌یویست بزانێت كه كێ فه‌رمانی پاشه‌كشه‌ی ده‌ر كردووه؟ ڕاسته‌كه‌ی ئازیزانم ئه‌و پرسیارانه پرسیاری منیشن، پرسیاری زۆر كه‌سیتریشن، بۆم جێ پرسیاره ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و توانایه‌مان نه‌بێت شاریك وه‌ك شه‌نگاڵ بپارێزین چۆن ئه‌توانین بانگه‌شه بۆ كوردوستانیێكی سه‌ر به‌خۆ بكه‌ین و بیپارێزین؟ پرسیار ده‌كه‌م كه ئایا ئاگادارن كه چی ده‌كرێت ئاگادارن كه به‌س له باشوری كوردوستان ٥٢٠٠ مزگه‌وتی لێیه؟؟؟؟؟ لێیان ده‌پرسم گه‌ر به جیات نیوه‌ی ئه‌م مزگه‌وتانه زانكۆتان دروست بكرایه و بێ هه‌ڵواردنی كه‌مایه‌تیه ئایینیه‌كان هه‌موو ئه‌و به‌خته‌یان پێ بدرایه كه فێر ببن شایه‌د ئه‌م بۆشاییه‌ی ئێستا له به‌ینی ئیزه‌دییه‌كان و موسڵمانه‌كان نه‌بویایه پرسیار ده‌كه‌م به قه‌د درێژایی مێژویه‌ك له خوین، له نه‌زانین و له دووپات كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان ، پێیان ده‌ڵێم تكایه به‌س بۆ كاتێك چاوه‌كانتان ببستن و وینای بكه‌ن كه باران كچی ئێوه‌یه، كه ئه‌و منداڵه‌ی كه له به‌ر تیشكی ڕۆژ چاوه‌كانی له ده‌ست داوه منداڵی ئێوه‌یه، كه ئه‌و ژن و كچانه‌ی كه له بازاری موسڵ بازرگانیان پێ ده‌كرێت كچان و ژنانی ئێوه‌ن كه ئه‌و كچانه كه ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته سه‌ر و دوایی به ته‌ور پارچه‌پارچه ده‌كرێن كچی ئێوه‌ن و كه ئه‌و باوكه‌ی كه له ته‌واوی خێزانه‌كه‌ی به‌س باوه‌شێك عه‌كسی بۆ ماوه‌ته‌وه باوكی ئێوه‌یه پێم خۆشه ئه‌وجا به كاوه‌خۆ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه….
له‌و كاته‌دا دایكه‌كان دایكی بارانیشیان له گه‌ڵه،گشت ئاڵاكانیان پێكه‌وه لكاندووه و به خامه‌ی خوێنی دڵ و به ناسۆری برینی تازه‌ی ده‌یان هه‌زار قوربانی شه‌نگاڵ كه ئێشی زامی مێژویه‌ك له هه‌ڵه و تاوان و ڕێككه‌و‌تنی به دزی له پشت ده‌ركه به‌ستراوه‌كان زه‌نویر ده‌كاته‌وه، ده‌ستیان به نوسینی ناوی ته‌واوی شه‌هیدان كردووه.
سه‌رۆكه‌كان بێده‌نگن, سه‌رۆكه‌كان هیچ ناڵێن…
زۆری پێ ناچێت كه ته‌واوی ئاڵاكان ده‌بن به یه‌ك ڕه‌نگ ، ڕ‌ه‌نگی خۆین و ئێستاش ناوی هه‌زاران شه‌هیدیتر ماووه كه نه‌نوسراوه…..
له ناو دونیای خه‌یاڵمدا مستێك له خۆڵی سڵێمانبه‌گی بانه له گه‌ڵ مستێك له خۆڵی دیاربكر له گه‌ڵ مستێك له خاكی مه‌هاباد و مستێك له خاكی سولیمانی و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه و كۆبانی و قامیشلی…. ده‌بم بۆ چیای شه‌نگاڵ و له‌وێ نه‌زرگه‌یه‌ك ده‌كه‌مه‌و بۆ ئه‌وه‌ی كه دایكانی فیلمی چیای سپی ته‌های كه‌ریمی بۆ گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان نه‌گه‌ڕێن، و ده‌ڵێم وه‌رن با ئه‌م شینه لێره بكه‌ین هه‌موان لێره‌ن، ،،، تا وه‌كو ئه‌گه‌ر ڕۆژێك وه‌فدێك هات بۆ سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی وون گه‌ڕا پێی بڵێم گه‌وره‌م وه‌ره ئێره وه‌ره له سه‌ر ئه‌م چیایه نمونه‌ی خویناویترین و سه‌رچاوه‌ی تراژیدیا و ناسۆری خه‌مبارترین چیروكه‌كانی گه‌لێكی بێ ده‌وڵه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه نوسراوه وه‌ره ئێره به بێ دوو دڵی تاجه گوڵینه‌ت دانی١ و ئه‌و كاته‌ش كه خۆدا خه‌ڵاتی نوبڵی بێكه‌سی دابه‌ش ده‌كا ده‌ڵێم خودایا چیتر چاوه‌كانت مه‌به‌سته وه‌ره ئێره نیگات نه‌وی بكه و چاومان لێ بكه، ئه‌م چیایه زۆر ته‌نهایه شازترین نمونه‌یه له‌م جیهانه بۆ بێ كه‌سی و بۆ مه‌رگه‌سات و بۆ كاره‌سات و كۆمه‌ڵكوژی، ئه‌ی خودایا دوو دڵ مه‌به لێزگه‌ی خه‌ڵاتی مه‌رگه‌سات و بێكه‌سیت ببخشه به گه‌ردنی ئه‌م چیایه.٢
ڕاستی سه‌رۆك له بیرم چوو لێت بپرسم ئه‌رێ هه‌واڵێك له كامرانی ڕۆژنامه‌نوس….٣
به هاوڕێیه‌كم ده‌ڵێم من پێم وا نیه هه‌رگیز زامی دڵی ئه‌م میلله‌ته ساریژ ببێت، بڵێی چیتر ژیان له ڕۆچنه‌ی چاوی ئه‌م مرۆڤانه ئاسایی ببێته‌وه؟ ده‌ڵێ هاوڕێ خه‌فه‌ت مه‌خۆ، زۆری پێ ناچێ ئه‌و‌كاته دێت كه كاتی ده‌نگدان ده‌بێت سه‌رۆكه‌كان جارێكی‌تر سه‌فره‌یه‌ك ده‌ڕازێننه‌وه و سه‌رۆك خێل و عه‌شیره‌كانیش بانگهێشت ده‌كه‌ن و خه‌ڵاتیان ده‌كه‌ن و شایه‌دیش پوست و موقامیان پێ ببخشن ئه‌و جا ئه‌و‌انیش بانگه‌شه ده‌كه‌ن و هه‌مووان ده‌ڕۆین و هه‌ر ئه‌م سه‌رۆكانه هه‌ڵده‌بژێرین ئه‌مه چیرۆكی میژوی ئێمه‌یه، مێژویه‌ك كه هیچ كات وانه‌مان له هیچ شتێكی وه‌ر نه‌گرت ئه‌وه شتێكی تازه نیه! بزه‌یه‌كی تاڵمان هاته سه‌ر لێو، تاڵ به قه‌د باڵای میژویه‌ك له تاوان كه ئێمه‌ش تیایدا بوینه‌ته داشی شه‌ترنج.
نازانم بۆ له‌م كاته‌دا بیری هاوڕێیه‌كی فارسمان كه‌وتمه‌وه به بیرم دێت ڕۆژێك میوانمان بوون باسی خه‌ون و ئاواته‌كانمان ده‌كرد یه‌كێك به شۆخی وتی وه‌رن با وا بزانین كه هه‌ر كام له ئێمه بۆی هه‌ی ئاواتێكی هه‌بێت و پیێ بگات، ئێوه چ ئاواتێكتان هه‌یه؟ دانیشتوان هه‌ر یه‌كه ئاواتێكیان خواست و كه گه‌شت به من، من وتم كه ئاواتم كوردوستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه كاتێ كه سه‌ره‌ی هاوڕێ فارسه‌كه‌مان گه‌شت كه ئاواتی خۆی باس بكات به بزه‌یه‌ك له سه‌ر لێو ووتی من ئاواته‌خوازم كه نه‌هیه هیچ كات به ئاواته‌كه‌ی نه‌گات.
______________________________
١- ئاماژه به شیعری ماموستا عه‌بدولا په‌شێو.
٢- ئاماژه به شیعری مامۆستا شێركۆ بێكه‌س.
٣- كامران نه‌جم داهێنه‌ری ماچی په‌یكه‌ره‌ی خۆشه‌ویستی، ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی كه ئێستاش ئه‌سیری داعش و میدیاش هیچ باسێكی لێ ناكات.