دەبێ بکوژەکان و ئەوانەی تۆمەتیان بۆ سەردەشت دروستکرد، دادگایی بکرێن!
رۆژنامەی ئاوێنە ئهمرۆ 2013-05-14 بڵاویکردەوە، بە هۆی نەبونی شاهید و بەڵگە لە سەر “هیشام مەحمود ئیسماعیل”ی تۆمەتباری کەیسی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان ئازادکراوە. سەرەتا بۆ ئازادکردنی ئەو کەسە. پێشووتریش چەند جار ڕامانگەیاندووە. ئەو سیناریۆیە سەرتاپا هەڵبەستراوە و دوورە لە ڕاستی و بۆشاردنەوەی تاوانبارانی راستەقینە و تیرۆرستانە.
ئەوەش یەکێکە لەو سەدان بەڵگە ئاشکرا و بێ پەردانەی دۆسیەی تیرۆری سەردەشت عوسمان، ئەوەی روویدا سیناریۆیەکی گاڵتەجاری و تاوانکارانە بوو، لە ڕاپۆرتی لێژنەی لێکۆڵینەوە و پرۆسەی بەناو داداگایی دۆسیەی تیرۆری سەردەشت لە دادگای هەولێر. ئەوەی کە ڕوویدا هەواڵێک و رووداوێکی ئاسایی نییە. ئەوەی کە ڕوویداوە تاوانێکی گەورەیە، ناوەندێک لە ناو دەسەڵاتدا سەرباری تاوانی فڕاندن و تیرۆری سەردەشت عوسمان، تاوانی هەڵگێڕانەوەی ڕاستیەکان و شاردنەوەی حەقیقەت “تاوانبارکردنی قوربانی” و لەڕاستیدا پاراستنی تاوانکاری لە لێپرسینەوەی خەڵک ئەنجامداوە.
ئەو سیناریۆیە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە ئینکاری لە ڕۆژنامەنووس بوونی سەردەشت کرا. مەبەستەکە ئەوەبوو ئەو راستیە بشارنەوە کە سەردەشت وەکو رۆژنامەنوسیک بە هۆی رەخنەگرتن لە دەسەلاتەوە تیرۆر کراوە. چونکە ئەمە بەلگەیەکی ئاشکراو شوین پیەکی ناسراوی تاوانبارەکانی دەخستە بەرچاو.
ئازادکرادنی ئەو کەسەی کە گوایە تۆمەتبارە بە تیرۆری سەردەشت عوسمان جاریکی تریش پەردە لەسەر هەموو سیناریۆ فریوکارانەکان لادەدات. کەوایە ئەو سیناریۆو و ڕێبزرکردنانە مانایەکی ڕۆشن و راشکاوی هەیە. مانای ئەوەیە ئەوانەی لە پشتی ئەو تاوانەوە وەستاون، راشکاوانە دەڵێن هەر کەسێک ڕەخنەم لێ بگرێت بە گوللەی نێو دەم وەڵام وەردەگریتەوە.
ئیستا ئیتر پرسیارەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر سادەو رۆشنە. یان دەبی تەواوی ئەم تاوانە و هۆو مەبەستی سازکردنی ئەو هەموو سیناریۆیانە و تاوانباران و وردەکاری تیرۆرکردنی سەردەشت ئاشکرا بکات. یان بی دەنگ مانەوەی بە کردەوە دەکاتە ئەوەی کە خۆی بەرپرسیارەتی هەموو ئەوانە دەخاتە ئەستۆی خۆی.
ئێمە دووبارە داوای ئاشکرا کردنی راستیەکان و پرۆسەیەکی دادگایی ئاشکراو بێلایەن دەکەین بۆ؛ بکوژانی سەردەشت و ئەوانەی هەوڵی چەواشەکردنی خەڵکی کوردستانیاندا و تۆمەتیان بۆ سەردەشت دروستکرد. بۆ ئەوانەی ٣ ساڵە ئازاری ڕوحی و دەروونی خانەوادەی سەردەشت و خۆشەویستان و ئازیزانی سەردەشتیان داوە. بۆ ئەوانەی ٣ ساڵە فشار و هەڕەشە لە ئێمە و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان دەکەن بۆ شاردنەوەی حەقیقەتەکە.
بەکر عوسمان
2013-05-14
دەقی هەوالەکەی ئاوێنە لە ڕۆژی ١٤ ی مەی ٢٠١٣
ئەو كهسهی بە “تیرۆركردنی” سەردەشت عوسمان تۆمهتباركرابوو ئازادكرا
“لەدانیشتنی ڕۆژی 13ی شوبات لەدادگای تاوانەکانی هەولێر، ئەو تۆمەتبارەی بەکوشتنی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان تۆمەتبار کرا بوو لەقسەکانی پەشیمان بووەو ئەو تۆمەتەی رەتکردەوە کە دابویانە پاڵی”. 14 ئایار, کوردستانی ههولێر – ش ش – ئهو گهنجه بهرهگهز كوردهی بەتۆمەتی “تیرۆركردنی” سەردەشت عوسمان دەستگیركرابوو، بههۆی نهبونی بهڵگهی پێویست لهبارهی تۆمهتباركردنیهوه بەفەرمانی دادوەر ئازادكرا.
“ئەو کەسەی وتی من سەردەشت عوسمانم کوشتوە، پەشیمان دەبێتەوە”
ئەو تۆمەتبارەی کەبەکوشتنی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان تۆمەتبار بوو، پەشیمان بۆتەوە لەو قسانەی پێشتر کردبوی. زیاتر
بهریتانیا: بۆ سێهەمین ساڵیادی سەردەشت عوسمان خۆپیشاندان سازدهكرێت
هۆڵەندا: بۆ ساڵیادی سەردەشت عوسمان گردبونهوه دهكرێـت
بەفۆتۆ: یادی ساڵرۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان لەسلێمانی
“ئەو کەسەی وتی من سەردەشت عوسمانم کوشتوە، پەشیمان دەبێتەوە”
ئاوێنهنیوز، ههولێر: دادوەرێك لەدادگای كەتنی دووی هەولێر بەماڵپهری، شار پرێس،ی راگەیاند “دوێنێ، دووشهممه، دادوەر بڕیاری ئازادكردنی هشام مەحمود ئیسماعیل تەمەن (28) ساڵی راگەیاند، كە تۆمەتباربوو بەكوشتنی سەردەشت عوسمانی رۆژنامەنووس”.
سەردەشت عوسمانی رۆژنامەنووسو خوێندکاری دوا قۆناغی زانکۆ کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی رۆژی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ لەبەردەم کۆلیژەکەیدا لەهەولێر لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە فڕێندرا، پاش دوو رۆژ تەرمەکەی بەکوژراوی لە موسڵ دۆزرایەوە.
ئەو دادوەرە وتیشی “بەهۆی نەبوونی بەڵگە لەسەر ئەو تۆمەتەی درابوویە پاڵی، دادوەر بڕیاری ئازادكردنی دەركردووە”.
لهرێكهوتی 15/9/2010 راگهیهندراوێك بهناوی “لیژنەی لێکۆڵینەوە ناسنامەی بکوژانی قوتابی سەردەشت عوسمان ئاشکرا دەکات” لهلایهن ئاسایشی گشتی ههولێرهوه بڵاوكرایهوه، كه بهپێی راگهیهندراوهكه “لەپاش کۆکردنەوەو تاوتوێکردنو شیکردنەوەی چەندین زانیاری لەسەرچاوەی جیاجیا لەلایەن لێژنەی لێکۆلینەوە دەرکەوت کەسێکی سەر بەگروپی انسار الاسلام بەناوی (هشام محمود اسماعیل)تەمەن 28 ساڵ بەرەگەز کورد، دانیشتوی شاری موسڵ پیشەی فیتەرە لەپیشەسازی شارۆچکەی بێجی دەستی هەبووە لەشەهید کردنی ناوبراو”.
له مانگی شوباتی رابردووش سەرچاوەیەکی ئاگادار بەههفتهنامهی ئاوێنەی راگەیاند، “لەدانیشتنی ڕۆژی 13ی شوبات لەدادگای تاوانەکانی هەولێر، ئەو تۆمەتبارەی بەکوشتنی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان تۆمەتبار کرا بوو لەقسەکانی پەشیمان بووەو ئەو تۆمەتەی رەتکردەوە کە دابویانە پاڵی”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تۆمەتبارەکە لەقسەکانیدا لەبەردەم دادوەر ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە ئەو “نەسەردەشت عوسمانی بینیوەو نەناسیویەتیو نەدەستیشی لەکوشتنیدا هەیە”.
سەرچاوە: سایتی ئاوێنە