لەحەزرەتی سەردەشتەوە ،فێری ئازادی بوین ..!
لەحەزرەتی سەردەشتەوە ،فێری ئازادی بوین ..!
نوسینی : ڕه‌وشت به‌رزنجی
منیش وه‌ك تۆ نامۆیه‌کانی وڵاته‌که‌م ده‌که‌م به‌چیرۆکێک و ده‌یخه‌مه سه‌ر لاپه‌ره سپیه‌کان و تا له مێژودا بۆ هه‌تاهه‌تای ژیان بمێنێته‌وه،،
تۆ خاوه‌ن پێنوس و ووشه‌ی جوان بویت و منیش وه‌ك ده‌روێشێک زکری عه‌شق ده‌که‌م به‌دیار پینوسی خوێنایته‌وه،
من به‌دوای هه‌ناسه تاساوه‌کانی ووشه‌کاندا وێڵ بوم و تۆش به دوای چاره‌نوسی وڵات و گه‌ل و نیشتیمان‌دا وێڵ بویت!!
نه من گه‌یشتمه ووشه نه‌بیستراوه‌کانی تۆ نه تۆش گه‌یشتیته ئازادیه‌کانی خاک و نیشتیمان و گه‌ل.
ئه‌وه‌تا سه‌رده‌شت
ئه‌وه‌تا لێره مرۆڤه‌کان به په‌رۆشه‌وه
فرمێسکی ئازادی بۆ خوینی ئاڵت ئه‌رێژن
ئه‌ها سه‌رده‌شت ئه‌ها ته‌ماشاکه سه‌رێ هه‌لبڕه
مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئاڵۆزه
به‌ئازادیه‌وه فرمێسک ده‌بارێنین
چاوه‌کان له پینوسی تۆوه ئازادیان وه‌رگرت
بۆیه فرمێسکه‌کان بون به‌باران!!
گه‌ر ئازادی ووشه‌و پێنوسه‌که‌ی تۆ نه‌بوایه
ئه‌م ئازادیه‌ی ئه‌م رۆژگاره نه‌ده‌بوون!!
سه‌رده‌شت تو حه‌زره‌تی زه‌رده‌شتی ئا‌ڤێستا
نزای گه‌ل و نیشتیمان و پێنوسه‌کان به‌ره بۆلای
یارسانه کان و دوعای خێرمان بۆ بکه
تا چیتر پێنوسه‌کان لا خاچ نه‌درێن!!
هۆ سه‌رده‌شت
هۆ هۆ گوڵاله سوره‌که‌ی کوێستان و گه‌رمیان،،
ئێستا سه‌رده‌شته‌کان بون به گری یارسان و
خۆڵ ده‌کان به چاوی ئه‌و که‌سانه‌دا که ووشه‌ی راستی و حه‌قیان پێناخۆشه
سه‌رده‌شت،،،
هۆ شه‌هیدی ریگای پێنوس و ووشه!!
ئێستا تۆ قوتابیه‌کانت بون به گڕ و بڵیسه
بۆ کۆشک و ته‌لاره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه!!
ئه‌ها ئێمه‌ی قوتابی پێنوسه‌که‌ی تۆ
هاوار ئه‌که‌ین لێمان گه‌رێن
با پینوسه‌کان چیتر له کۆڵانه ته‌نهایاکانی ئه‌م شاره‌دا نه‌شکێنرێن و
چیتر خویناوی نه به‌ن نه‌بن!!!
ئاها سه‌رده‌شت
ئه‌ها،، له دوای خۆت چ ئازادیه‌کت به‌خشی
به‌گه‌ل و نیشتیمان
ئه‌ها هه‌موومان له تۆوه فێر بوین
که هاوار بکه‌ین
یان ئازادی بۆ نیشتیمان و مرۆڤه‌کان
یان مردن له پیناوی هه‌موومان!!
سه‌رده‌شت ،،،
به‌ڵین بێت به خوێنی سورت
به پێنوسی له خاچ دراوت،،
چیرۆکی تۆ بۆ هه‌تا هه‌تای ژیان
له مێژودا بنوسرێته‌وه
به‌رۆح و گیان
سه‌رده‌شت هۆ مرۆڤه رۆح سوکه‌که‌ی دونیای
ووشه‌ی رازاوه
هۆ شه‌هیدی رێگای رزگاری مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه!!
منیش وه‌ك تۆ نامۆیه‌کانی ولاته‌که‌م
ده‌به‌مه‌وه مه‌مله‌که‌تی غه‌ریبی و
ئه‌م روداوه‌ی تۆ ده‌که‌م به مۆسیقایه‌کی چرو پڕ و
ده‌یده‌م به دڵه خه‌مباره‌کان
تاخه‌می تۆ و ئازاری تۆ هه‌موو خه‌مه‌کان له بیرباته‌وه!!
ئه‌م چیرۆکه‌ی تۆ له غوربه‌ت دا ده‌که‌م به سرودیک
تا هه‌موو مرۆڤه عاشقه کان له جێژواندا بۆ یه‌کتری بخوێنه‌وه!!
هۆ سه‌رده‌شته‌که‌م،،،
له نێوانی من و تۆ و گڕ و به‌فردا
یارسانیکم
دڵم شێخێکه و
یاهو،، یاهو
ده‌کات بۆ ئه‌م کوشتنه
بێبه‌زه‌یانه
بۆ ئه‌م کوشتنه بێ به‌زه‌یانه،،،،!!!
ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌رگیز مه‌رگی سه‌رده‌شتی له‌بیر ناچێته‌وه،،،
ئه‌و که‌سه‌ی که فێری ئازادی بوو له حه‌زره‌تی سه‌رده‌شته‌وه