بڤه!
له یادی سه رده شت عوسماندا- مصلح ریبوار:
«بڤه! نەکەی!»
ئەمه روونترین پەیامی چاوەشی چوغەلەبەره
به پەیکەری له خوین گەوزاوی سەردەشتا ئاراستەی من و توی ئه کا.
«بڤه! نه که ِی!
نەکەی په رده له سه ر دەغەلی و تالان هەلمالی!
نەکەی باسی چاله نەوتی په یکەری کارگەر قووت دەر،
ژنی سووتاو،
منالی بی ناز و نەوا،
درامای «دوعا»
له هه للا دەی!
ئه گینا چی؟؟
ئه گینا قوزلقورتی مەرگ!»
&&&
دەلی: «چاویک لار بروانیته گیرفانم
هه ر ئەو بەلای به سەردینم
به سەرزاری سه ردەشت عوسمانم هیناوه
ئازادی به زنجیرەکانتا هەل بلیی!
ئازادی ئاوازی رەنگین
بو قفل و نه ردەی زیندان و
پوستالی چاوەش دابنیی
ده نا، قسه ی زل تر له زار؟! بفه! نه که ی!
وسکوت! قور و قه پ! ده نگ نه که ی!»
*****
به لام په یکه ری نه به زی سه رده شت عوسمان
په یامیکی دیکه ی پی یه:
ده لی:
ئەوان هیلی سووری بفەی خویان به خوینی من نەخشاندوه.
ئەفسانەی «تو خوش و من خوش» گەیشته خالی کوتایی گولەی گەرم.
چی یا ن له جه وهیل کرد ئاوا؛
بو کوشتنی مروف، به لام،
چەکی گەلیک به هیزتر له گولەی گه رم پیویست دەکا.
منیش نه مردم، وه ک جه وهیل.
منیش،
بو ئیوه ی جه نگاوه ر
رونتر له پەیامی جه وهیل، په یامیکی دی شک نابەم:
«شیوه ن مەکەن! یه کگرتووبن!»