غه‌دره‌كه‌ی سه‌رده‌شت له‌مه‌سحيش نه‌كرا
سه‌رده‌شت سێ جار تێرۆر كرا. ئه‌و غه‌دره‌ی له سه‌رده‌شت عوسمان كرا له حه‌زره‌تی مه‌سیح نه‌كراوه. سه‌رده‌شت عوسمان وه‌ها رۆحیان تیرۆر كردبوو كه مردنیكی به‌م جۆره ئاواتی هه‌ره گه‌وره‌ی بوو،هه‌ر وه‌كووله نوسینیكیدا ئاوات به‌مه‌رگیكی تراجیدی ده‌خوازیت كه وه‌كوو ژیانه تراجیدیا‌كه‌ی بێت.
گه‌ر مرۆڤ بۆ ساتیك بیر بكاته‌وه ئه‌وه چ هۆكاریكی ده‌رونی دژواره گه‌نجێك له‌هه‌ره‌تی لاویتیدا ئاوات به‌مه‌رگی تراجیدی بخوازێت ؟ئه‌مشه‌و ئه‌و وه‌ڵامه‌م ده‌ست كه‌وت كه له په‌یجی سه‌رده‌شت عوسمان و جه‌ند په‌یجیكی تردا بڵاوبۆته‌وه كه كه‌سێكی پاریزه‌ری حیزبی تۆمه‌تی ئه‌خلاقی بۆ سه‌رده‌شت دروست كردوه، به‌مانای پیش ئه‌وه‌ی تیرۆری جه‌سته‌یی بكه‌ن تیرۆری رۆحیان كردوه.
درۆیه‌كی گه‌وره‌یه كۆمه‌لگایه‌ك بتوانیت گۆرانكاری گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینیت گه‌ر تۆمه‌ت و مه‌له‌فی ئه‌خلاقی دروستكردن كولتورو چه‌كی ده‌ستی ئه‌و سیاسه‌ت بازه نامرۆڤانه بێت كه له‌پیناوی مانه‌وه‌دا ئاماده‌ی هه‌موو جۆره مه‌له‌فیك بن.
بێ هیج لێپێچینه‌وه‌یه‌ك خه‌ریكی تیرۆری رۆحی ئه‌وانه بن كه وه‌كو ئه‌وان بیر ناكه‌نه‌وه‌و یا گوێڕایه‌لی ئه‌وان نه‌بن و نین نه‌فره‌ت له‌گۆری ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار سیاسه‌تی داهینا. هیچ مرۆڤیك و گیان له‌به‌ریك نیه نه‌مرێت، به‌ڵام كه‌م رووی داوه له میژوودا كه مرۆڤ به‌و جۆره بمرێت كه خۆی به‌ئاواتی ده‌خوازێت.
سه‌رده‌شت پێش تیرۆری جه‌سته‌یی مه‌له‌فی ئه‌خلاقیان بۆ دروستكرد دوای تیرۆری جه‌سته‌یش تۆمه‌تی تیرۆریستیان بۆ دروستكرد، خۆ مه‌سیح 2000هه‌زار ساڵه كونج‌و كه‌له‌به‌ری ئه‌مه‌ریكاو جیهان نه‌ماوه ئه‌م له‌خاچدانه‌ی په‌یكه‌ری مه‌سیحیان هه‌ڵنه‌واسیبێت ئه‌وه سه‌رده‌شت دوای مردنیشی له‌خاچیان دایه‌وه پێش مردنیشی رۆحیان له‌خاچ داوه، بنوو هاوزمان و هاوخوێنم من ئیستا زانیم ئه‌م په‌له‌كردنه ئه‌م به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌وه چونه، ئه‌م هاواره‌ی ویژدانی تۆ جی بوو بنوو ده‌لێن خواوه‌ند زۆر گه‌وره‌یه رۆژیك دێت ئه‌وه‌ی هێلانه‌ی په‌ره‌سیلكه‌ی رووخاندبێت، ئه‌وه‌ی به‌چكه‌ی گیانله‌به‌ریكی له دایكه‌و باوكه‌كه‌ی كردبیت به‌سزای خۆی ده‌گات، بنوو ئه‌ی سیمبۆلی غه‌در لیكراوترین مرۆڤی دنیا