واتانزانی سەردەشتتان لە هەولێر ستاند

ئامانج کەریم:020

واتانزانی سەردەشتتان لە هەولێر ستاند

یادی شەهیدانە ئەمڕۆ هاوڕێیان
من خۆم بە دوو جار شەهید دەزانم
یەکێک بۆ پێنووسەکەم، ئەویتریان بۆ نیشتیمانم
فەرق ناکات جەلادەکان ئەوەی کردتان بەرامبەر بە منوو هاوڕێکانم
لەیاددتان نەچێ لەجێی هەر سەردەشتێ
سەدان سەردەشت درووست بوو لە هەولێروو کوردستانم
ئێوە بکوژی من نەبوون بابزانن
بەڵکو هەڵۆی سوروو شاخی زمناکۆ دەشتی هەولێروو هەموویان بوون بە دوژمنتان بکوژانم
من هوتافم بەس ڕاستی و ئاشتی بوو چاک بزانن
بەلام قبووڵتان نەکرد کە بەناو هەڵگری چرای ئازادی کوردستانن
قەلەڕەشی تاریکی داگیریکرد دەشتی هەولێرم ئازیزانم
لەوڕۆژەوەی سەردەشت تۆرا لەپێنووسەکەی باش بزانن سەد مەخابن
لەزانکۆ ئەمڕۆ ڕەشپۆشانم هوتاف لێئەدەن بابمرێ بکوژی ئازادی
بۆ کوێ ئەچن خوێن مژانم
هەموو کات وامان ئەزانی فیشەکوو قەڵەم
دوو هاوڕێی گیان بە گیانی شۆڕشی نوێی کۆنی کوردستانن
بەلام ڕەنجاندتان قەلەم لەفیشەک مەخابن باش بزانن
ئەوەی کردتان مێژووتان ڕەشکرد بۆ خۆتان
بەو فیشەکەی سەردەشتتان پێ شەهید کرد ئەی نەفاموو  خوێنمژان.

٢٠١٢ / ٥ / ٦

Leave A Reply

Your email address will not be published.