بنەماڵەی سەردەشت عوسمان داوای ئاشکراکردنی به‌رپرسیارانی تیرۆری کوڕەکەیان دەکەن
ئا/ هه‌نگاو هاشم
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ له‌گوندی گرد عازه‌بانی سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌مامك، ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان به‌ڕێوه‌چو، كه تێیدا كه‌سوكاره‌كه‌ی و چه‌ندین رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و ژمارەیەک په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی بون.
به‌شدار عوسمان، برای سه‌رده‌شت له‌وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌رده‌شت بوه تراژیدیایه‌ك كه سێ ساڵە كه‌سوكاره‌ی تێدا ده‌ژی و وتی “ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكاری كه تا دێت گه‌وره ده‌بێت، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌رده‌ی له‌سه‌ر ماهیه‌تی نامرۆڤانه‌ی هه‌ڵمای و لاوێكی له‌ژیاندا بێبه‌شكرد، سێ ساڵه بكوژانی ئازادی ده‌ژین و تۆمه‌تیشی بۆ ده‌به‌خشنه‌وه، بەڵام خۆشه‌ویستانی سه‌رده‌شت ته‌نها كه‌سوكاری نین، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی خه‌م و ئازادی خوازێكه”.
هەروەک ئەوەشی وت: سه‌رده‌شت خه‌ونی به‌یه‌كسانی و ئازادی ده‌بینی، بەڵام گوله نرا به ده‌میه‌وه، بەڵام هه‌وڵه‌كانیش بۆ سنورداركردنی ئازادی نه‌زۆكه.
بەشدار هێمای بۆ ئەوەکرد، ساڵی پار ریسی دەسەڵات بوه خوری و دوباره پرسیاری گه‌وره له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌وره‌تر له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌وتوه‌ته‌وه، وتی” داوای وه‌ڵامی كوا به‌رپرسیارانی تیرۆری سه‌رده‌شت و به‌دادگا گەیاندیمان ده‌وێت”.
هه‌ر لەمیانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا وتاری ژمارەیەک رۆژنامه‌نوس و رێكخراو و چالاكی مه‌ده‌نی و كه‌سوكاری شه‌هیدانی 17 ی شوباتی رۆژانی دوایی و فراكسیۆنی گۆڕان خوێندرانه‌وه.
سەرچاوە: سبەی