رۆژنامه‌نوسانی دهۆك له یادی سه‌رده‌شتدا، ده‌هۆڵ بۆ ده‌سه‌ڵات لێده‌ده‌ن
ئا/ مه‌سعود هادی
له سێیه‌مین ساڵیادی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسماندا، رۆژنامه‌نوسانی دهۆك ده‌هۆڵ بۆ هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان لێده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات بكوژانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه بدرێنه دادگا.
ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیر و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی شاری دهۆك له چیای زاوا گردبوه‌نه‌وه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیان له به‌دادگا گه‌یاندنی بكوژانی سه‌رده‌شت كرده‌وه و رایانگه‌یاند: تیرۆركردنی سه‌رده‌شت تیرۆر كردنی ئازادیه و بوه‌ته تراژیدیای نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یان خستوه‌ته‌ڕو كه وه‌ك ئه‌و كۆمه‌ڵێك له رۆژنامه‌نوس و چالاكوانه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و مامۆستای زانكۆ و رۆشنبیرانی شاری دهۆك به هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن هاوكاتی ئه‌و ئازادیه‌ی ئێوه باسی لێوه ده‌كه‌ن و شانازی پێوه ده‌كه‌ن تادێت ژماره‌ی پێشێلكاریه‌كان دژ به رۆژنامه‌نوسان زیاد ده‌كات و نوسیویانه “پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستمان كرد گوێ بیستی ده‌نگی فیكه‌ی رۆژنامه‌نوسان نه‌بون ده‌مانه‌وێت له رێگای ده‌هۆڵه‌كانمانه‌وه به ئاگاتان بێنینه‌وه”.
سەرچاوە: سبەی