گوتاری مه‌راسیمی ساڵیادی سه‌رده‌شت عوسمان لە شاری یۆتۆبۆری سوید
ئاماده‌بوانی به‌ڕێز به‌خێرهاتن : جیهان به‌و که‌سانه وێران نابێت که‌خراپه ده‌که‌ن ، به‌ڵکو به‌وکه‌سانه وێران ده‌بێت که‌خراپه‌کارییه‌کان ده‌بینن وهیچ هه‌ڵوێستێکیان به‌رامبه‌ر نییه ( ئه‌لبێرت شتاین)
ـ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌روه‌کو ئه‌مڕۆ گه‌نجێک له هۆڵه‌کانی خوێندنی زانکۆ ده‌رفێندرێت و دواتر له سه‌رخاکی ناوچه دابڕاوه‌کانی نیشتیمان ده‌می پڕ فیشه‌ک ده‌کرێت و ته‌رمه‌که‌ی فڕێده‌درێت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وێنده‌رێ نیشتیمانێک بێت بۆله‌خۆگرتنی هاواری ئازادخوازان . گۆڕستانێک بێت بۆ ده‌نگه ئازادی خوازه‌کان …. به‌ڵێ ئاماده‌بوان ، زه‌بر به‌ده‌ستان دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نوس له خوێندن دابڕاند و قه‌ڵه‌می نوسین له‌ده‌ستدا پێشکاندو ، له‌وێ له‌سه‌رخاکی نیشتمانی دابڕاو ئازادیان لێ زه‌وتکرد ، به‌ڵێ چونه‌که ئه‌وه‌ێنده‌رێ گۆڕستانی ده‌نگی ئازاده.
ـ ئاماده‌بوان … ده‌سه‌ڵاتی سیاسی فه‌رمانڕه‌وا له‌کوردستاندا ته‌نها تیرۆری سۆرانی مامه‌حه‌مه و سه‌رده‌شت و هاوپیشه‌کانی تری به ته‌نها وه‌ک مرۆڤ نه‌کوشتوه ، به‌ڵکو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌ناوخۆێدا به‌رله‌ئه‌نجامدانی کرداری کوشتن و تۆقین وترساندن بڕیاری پێشوه‌ختی خۆی داوه که شه‌رعیه‌ت بدات به‌تیرۆرکردنی ده‌ربڕینی ئازاد ، ئێمه ئه‌مڕۆ له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی مه‌ترسیداین له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئازادیه‌کانمان ، له‌ملمالانێیه‌کی قوڵداین بۆ رێگرتن له شرعیه‌ت دان به تیرۆکردنی ئازادیه‌کانمان . ئێمه ئه‌مڕۆ له‌حزوری مه‌رسیمێکداین تێدا هه‌ڵمانبژاردوه ئه‌وسه‌ردێره نوێیه‌بین که‌له‌په‌پاش مه‌رگی سه‌رده‌شت به‌ئه‌مانه‌ت بۆی جیهێشتوین .
ـ به‌ڕێزان ئه‌مڕۆ دووساڵ به‌سه‌ر تیرۆری وشه‌یه‌کی ئازاد تێده‌په‌ڕێت ، بیست وچوار مانگ ، به‌سه‌ر به‌خاکسپاردنی ده‌نگێکی ئازاد تێده‌په‌ڕێت ، دوساڵیشه هێنده‌ی تر مانا‌و پیرۆزیه‌کانی گه‌یشتن به‌ئازادی له‌ناوماندا قوڵتر و چڕ ترده‌بێته‌وه. ئه‌مرۆ نه‌ک به‌ته‌نها لێره ، بگره له‌هه‌ر شوێنێک که که‌سانی وه‌ک ئێوه‌ی ئازادی خواز تێداهه‌ڵکه‌وتبێت و بوار ره‌خسابێت… ده‌نگێک به‌رزکراوه‌ته‌وه بۆ … سه‌رتایترین ماف که‌پێویسته مرۆڤ به‌ده‌ستی بهێنێت. مافی ئازادی ده‌ربڕین . ئه‌مڕۆ ئه‌وڕۆژه یه که‌هه‌موومان کۆده‌کاته‌وه ، ڕۆژی ئازادی .
ـ ئێمه له‌م ڕۆژه‌دا به‌پێویستی ده‌زانین که جه‌خت له‌سه‌ر ناساندنی ڕۆژی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان وه‌ک ڕۆژی ئازادی بکه‌ین ، بڕوامان وایه که ناساندنی رۆژی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت وه‌ک ڕۆژی ئازادی له‌کوردستان ، که‌مترین پاداشته بۆ مه‌زنترین قوربانی له‌پێناو ئازادی ، هاوکات بۆئه‌وه‌ی پیشکات مانایه‌کی دروست ببه‌خشین به‌م داوایه‌مان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌ین که ده‌سه‌ڵات که له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستی به‌کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان سوره لانی که‌م له‌ئێستادا ده‌ست له‌و سیناریۆو ئه‌شکه‌نجه ده‌رونییه بهێنێت که وه‌ک په‌رده‌پۆشین و به‌رنامه‌ی کار له‌پاش مه‌رگی سه‌رده‌شت گرتویه‌تیه به‌ر بۆ به‌رگرتن له ده‌رکه‌وتنی ڕاستییه شاردراوه‌کان ، له‌جێی ئه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆیه‌ک جاریش بێت ده‌ست له‌غرورو کیبریائی سته‌م هه‌ڵبگرێت و له‌مڕۆوه لیژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ وئازاد پێکبهێنێت بۆ به‌هه‌ق گه‌یاندنی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان … هاوکات سه‌رده‌شت عوسمان دوا قوربانی ئازادیه‌کانمان بێت و هیچ که‌سێکی تر له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ئازاد نه‌کرێته قوربانی .و 5 ی مای ئه‌و مێژووه بێت که تێدا ئازادی ده‌ربرین له دایک ده‌بێت .
_ خوشک وبڕایان به‌ڕێز سه‌رده‌شت به‌رله‌دواساته‌کانی ژیانی پێمانی گوت ( تائه‌وکاته‌ی ماوین ده‌بێت قسه بکه‌ین ، ئه‌وکاته‌ی که‌ته‌مه‌نیشم کۆتای دێت ، باهاوڕێکانم خاڵێکم بۆ دابنێن وسه‌رله‌نوێ به‌دێڕێکی تر ده‌ستپێبکه‌نه‌وه )
ئێمه ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستپێک و سه‌ر ده‌ێره‌بین که سه‌رده‌شت به‌ئه‌مانه‌ت بۆ جێیهێشتوین . هه‌ربۆیه‌ش له‌وسۆنگه‌یه‌وه له‌ئه‌مڕۆ به‌شیاوتر نابینین بۆ هه‌بونی ڕۆژێک بۆ ئازادی له‌کوردستان جگه له 5ی ئایار
کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ داکۆکی له‌ئازادی
کۆمیته‌ی پشتگیری له‌داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
یۆتۆبۆری ـ سوید 5 ی 5 2012
خوێندنەوەی وتار لەلایەن کامەران ئیسحاق پەری