شه‌هیدكردنی”سه‌رده‌شت عوسمان” درێژكراوه‌ی ئه‌و خوێنه‌یه كه‌ده‌سه‌لاَتی كوردی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌یڕێژێت
5/5/2012لڤین پرێس
ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ڕایده‌گه‌یه‌نێت سیناریۆكان و بكوژانی سۆرانی مامه‌حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان و تاهیر شه‌ریف ئاشكران و تائێستاش بكوژه ڕاسته‌قینه‌كانیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین كه ئه‌مڕۆ ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمی ساڵیادی شه‌هیدكردنی”ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان”بوو له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه وتی: سیناریۆ درۆزنانه‌كانی ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌تیرۆركردنی سۆرانی مامه حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمان‌و تاهر شه‌ریف ئاشكران‌و تائێستا بكوژه ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌و كه‌سانه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه”
میره به‌پێویستی زانی لانی كه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه داوای لێبوردنیان بكردایه له‌وه‌ی نه‌یاتوانیوه وه‌ك پێویست كار بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی رۆژنامه‌نووسان، وتیشی : شه‌رم ده‌كه‌م له‌ژێر ده‌سه‌لاَتیكدا ده‌ژین كه‌قه‌ڵه‌مه ئازاده‌كان شه‌هید ده‌كات و دواتریش سیناریۆ داده‌نێت.
ئه‌حمه‌د میره له‌وته‌كانیدا له‌سه‌ر گۆڕی”شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان” ئه‌وه‌شی وت: شه‌هید كردنی ڕۆژنامه‌نوس” “سه‌رده‌شت عوسمان”درێژكراوه‌ی ئه‌و خوێنه‌یه كه‌ده‌سه‌لاَتی كوردی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌یڕێژێت.
سه‌رنوسه‌ری لڤین جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه: پێویسته هه‌موولایه‌ك سوپاسی خانه‌واده‌ی “شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان” بكه‌ن كه‌شه‌هیده‌كه‌یان كردووه به‌شه‌هیدی میله‌ت و به‌ته‌نها به‌هی خۆیان نازانن و له‌ژێر ترس و كاریگه‌ریدا شه‌هیده‌كه‌یان نه‌فرۆشتووه.