فینلەندا؛ ساڵیادی سەردەشت عوسمان بەڕێوەچو

sardashtئێوارەی دوێنێ، دەزگای ناسنامە بە هاوکاری چەند رۆژنامەنوس و رۆشنبیرێک، ساڵیادی شەهیدکردنی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمانی کردەوە. لەو ساڵیادەدا سالار سۆفی، بەڕێوەبەری دەزگای ناسنامە، کورتەیەکی لە بارەی چالاکیەکانی دەزگاکەی باسکرد و چەند وێنە و دیکۆمێنت و شیعرێک لە بارەی شەهید سەردەشت عوسمانەوە پێشکەشکرا.

بەڕێوەبەری دەزگاکە، رایگەیاند: سەردەشت بە خوێنی خۆی ئاڵای ئازادی بەرزکردەوە و ئێمەش وەک فیداکارێک ئامادەین ئەو ئالایە بە بەرزی بهێڵێنەوە.
دواتر گفتوگۆ لە نێوان ئامادەبواندا بەڕێوەچو، کە دیارترینیان ئەو سیناریۆ گاڵتە ئامێزە بو، تیایدا بکوژانی سەردەشت عوسمان ئاشکراکرا.

Leave A Reply

Your email address will not be published.