پێش بەپەیامی مەرگ و ترس بەرامبەر ئازادیخوازان بگرن

045ڕۆژی ٤ی مانگ سەردەشت عوسمان خوێندکاری قۆناغی چواره‌می زمانی ئینگلیزی له‌كولیژی زمانه‌كان کاتژمێر 08:20 دەقیقەی بەیانی بەبەرچاوی پاساوانەکانی ئەم کۆلیژەو سەدان خوێندکار بە زۆرە ملێ و بەلێدان سواری ئۆتۆمبیلێکی هۆندای بێ ژمارە دەکرێت، دوای تێپەرێنی کەمتر لە ٣٦ کاتژمێر لەنزیک شاری موسل ئەوهێزە تیرۆریستە ، گیانیپاکی ئەو خوێندکارە رۆژنامەنوسە دەگەیەنە مەنزلگەی پاکی شەهید سۆرانی مامە حەمە .

ئێمە لەکاتێکدا پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی تێکۆشەری شەهید سەردەشت وهاوڕێیانی و سەرجەم ڕۆژنامەنوسانی کوردستان دەکەین ، هاوکات شێوازی ڕفاندنی ئاشکراوبەبەرچاوی پاسەوانانی زانکۆ و تێپەراندنی بە زیاتر لە ١٠ پرسگەنێوان ( هەولێر،موسل) ، بەرەو ئەو باوەڕەمان دەبات ، کە دەسەلاتی کوردی و دەزگای ئاسایش وپاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبەرپرسیار بزانین لە شەهید کردنی . وەداواکارین لەپەرلەمانی کوردستان لێکۆلینەوە لەوبارەوە بکرەن .

وەلێرەشدا بەراشکاوی رای دەگەینین کە ئەم تیرۆرکردنە بەناوەندە جیهانیەکاندەگەیەنین ، وەبەشدار دەبین لەهەر نارەزایەتیەک لەم بارەوە ئەنجام بدرێت . وەداوشلە میدیای کوردی و ڕێکخراوە جەماوەری و پارت ولایەنەکان دەکەین تیرۆری خوێندکارسەردەشت پرۆتێست بکەن بۆ ئەوەی پێش بەپەیامی مەرگ و ترس بەرامبەر دەنگیئازادیخوازان بگرین .

چاودیری کوردۆساید چاک

06‏/05‏/2010
www.kordocide.com

Leave A Reply

Your email address will not be published.