قوتابیانی زانكۆ له‌دژی رفاندنی سه‌رده‌شت خۆپێشاندانیان كرد
هاوڕێیانى ئه‌و قوتابیه‌ى دوێنى 4/5 له‌به‌رده‌م كۆلێژى هونه‌ره جوانه‌كان رفێنداربوو، خۆپێشاندانێكى هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا رێكخستب‌و، داوایان كرد هه‌ڵوێست وه‌ربگیرێ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره ناڕه‌وایه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌و قوتابیه كراوه.
هاوڕێیانى ئه‌و قوتابیه‌ى دوێنى 4/5 له‌به‌رده‌م كۆلێژى هونه‌ره جوانه‌كان رفێنداربوو، خۆپێشاندانێكى هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا رێكخستب‌و، داوایان كرد هه‌ڵوێست وه‌ربگیرێ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره ناڕه‌وایه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌و قوتابیه كراوه.
دواى ئه‌وه‌ى كاژێر 8:30ی سه‌رله‌به‌یانى دوێنێ 4/5، سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن قوتابى به‌شى زمانى ئینگلیزى كۆلێژی زمان له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین، له‌كاتى چوونى بۆ زانكۆ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه به‌شه‌ق و زلـله به‌ئۆتۆمبێلێكى جۆرى هیۆنداى، له‌به‌رده‌م زانكۆى هونه‌ره جوانه‌كان ده‌رفێندرێ، تا ئێستاش نازاندرێ كێیه ئه‌و كاره‌ى كردووه.
ئارام تۆفیق 23 ساڵ كه له‌نێو قه‌ره‌باڵغی خۆپێشاندانه‌كه‌دا داواى دیاریكردنى چاره‌نووسى هاوڕێكه‌ى ده‌كرد، بۆ (رووداونێت) گوتى “ئه‌و كوڕه هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌بووه، نازانم بۆ ئه‌و كاره ناڕه‌وایه‌یان به‌رامبه‌ر كردووه، داوا ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وه‌ك قوتابییه‌كى خۆیان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و داواى دیاریكردنى چاره‌نووسى بكه‌ن”.
سه‌رده‌شت عوسمان قوتابى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات به‌شى زمانى ئینگلیزى، ئه‌مساڵ دوایین ساڵى خوێندنى بووه، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووس بووه‌و كارى وه‌رگێڕانى له رۆژنامه‌ى ئاشتینامه ده‌كرد كه (سه‌ر به‌حیزبى شیوعى كوردستانه).
به‌شدار عوسمان براى سه‌رده‌شته له خۆپێشاندانه‌كه‌دا ئاماده بوو، گوتی سه‌رده‌شت پێش دوو مانگ له‌باره‌ی كاری وه‌رگێڕانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه “پێیانگوت ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنی خۆت به‌رپرسیار ده‌بێ، ئێستاش ده‌زانین رفاندنی سه‌رده‌شت به‌هۆی پلانێكی داڕێژراوه‌وه ئه‌نجام دراوه، بۆیه سكاڵامان تۆمار كردووه”.
دكتۆر جه‌بار قادر راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ كاروبارى خوێندنى باڵا و گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی به(رووداونێت)ى راگه‌یاند “به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ى ئه‌م جۆره كارانه ده‌كه‌ین، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ناكات، چونكه ئه‌وه كارى ده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆو پۆلیس‌و دادگایه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات”.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ – رووداونێت- هه‌ولێر ، ئاماده‌کردنی : ئارى عوسمان