ئاکسێونی ناڕه‌زایه‌تی دژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان له‌دانمارک به‌رێوه‌چوو!
نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆشه‌ممه15/5/2010 سه‌عات 12 نیوه‌ڕۆبه بانگه‌وازی که‌مپینی به‌رگری له‌ئازادی/دانمارک،به به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاوو له‌ڕه‌وه‌ندی کوردی دانیشتووی ووڵاتی دانمارک،له‌رێوو ڕه‌سمێکی شایسته‌و پڕ حه‌ماسه‌تدا ناوه‌ڕاستی شاری (کۆپنهاگن) یان ماوه‌ی سه‌عات و نیوێک،کرده‌شوێنی خۆپیشاندان وده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی وونیشاندانی تووڕه‌ی ونه‌فره‌تی توندی خۆیان به‌رانبه‌ر ڕفاندن و تیرۆرکردنی خویندکارو ڕۆژنامه‌نوسی لاو کاکه(سه‌رده‌شت عوسمان) خۆپیشاندان په‌یامی ڕه‌وه‌ندی کوردی دانمارک بوو بۆحکومه‌تی هه‌رێم وپارتی دیموکرات، که‌ئه‌وانیش له‌پاڵ خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستاندا ڕائه‌وه‌ستن دژ به‌فه‌زای ترس و تۆقاند و تیرۆر،وه‌کپ کردنی ده‌نگی ئازادی .به‌دروشمی گه‌وره وبه‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ندین وێنه‌ی ڕۆژنامەنوس سه‌رده‌شت عوسمان، وه به‌ده‌نگی به‌رز وه‌به‌ووتنه‌وه‌ی شیعاری ( به‌ڵێ بۆ ئازادی سیاسی له‌کوردستان ،ڕووڕه‌شی بۆ تیرۆرستان، ئازادی بۆڕۆژنامه‌نوسان ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌رپرسیارن له‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان،)وه‌چه‌ندین دروشمی تر .
ئاماده‌بوان رایانگه‌یاند ده‌بی ده‌ست به‌جێ تیرۆرستان ئاشکرا بکرێن و به‌سزای عادیلانه‌ی خویان بگه‌ن .
سه‌ره‌تا ئاراس وه‌هاب به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی کرد‌و، وه‌به‌وه‌ستانی ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی ڕۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) رێوره‌سمه‌که‌ی ڕاگه‌یاند.وه‌به‌رنامه‌ی رێوره‌سمه‌که‌ی بۆئاماده‌بوان خوینده‌وه.
دواتر هیدایه‌تی مه‌لا عه‌لی قسه‌و باسێکی پێشکه‌ش کرد وه‌له‌سه‌ر گرنگی و به‌شداری خه‌ڵکی ئازادی خوازی کرد دژ به‌تیرۆرو کپ کردنی ده‌نگی ئازادی خوازی، وه‌به‌رده‌وامیمان و ئاماده‌بونی خه‌ڵکی ئازادی خواز دژ به‌کپ کردنی ده‌نگی ئازادی .
دواتر گوڵزار علی راگه‌یاندنی که‌مپینی به‌رگری له‌ئازادی به‌زمانی کوردی خوێنده‌وه، هه‌روه‌ها دلێر کوڵنه‌ده‌ر هه‌مان راگه‌یاندنی که‌مپینه‌که‌ی به‌زمانی دانمارکی بۆئاماده‌بواند خوێنده‌وه، وه ئازاد جاف راگه‌یاندنه‌که‌ی به‌زمانی عه‌ره‌بی خوێنده‌وه.
هه‌روه‌ها میدیا ره‌ووف بێگه‌رد و کاروان کاکه‌سوور ،وه‌مختار غلام وه‌رزی ووته‌ی خۆیان پێشکه‌ش کرد.
دواتر عوسمان ئه‌حمه‌د پارچه‌په‌خشانێکی ئه‌ده‌بی بۆ گیانی ڕوژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان خوینده‌وه،
هه‌روه‌ها له‌م ڕێوو ره‌سمه‌دا چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێکی سیاسی عێراقی عه‌ره‌ب زمان به‌شداریان کرد به‌قسه‌و باسی خۆیان ،مه‌حکومی ئه‌م کاره‌تیرۆریستیه‌یان کرد، پشتگیری خۆیان بۆ خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان راگه‌یاند…
به‌م شێوه‌یه سه‌ره‌ڕای باران وهه‌وای ساردی که‌شی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌کی زۆرله ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌دانمارک، به‌شداریان کردوو، ناره‌زایه‌تی خۆیان پیشان دا و. کۆتایان به‌خۆپیشاندانه‌که هێنا .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه(که‌مپینی به‌رگری له‌ئازادی ) له‌دانمارک له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا،کۆمه‌ڵێک کار‌و چالاکی له‌ده‌ستوری خۆیدا داناوه، له‌وانه‌سه‌ردانی چه‌ندین ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی له‌وانه(ڕیکخراوی لیبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ، ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ) و په‌رله‌مانی دانمارک وپه‌رله‌مانی ئه‌وروپی ووه‌چه‌ندین پارتی سیاسی له‌ووڵاتی دانمارک . تا نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بکه‌نه‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، له‌په‌یوه‌ند به‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان و کپ کردنی ده‌نگی ئازادی و پێشێل کردنی سه‌ره‌تایترین مافی خه‌لکی کوردستان.
که‌مپینی به‌رگری له‌ئازادی /دانمارک
15/5/2010