رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران له سلێمانی بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی كۆبونه‌وه
سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه) له‌به‌رده‌م هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی كۆمه‌ڵێك له رۆژنامه‌نوسان رێوڕه‌سمێكیان رێكخست بۆ سه‌رزه‌نشتكردن و ئیدانه‌كردنی رفاندن و كوشتنی رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) له شاری هه‌ولێر و پاشان دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له موسڵ.
له رۆژی 4-5-2010 له‌به‌رده‌م كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌ناوجه‌رگه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) رفێندرا و پاش دو رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له پارێزگای موسڵ دۆزرایه‌وه.
ئه‌و كۆمه‌ڵه نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌كه‌دا رایانگه‌یاندوه: “رفاندنی رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) له ناو پایته‌ختی هه‌رێم و دواتر بردنی بۆ ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شه‌هیدكردنی جێگای پرسیارێكی گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌و كاره له توانای كه‌سێك یان گروپێكی بچوكدا نییه، بۆیه پێمانوایه به‌پله‌ی یه‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێم لێی به‌رپرسیارن ده‌بێت هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته ره‌شه، چونكه پاراستنی ئاسایشی رۆژنامه‌نوسان و هاوڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ستۆی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌رێمدایه.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه: هه‌ڕه‌شه‌كردن له رۆژنامه‌نوسان پێیناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه و چیتر مایه‌ی قبوڵكردن نییه و بێده‌نگ نابین و گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم خه‌مساردی بكات له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره تیرۆرستیه، ئه‌وا شێوازی دیكه‌ی مه‌ده‌نیانه ده‌گرینه‌به‌ر.
له‌و به‌یاننامه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌دا داویان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و UN و رێكخراوی كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان و په‌یامنێرانی بێ‌سنور و هیوامان رایتس وۆچ و خاچی سوری نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌مو رێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كان كرد كه به‌دواداچونی جددی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی و به سزا گه‌یاندنیان.
ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، رایگه‌یاند: تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان، درێژه‌دانه به‌و تیرۆری جه‌سه‌دیه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت، چه‌ندین جار رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆ ده‌سه‌ڵاتیان له‌و مه‌ترسیه ئاگادار كردۆته‌وه كه درێژه‌دان به سیاسه‌تی تۆمه‌تباركردنی رای ئازاد له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه و پێویسته به‌ر به‌و سیاسه‌ته بگیرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان به‌ره‌و دابه‌زین بچێت ئه‌وه‌تا ئیستا شاهیدی روداوێكی ترین.
رۆژنامه‌نوس ئه‌حمه‌د میره كه له‌ماوه‌ی رابردودا پلانێك هه‌بو بۆ تیرۆركردنی و له دادگای سلێمانی دو كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته سزادران، وتی: دوای تیرۆركردنی شه‌هید (سۆرانی مامه حه‌مه) كه به یه‌كێك له روداوه قێزه‌ونه‌كان ده‌رحه‌ق به رۆژنامه‌نوسی ئازاد و میدیای ئازاد و خه‌ڵكانی سه‌ربه‌خۆ له كوردستاندا ده‌كرێت، راسته‌وخۆ ئه‌م روداوه كه رویداوه له ئارامترین شاردا، كه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، پرسیارێكی جدی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات كه ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌وه بداته‌وه كه ئه‌م تیرۆره كێی له پشته.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، پرسیاری ئه‌وه‌شیكرد كه ئایا ده‌زگاكانی ئاسایش كه‌مته‌رخه‌من له‌وه‌ی كه رۆژنامه‌نوس له‌به‌رده‌م ده‌زگایه‌كی حكومیدا ده‌ڕفێنرێت به‌به‌رچاوی پاسه‌وانانی زێره‌ڤانی و ئاسایشه‌وه یاخود ئه‌مه ده‌ستێكی ده‌ره‌كیه له‌پشت تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسانه‌وه.
وتیشی: “پێویسته ئه‌م جاره ده‌سه‌ڵات ئه‌م دۆسیه‌یه وه‌ك دۆسیه‌كانی پێش‌و دیزه به‌ده‌رخۆنه نه‌كات و وه‌ڵامی جدی پێبێت تاكو رای گشتی كوردستان قه‌ناعه‌ت پێبكات به‌وه‌ی كه ئه‌م تیرۆره به چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌روات”.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه حكومه‌تی هه‌رێمی به وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه وه‌سفكرد و پێی وابو كه به‌ر له هه‌مو كه‌سێك پێویسته به جدی به‌ده‌میه‌وه بچن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر متمانه‌ی حكومه‌ته‌كه له‌به‌رده‌م رای گشتی و جیهاندا، هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچونی جددیان هه‌بێت و وه‌ڵامی جددی و دڵخۆشكه‌رانه وه‌ربگرین ودوا كۆست بێت و روداوی مه‌ترسیداری له‌م شێوه‌یه له كوردستاندا دوباره نه‌بێته‌وه.
شكار موعته‌سه‌م