سه‌نته‌ری میترۆ داوای ئاشكراكردن‌و دادگایی بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له‌رۆژنامه‌نووسان، ئیدانه‌ی كوشتنی قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان كرد‌و داوای ئاشكراكردن‌و دادگایی بكوژانی ده‌كات.
سه‌رده‌شت عوسمان كه قوتابییه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو پاش رفاندنی له‌به‌رده‌م كۆلێژی ئاداب له‌هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی له‌موسڵ دۆزاریه‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی بۆ سایتی هاوڵاتی نێردراوه، سه‌نته‌ری میترۆ، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه چه‌ند هاوڕێیه‌كی سه‌رده‌شت له‌بازگه‌ی موسڵ – هه‌ولێره‌وه كه چاوه‌ڕوانی ته‌رمی هاورێكه‌یان ده‌كرد، راگه‌یاندووه، كه رۆژی 4ی ئایار له كاتێكدا هاتووه بۆ كۆلیژه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه به زۆر سواری ئۆتۆمبیل كراوه‌و ئه‌مرۆ چاره‌نوسی ئاشكرا بوو.
ئه‌و قوتابیانه به‌سه‌نته‌ری میترۆیان وتووه”له موسڵ كوژراوه، ئێستا چاوه‌روانی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كه‌ین”.
سه‌رده‌شت عوسمان (23ساڵ) دانیشتوی شاری هه‌ولێره ، قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی له كۆلێژی زمان، زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین‌و كاری وه‌رگێرانی كردووه بۆ چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌ینێت”وێرای ئیدانه‌كردنی ئه‌و تاوانه، داوا له به‌رپرسانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات به‌زووترین كات ئه‌نجامده‌ران ده‌ستگیربكه‌ن و رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه، هه‌وه‌ك داوا له‌رای گشتی ده‌كه‌ین بێده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه”.
6/5/2010
سه‌رچاوه – پ. هاوڵاتی