ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنى تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس(سەردەشت عوسمان)

sardasht osman (11)رفاندنی رۆژنامەنووس(سەردەشت عوسمان) لە رۆژی 4-5-2010 لەبەردەم کۆلیژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین و لەناو جەرگەی پایتەختی هەرێمی کوردستان، هەموومانی لەناخەوە هەژاند. ئەوەی زیاتر ئێمەی لەناخەوە شڵەژاند و خەمباریکردین دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو بوو لە رۆژی 6-5-2010 لەناوچەی موسڵ. شەهید کردنی هاوکارمان(سەردەشت عوسمان) کە بە ناوی(دەشتی عوسمان) ئاماژەیەکى ترى ترسناکە بۆ سەر ژیان و گیانى رۆژنامەنووسانى ئازاو بوێر، چونکە ئەم کارە قێزەونترین کاری تیرۆریستییە لەدوای شەهیدکردنی رۆژنامەنووس(سۆران مامە حەمە) لە کەرکووک.

رفاندنی رۆژنامەنووسێک لەناو پایتەختی هەرێم و دواتر بردنی بۆ ناوچەیەکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و شەهید کردنی جێگای پرسیارێکی گەورەیە، چونکە ئەوکارە لە تواناى کەسێک یان گروپێکى بچوکدا نییە، بۆیە پێمانوایە بە پلەی یەکەم حکومەتی هەرێم و هێزەکانی ئاسایشی هەرێم لێی بەرپرسیارن و دەبێت هەوڵى تەواو بدەن بۆ دۆزینەوەى ئەو دەستە رەشە، چونکە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی رۆژنامەنووسان و تەواوی هاووڵاًتیان لە هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەرێمدایە. بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم بە جددی بەدواداچوون بۆ ئەو مەسەلەیە بکات، بەپێچەوانەوە بێدەنگە کردن و چاونوقاندن لە نەدۆزینەوەى بکوژەکان ، دەبێتە نەنگییەکی یەکجار گەورە بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وەدەبێتە هۆیەکى گەورەش بۆ پاشەکشێکردن بە روتى ئازادى رۆژنامەگەرى و ملنان بەرەو دواوە.

ئێمە وەک کۆمەڵێک نووسەر و رۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان ، پێمانوایە رفاندن و هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنووسان پێیناوەتەوە قۆناغێکی مەترسیدارەوە کە چیتر مایەی قبوڵکردن نییە و بێدەنگ نابین، بۆیە ئەگەر حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان خەمساری بکەن لە دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە، ئێمە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین و شێوازی دیکەی مەدەنیانە دەگرینە بەر.

لێرەوە داوا لە سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران و (UN)و رێکخراوی (کۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەوانان) و (پەیامنێرانی بێسنوور) و (هیوامان رایتس وۆچ) و (خاچی سوری نێونەتەوەیی) و هەموو رێکخراوە مرۆڤدۆستەکان دەکەین کە بەدواداچوونی جددی بۆ ئەم مەسەلەی بکەن، بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و بەسزا گەیاندنیان.

ناوەکان:

ئاسۆس هەردی

ئەحمەد میرە

کەمال رەئوف

د.فەرهاد پیرباڵ

بەختیار سەعید

شوان محمد

عەدنان عوسمان

هەڵگورد سەمەد

چیمەن ساڵح

کاژاو جمال

ئازیز محمود

جەبار جمال غریب

رێبین رەسوڵ

هێمن مامەند

سمکۆ محەمەد

دیار عەزیز شەریف

ئیبراهیم عەلی

هێمن باقر

دەشتی سەباح

کامەران محمد

سامان مەجید

رێبین فەتاح

عومەر ستار

هەژار ئەنوەر

ئاوارە حەمید

کەمال چۆمانی

بارزان حەسەن

مەریوان مەلا حەسەن

بورهان قادر

سامان بەشارەتی

ئیبراهیم حەمەدڕمین

راماڵ رابوو

عیماد رەفعەت

د.مەغدید سەپان

سەڵاح مەزن

کاوە عبدالکریم

نەهرۆ عاڵایی

ئەڵماس محمد

شیلان یاسین

شوان تاڤینگ

شلێر باپیری

ساڵح قادر

بەختیار پاڵانی

نیاز عەبدوڵا

نزار گزالی

رەسوڵ سوڵتانی

شەوقی کانەبی

هێمن مەلازادە

ئارام قەرەداغی

هاوکاری حمد

ئەڵوەند حەمید

زانیار ئەسعەد

عیسا خدر

هەنگاو هاشم

سەرخێڵ هاشم

شەماڵ عەقراوی

لەنجە عەبدوڵڵا

هێمن کەریم مام رەش

ئاڤان فارس جاف

فەرهاد مەلا حەسەن

فەرمان سادق

وریا باقر

سامان فاروق

فەرهاد هیرانی

بێکەس حەمەد قادر

نامۆ عبدالله

نەبەز گۆران

بڕیار نامیق

بارام سوبحی

رەحمان غەریب

سیروان حسێن

ئارا ئیبراهیم

سۆران ئەحمەد

محێدین نەجمەدین

کۆراڵ حەمە نوری

 

سه‌رچاوه‌ی وێنه‌ – ماڵپه‌ڕی سبه‌ی

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.