به‌یاننامه بۆ شه‌رمه‌زارکردنی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان
ناوەندی ئایندە بۆ پرسه‌کانی گه‌نج، تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان شەرمەزار دەکات
دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی 4-5-2010 لە بەردەم کۆلیژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دەرفێنرێ ، ئەمڕۆ بەکوژراوی تەرمی سەردەشت عوسمان خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین و رۆژنامەوان ، لە شاری موسڵ دۆزرایەوە.
بەم بۆنە خەمناکەوە ، ئێمە وەک ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج ، تیرۆرکردنی ئەم رۆژنامەوانە گەنجە شەرمەزار دەکەین و بە هەرەشە لەسەر ئازادی رادەربڕین و کۆمەڵگەی شارستانی دەزانین.
داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ، بەدوادچوونی ورد بۆ تیرۆرکردنی سەردەشتی جوانەمەرگ بکەن و بکوژانی رادەستی دادگا بکرێن.
ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج
(ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج ناوه‌ندێکی گه‌نجانه‌ی سه‌ربه‌خۆیه و له پێناو پرسه‌کانی تایبه‌ت به گه‌نجان کار ده‌کات ، تا ئێستا چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره‌و ستراتیژی ئه‌نجام داوه بۆ خزمه‌تی توێژی لاوان).
ناوەندی ئایندە بۆ پرسه‌کانی گه‌نج
6-5-2010
هەولێر باشوری کوردستان