تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان کوشتنی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی یه به‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و چه‌وسانه‌وه ونه‌زانین دا !
ڕفاندنی خوێندکاروڕۆژنامهنوس (( سه‌رده‌شت عوسمان)) له شاری هه‌ولێر وله‌به‌رده‌م زانکۆ‌و به‌به‌رچاوی پۆلیس وخوێندکارانه‌وه له‌رۆژی 4.5.2010 ، دواتر تیرۆر کردنی و دۆزینه‌وه‌ی لاشه‌که‌ی له شاری موسڵ له 6.5.2010 دا. هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سامناکه بۆ سه‌ر ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک به‌ڕووی چه‌وسانه‌وه‌و ڕاوڕووت و نه‌زانین دا.
وه‌ک له زۆربه‌ی به‌یاننامه‌کانی نووسه‌ران و لایه‌نه سیاسیه‌کانیشدا ئاماژه‌ی پێدراوه، ئه‌م کرده‌وه‌یه، به‌و جۆره‌ی که به‌ڕۆژی ڕووناک و له‌ناوجه‌رگه‌ی شار‌و به‌به‌رچاوی هیزه‌کانی پاراستن وپۆلیس و خه‌ڵکه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و پاشانیش له شاری موسڵ لاشه‌که دۆزراوه‌ته‌وه. بکه‌رانی ئه‌م پلانه نه‌گریسه، له ئیمکاناتیکی گه‌وره‌ی تیرۆریستی به‌هره‌مه‌ندن.
به وه‌ی که گیانبه‌ختکردوو له‌بواری کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، قه‌ڵه‌میکی ڕاسای ڕیسواکردنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆری ئێستای کوردستانی عیراق بووه. بۆیه گومان ده‌چێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که قاتلانی هه‌ر له نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدابن .
ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌ڕیم ، ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسن له گیان و ژیان و ئازادییه‌کانی خه‌ڵك.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی، سه‌ره‌خۆشی گه رمی خۆی ڕاده‌گه‌ینیت به که‌س وکارو هاوڕێ و ئازیزانی، به هاوپیشه‌کانی و به‌ته‌واوی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی ، له هه‌وڵی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌بێت بۆ گووشار خستنه سه‌ر حکومه‌تی هه‌ریم تا بکوژانی ده‌شتی عوسمان و داڕێژه‌رانی ئه‌م سیاسه‌تی لهنیوبردنه، بدۆزینتهوهو له دادگایه‌کی کراوه‌دا به‌خه‌ڵک بناسێنێ وسزای ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه وه‌ربگرن.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
بژی ده‌نگی ناڕازهتی به ڕووی گه‌نده‌ڵی و چه‌وسانه‌وه‌و نه‌زانین دا