به توندی ئیدانه‌ی تیرۆری خوێندکار و ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌کات
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی به توندی ئیدانه‌ی تیرۆری خوێندکار و ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌کات و خوازیاری ئاشکراکردنی خێرای بکوژانیه‌تی
به‌ناوی ده‌زگای هاوپشتییه‌وه ناره‌زایی و بێزاری خۆمان ده‌رده‌برین به‌رامبه‌ر به کاری تیرۆر و تۆقاندی که‌سانی ئازادی خواز و رۆژنامه‌نووسان . ..له درێژه‌ی ئه‌و پرۆسه به‌رده‌وامه‌ی که رۆژانه له‌کوردستاندا ئه‌نجام ده‌درێت ..
ئه‌مرۆ ته‌رمی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان دۆزرایه‌وه له‌شاری موسل ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه..سه‌رده‌ش عوسمان ..چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وو به‌ر له‌به‌رده‌م کۆلێژ‌ی زمانی ئینگلێزی له‌زانکۆی سه‌لاحه‌دین له‌شاری هه‌ولێر له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه به زۆر ده‌یخه‌نه ئۆتۆمۆبیلێکه‌وه‌و بێسه‌روو شوێن ده‌کرێت وه‌دوای دوو ڕۆژیش ته‌رمه‌که‌ی دۆزراوه‌ته‌وه له‌گه‌ره‌کێکی شاری موسل. ئیمه ئه‌م کاره ریسوا ده‌که‌ین و پرسیار‌و گۆمانێکێ زۆریش ئه‌خه‌ینه سه‌ر ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ته‌ی له شاری هه‌ولێر .
رفاندن و بێسه‌روو شوین کردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان و ده‌رکردنی به‌هه‌موو خاله‌کانی پشکنیندا بۆ موسل دواتر له‌وێ تیرۆر کردنی ئه‌مانه ده‌یان پرسیاری جه‌وهه‌ری و گوماناوی ده‌خاته‌سه‌ر ده‌زگاکانی ئاسایش و پۆلیسی شاری هه‌ولیر…
داوا له هه‌موو که‌سانی ئازادی خواز و رۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ین که چیتر بێده‌نگ نه‌بن له‌به‌رامبه‌ر تیرۆر و وونکردن و سوکایه‌تی کردن به‌خه‌ڵکه دلسۆزه‌کانی کۆمه‌لگاکه‌مان به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌نووسان که له‌ژێر هه‌ره‌شه‌یه‌کی جدیدان له هه‌رێمی کوردستاندا ..
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی