شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمان، شه‌هیدكردنی گه‌نج ولاوانی ئازاده
یاداشتی كۆمه‌ڵگه‌ی لاوانی هه‌ولێر
نازانین له‌دوای سه‌رده‌شت عوسمانی جوانه‌مه‌رگ چی به‌گه‌نجان ولاوانی كوردستان بڵێین؟ئه‌وه‌تاله‌به‌رچاوی خه‌ڵك به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ وله‌به‌رچاوی قوتابیانی زانكۆ گوڵێكی23به‌هاری خێرله‌خۆنه‌دیو له‌لایه‌ن چه‌ندمیلیشیایێكی نه‌ناسراوئیهانه‌ده‌كرێت وله‌پاشان ده‌فرێندرێ و له‌دوری100كیلۆمه‌تری هه‌ولێر ته‌رمه‌كه‌ی به‌كوژراوه‌یی ده‌دۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌ئێستادا ئێمه نازانین ئه‌م تاوانه‌دڕندانه‌له‌لایان چ لایه‌نێكه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام پۆلیسی هه‌ولێروئاسایشی هه‌ولێربه‌به‌رپرسیار ده‌زانین، چونكه ئه‌وان به‌رپرسن له‌پاراستنی گیانی دانیشتووانی هه‌ولێری پایته‌خت، ئێمه‌وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی لاوانی هه‌ولێر ترس وتۆقان وتیرۆربه‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه وشه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌تاوانی دژبه‌مرۆڤایه‌تی وكوشتنی گه‌نج ولاوی ئازادپێناسه‌ده‌كه‌ین، دواكارین له‌به‌ڕێزسه‌رۆكی هه‌رێم وسه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وئاسایشی گشتی له‌كوردستان به‌زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره‌تیرۆریستیه به‌سزای دادپه‌روه‌رانه‌بگه‌ن، له‌كۆتایدائومێده‌خوازین سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان وڕێكخراوه‌كانی قوتابیان وخوێندكاران هه‌ڵوێستی جدی له‌به‌رامبه‌رئه‌م كاره وه‌ربگرن، گیانی به‌رزی شه‌هیدسه‌رده‌شت عوسمان به‌هه‌شتی به‌رین بێت وسه‌بووری بۆكه‌سووكاری له‌خوداداواده‌مه‌ین وئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره‌تیرۆریستیه رووڕه‌ش وڕیسوابن.
كۆمه‌ڵگه‌ی لاوانی هه‌ولێر
7/5/2010