هه‌ولێر.. ڤیستیڤاڵێك لە چوارەمین ساڵرۆژی تیرۆری “سه‌رده‌شت عوسمان” به‌رێوه‌ده‌چێت

daykany shahidany qalamله‌ ساڵیادی چوار ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووس “سه‌رده‌شت عوسمان” وابڕیاره‌ له‌ هه‌ولێر ڤیستیڤالێكی گه‌وره‌ به‌رێوه‌بچێت. لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ڤیستیڤاڵی “سه‌رده‌شت عوسمان” له‌ به‌ یاننامه‌یه‌كیاندا ئاگاداری هه‌موو نووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووس‌و چاڵاكوانان‌و مامۆستایانی زانكۆ‌و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌

رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 5/5/ 2014، به‌ بۆنه‌ی چوار ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووس “سه‌رده‌شت عوسمان”، هه‌ڵده‌ستن به‌ ئه‌نجامدانی مه‌راسیم‌و ڤیستیڤاڵیكی گه‌وره‌ له‌ هۆلی میدیایی شاری هه‌ولێر له‌ كاتژمێر چواری ئێواره‌.
له‌ به‌یاننامه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیمه‌كه‌دا هاتووه‌ ناوه‌رۆكی مه‌راسیمه‌كه‌ بریتی ده‌بێت له‌ ئه‌نجامدانی شانۆگه‌ری‌و كردنه‌وه‌ی پێشانگای فۆتۆگرافی‌وخسته‌رووی فلمی دۆكۆمێنتاری له‌ باره‌ی ژیانی سه‌رده‌شت عوسمان‌و به‌خشینی خه‌ڵاتی ئازادی راده‌ربڕین‌و چه‌ند برگه‌یه‌كی تر.

دەقی ڕاگەیاندنی لێژنەی سەرپەرشتی ڤیستیڤالەکە:

هەولێر، چوارەمین ساڵرۆژی تیرۆری رۆژنامەنوس ( سەردەشت عوسمان )بەرز رادەگرێت

بەرز و بەرێزە ٥-٥، رۆژی ئازادی کوردستان
لەمەراسیمێکدا لەشاری هەولێر چوارەمین ساڵرۆژی تیرۆری شەهیدی قەڵەم ( سەردەشت عوسمان ) بەرز رادەگیرێت ،لەم مەراسیمەدا پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لە وێنەکانی سەردەشت دەکرێتەوە و فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیانی تایبەتی سەردەشت عوسمان و کاردانەوەکانی دوایی تیرۆری ئەو رۆژنامەنوسە نیشانی ئامادەبوان دەدرێت ،هەروەها لەرێگای نمایشێکی شانۆییەوە گوزارشتێک لەبارەی ئازادی و تیرۆری رۆژنامەنوسان لەکوردستان پێشکەش دەکرێت ، ئەم وێڕایی پەیامی لیژنەی ئامادەکاری مەراسیم و پەیامی خانەوادەی شەهیدانی قەڵەم لەم مەراسیمە دەخوێندریتەوە ..

ئامادەبونتان رێزگرتنە لە پەیامی ئازادیخوازی لەکوردستان

رێکەوتی: دوو شەممە 5/5/2014
کاتژمێر: (٤ چواری ئێوارە )
شوێن: هۆڵی میدیا

لیژنەی ئامادەکاری مەراسیمی چوارەمین ساڵرۆژی سەردەشت عوسمان – هەولێر

تا ئەو کاتەی کە ماوین ئەبێت قسە بکەین ، ئەو کاتەش تەمەنم کۆتایی هات با هاوڕێکانم خاڵێکم بۆ دابنێن و سەرلەنوی دەست پێبکەنەوە ..!

Leave A Reply

Your email address will not be published.