گردبونەوەی جەماوەری لە لای نەمامی سەردەشت عوسمان لە شاری یۆتۆبۆری سوید

dary sardasht-gotoburyبەسەرپەرەشتی کۆمیتەی پشتگیری لەداواکارییەکانی خەڵکی کوردستان، دوێنێ ڕێکەوتی ٣/٥/٢٠١٤ لە شاری یۆتۆبۆری لە ساڵڕۆژی تیرۆری ڕۆژنامەنوس (سەردەشت عوسمان)، بەشیک لە ڕەوەندی کوردی لەوشارە لەلای نەمامی ئازادی گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا جارێکیتر فڕاندن و

 تیرۆر و داڕشتنی سیناریۆی دروسکراویان مەحکومکرد و بەڵێنیان دوپات کردەوە تا ئەوڕۆژەی بکوژانی شەهیدانی قەڵەم (سەردەشت عوسمان، سۆرانی مامە حەمە، کاوە گەرمیانی و عەبدولستار تاهیرشەریف) ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە ئەو کەیسانە بەکراوەیی و زیندویی لای خۆیان بهێڵنەوە.
چوار ساڵ بەر لە ئێستا و لە ڕێکەوتی ٤/٥/٢٠١٠  ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان بەڕۆژی ڕوناک بەبەرچاوی پۆلیس و خەڵکێکی زۆرەوە لە بەردەم کۆلیژی ئاداب لە زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە فڕێنرا، پاشان دوای دوو ڕۆژ بەتیرۆرکراوی لە شاری موسڵ دۆزرایەوە.
شایانی باسە پاش تێپەڕبونی ٤ ساڵ بەسەر ئەم کردەوە تیرۆریستیەی بەرامبەر ڕۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان)دا ئەنجامدرا، لەزنجیرەی ئەو چالاکیانەی بڕیارە لەشاری یۆتۆبۆری ئەنجامبدرێت پانێلێکە بەناونیشانی (ئازادی لە سایەی دەسەڵاتی کوردی)دا کە ڕۆژی ٤/٥/٢٠١٤ بەڕێوەدەچێت لەگەڵ پیشاندانی چەند کورتە فلمێکی کوردی.

Leave A Reply

Your email address will not be published.