لیژنه‌كه‌ی سه‌رده‌شت و لیژنه‌كه‌ی لقی 4
ئه‌و ده‌مه‌ی به‌ناو سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ژێر فشاری شه‌قامدا لیژنه‌یه‌كی كارتۆنی بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنێتی تیرۆركردنی شه‌هیدی خوێندكار‌و رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) پێكهێنا پاش چه‌ند رۆژێك برایه‌كی شه‌هید سه‌رده‌شت كه ئه‌ندام بوو له لیژنه‌كه كشایه‌وه‌و رایگه‌یاند كه ئه‌و لیژنه‌یه هیچ مصداقییه‌تێكی نییه،
چوون ده‌یزانی كاری لیژنه‌كه به‌ئاراسته‌ی چه‌واشه‌كردن و خۆڵكردنه چاوی رای گشتی و دیزه به‌ده‌رخۆنه‌كردنی كه‌یسه‌كه‌یه، ئه‌وه‌بوو دواجار ئه‌نجامی لیژنه‌كه سكانداڵێك بوو هیچی كه‌متر نه‌بوو له تیرۆركردنه‌كه‌ی كاكه سه‌رده‌شت.. كه هه‌موومان ده‌زانین به‌بڕیاری كێ و له‌سه‌ر چی و چۆن رفێنراو به‌دڕندانه‌ترین شێوه شه‌هیدیان كرد.
ئه‌و كات كه ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سكانداڵه بڵندتر بوو، ئیتر زۆرێك له پارتییه‌كان به‌رگریان له ئه‌نجامی لیژنه‌كه ده‌كرد له‌كاتێدا خۆیان له‌ئێمه باشتر ده‌یانزانی كه ئه‌وه جگه له درۆیه‌كی سوك و پیس شتێكی تر نییه.
ئه‌مڕۆش كه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سیناریۆكه‌ی به‌رده‌م لقی 4 به راپۆرتێك ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئاشكراكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌ره‌كه‌ی پدك پێشتر‌و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا نه‌ك وه‌ك براكه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت ئازایانه بایكۆتی لیژنه‌كه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو هیچ ناڕه‌زاییه‌كیشی ده‌رنه‌بڕیوه، كه‌چی دوای ئاشكراكردنی راپۆرته‌كه دێت و ده‌ڵێت ناڕازین به‌و ئه‌نجامه.
به‌ڵام چونكه خۆیشیان ده‌زانن هه‌رزوو ده‌سته‌كه‌یان كه‌شف بووه، بۆیه گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی پێناده‌ن و زیاتر له‌سه‌ری ناڕۆن.
لە پەیجی تایبەتی نوسەرەوە