شاردنەوەی بەڵگە و زانیاریەکان شەریک بوونە لە تاوان!

bakr osmanڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ زمانحاڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ١٠-١٢-٢٠١٣ دا وەڵامی لێپسراوی كەناڵی ڕووداوی نزیك لە پارتی دەداتەوە لەمیانی نووسینێكدا بەناونیشانی “دار لەكونی‌ زەردەواڵەی‌ كەیسەكان وەرمەدە”.
لە درێژەی بابەتەکیدا بڵاوی كردووەتەوە “هەموو شارەكانی‌ كوردستان بەوانەشەوە لەدەرەوەی‌ هەرێمن، چەندین رووداوی‌ لەو چەشنەی‌ ئێستا لەناوچەكانی‌ سلێمانیدا روودەدەن لەناوچەكانی‌ تریش روویانداوە”.
رۆژنامەكە ئەوەشی نووسیوە “لەپەرلەمانتارە ئاشورییەكەی‌ دهۆك‌و رەوف ئاكرەیی‌‌و نەزیرە عومەرەوە بگرە تا دەگاتە سەر قابیل‌و شاپور‌و سۆرانی‌ مامە حەمە‌و سەردەشت عوسمان‌و ئەوانی‌ تر، كە لیستی‌ ناوەكانیان كورت نییە” وەبیر دەخاتەوە، وەك خۆی ئاماژەی پێكردووە
ئەگەر ئەو ناونیشانە وەرگێریتە سەر زمانی خەڵکی و رۆژنامەوانی ماناکەی دەبێتە: با بابەتی ژێر بەڕە نەیەتە سەر بەڕە، با ئیتر ئاشكرای نەكەین، كێ‌ سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان و ڕەئووف ئاكرەی و نەزیر عومەر، پەرلەمانتارە ئاشووریەكەی تیرۆركرد .

لەسەر ڕۆشنایی ئەو جۆرە لێدوانانە هەقمانە بازنەی گومانەکانمان لە ئەنجامی دۆسیەی ڕۆژنامەوان کاوە گەرمیانی زیاتر بێت. ئێوە بەو جۆرە لێدوانانە بەرەو ڕووی چەندین پرسیار دەبنەوە. بۆچی ئەو تاوانانە ئاشکرا ناکرێن ؟ بۆچی و تاکەی ئەو زانیارانە لە خەڵک دەشارنەوە؟ شاردنەوە و پەنادانی تاوانکار و تیرۆرستان تاوانێکی گەورە نیە؟ ئەو شاردنەوانە بەکردەوە نابێتە هاندانی تیرۆرستان بۆ تیرۆری کاوە گەرمیانی؟ شاردنەوەی تاوانکار و بکوژانی ڕۆڵەکانمان ناکاتە شەریک بوونەوە لە تاوانەکان؟

ئەگەر ئێوە تاکو ئێستا پێداگر بن لەسەر شاردنەوە و ئاشکرا نەکردنی زانیاری و بەڵگەکانی دۆسیەی تیرۆرەکانی پيشووتر . چ زەمانەتێک هەیە بۆ باوەڕکرد بەوەی دۆسیەی تیرۆری رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی بە ئەنجام دەگات.

بەکر عوسمان
٢٠١٣-١٢-١٠

Leave A Reply

Your email address will not be published.