پەیامی خانەوادەی کاوە گەرمیانی بۆ مەراسیمی چوارەمین ساڵرۆژی تیرۆری سەردەشت عوسمان

daykany shahidany qalamپەیامی خانەوادەی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان

سڵاو درود بۆرۆحی پاکی شەهیدانی قەڵەم ئێمە وەک خانەوادەی شەهیدی قەڵەم (کاوە گەرمیانی ) لەساڵ رۆژی تیرۆرکردنی خاوەن پێنوس و دەنگێکی تری حەق بێژ کاکە (سەردەشت عوسمان ) سەری رێز و نەوازش بۆ دەنوێنین وە دەستی پیرۆزی دایکی جەرگ بڕاو باوکی ئازیزی دەگوشین هاوبەشی هەموو خەم و ئازارێکتانین پاش تێپەڕبوونی (٤) ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی (سەردەشت عوسمان ) ئەم دەسەڵاتەی ئێمە لە خەوی خافڵ بە ئاگا نەهاتۆتەوە هەست بە قێزەونی ئەم دەسەڵاتە قۆرغ کراوە ناکەن هەموو دەزگاکانی ئەم هەرێمە تەنها لە بەرژەوەندی حیزبەکانی خۆیان بەکاری دەهێنن وە ئەم دەسەڵاتە هەمیشە لە هەوڵی سیناریۆ کردنن بۆ کەیسی رۆژنامە نوسان سەرەڕای ئەو شەرمەزارییە گەورەیە دەبینین دەسەڵات لە پاش تیرۆر کردنی رۆژنامە نوسان تۆمەتی ( تیرۆرست) دەخەنە پاڵیان ؟؟ وە هەتاوەک و ئەم دەسەڵاتە باوکمان بێت مافیاکانی حیزب حکومان بکەن خوێنی ( سەردەشت و سۆران و کاوەش ) نابێتە هەوێنی ئازادی دەربرین . بە ڵکوو دەسەڵاتمان هەمیشە لە هەوڵی شکاندنی پێنووسە بوێرەکانن لە پێناوی مانەوەی دەسەڵاتی قێزەونیان مرەکەبی پێنووسی رۆژنامەنوسانی بوێر دەخۆنەوە ئیدی لەم وڵاتە پڕ لە قەزاو قەدەرەدا چاوەروانی چی دیکە بکەین . رون و ئاشکرایە دەسەڵات لە بری هەوڵدان بۆ بەسزا گەیاندنی بکوژی رۆژنامە نوسان بەڵکوو بونەتە چەتری پاراستن وەلە ئاستی حەقدا چاو دادەخەن ئیدی وشەی ( ئازادی و دیموکراسی )لە چی کوچەیەکی ئەم وڵاتە بەدی دەکرێت لە پێناو بەرژەوەندی بەرپرسەکان سەربەخۆی دادگاکان وەک باڵندەیەک هەڵفریوە لە نێو هەوری ئاسمان بەدی ناکرێت وە تەواوی ئەم نا عەدەلەتیانە ریگە خۆشکەربوو بۆ تیرۆرکردنی خاوەن پێنوسێکی تری بوێر ( کاوە گەرمیانی ) چونکە لە هەر وڵاتێک دادگا سەربەخۆ نەبێت دەستی حیزب باڵا دەست بێت بەسەر هەموو یاساکانەوە هەنگاوێکی مەترسی داردەبێت بۆ ئەنجامدانی تاوانی قێزەوەن تر ئێمە وەک خانەوادەی شەهید ( کاوە گەرمیانی ) چەند لە هەوڵ داین بکەرانی تیرۆرکردنی (کاوە گەرمیانی) بە سزای خۆیان بگەن هێدندەش بە پەرۆشین بکوژی شەهید (سەردەشت ) بەسزای خۆی بگات تەمەنا دەکەین دادگا رێرەوی راستەقینەی خۆی بگرێتە بەر وە دادوەرەکان یاری بە کەیسی رۆژنامە نوسە تیرۆرکراوەکان نەکەن هیوا خوازین چیدی پێنوسەکان لەلایەن دەسەڵات و حیزبەوە تیرۆر نەکرێت یەکلا نەکردنەوەی کەیسی رۆژنامە نوسان پەڵەیەکی رەشە بەنێو چاوی دەسەڵات و ئەم حکوم رانییەوەوە ..

لە کۆتای پەیامەکەماندا هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمانمان بۆ خانەوادە سەربەرزەکەتان دەردەبرین وە کەیسی شەهید ( سەردەشت ئوسمان ) بە کەیسی خۆمان دەزانین . ماندێلا دەڵێ : لە هەرشوێنێکی ئەم جیهانە بکوژ نەدۆزرایەوە ئەوە دەستی دەسەڵاتی لە گەڵدایە

Leave A Reply

Your email address will not be published.