چوارەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان لەهەولێر بەگڕوتینێکی زۆرەوە ئەنجامدرا

دووشەممە ٢٠١٤/٥/٥ لەشاری هەولێر کاتژمێر چواری ئێوارە لە هۆڵی میدیا چوارەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان ) بەئامادەبوونی سەدان کەسholy medya-4amim salyad

لەجەماوەری شاری هەولێر و بنەماڵەی شەهیدانی قەڵەم ( سەردەشت عوسمان ، سۆرانی مامە حەمە ، کاوە گەرمیانی ) و بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەگڕوتینێکی مەزن مەراسیمێکی زۆر جوان ئەنجامدرا

باوکی شەهید ( سەردەشت ) لەسەرەتادا لەهۆڵەکەدا لەخوارەوە بۆ ژوورەوە بەناو جەماوەردا تێپەڕی و بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد . دەستپێکی مەراسیمەکە بەنمایشکردنی فیلمێک لەسەر شێوازی ڕفاندن و تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و کاردانەوەکانی شەقام و کۆمەڵگا دەستی پێکرد ، هەروەها نووسینەکانی شەهید سەردەشت عوسمان نیشاندرا بەتایبەتی دوایین نوسینەکانی بەهەمانشێوە ژیاننامەی پێشکەشکرا  .

کاتژمێر 16:30 یاداشتی چوارەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی (سەردەشت عوسمان) لەلایەن هونەرمەند کارۆخ پێشکەش کرا ، پاشان سینەفیزیۆنێک لەسەر (سەردەشت) نمایشکرا و دواتر ووتەیەک لەلایەن بەشدار عوسمان برای شەهید سەردەشت پێشکەشکرا و تیاییدا هاتبوو ، ( یەکیەتی و پارتی بەو مەهزەلەی نمایشی دەکەن بەئاشکرا ڕایدەگەیەنن ئێمە بکوژین ) لەبەشیکی تری ووتەکەیدا ڕایگەیاند (یادی سەردەشت و هاوڕێکانی هەمیشە زیندووە تا ئەو کاتەی ئێوە و دەسەڵاتە خوێناویەکەتان دەخرێنە قەفەسی تاوانباری و بە سزای عادیلانە دەگەیەنرێن ).

لەبەردەوامی مەراسیمەکەدا ووتەی بنەمالەی شەهید( سۆرانی مامە حەمە) لەلایەن بنەماڵەکەی پێشکەش بەئامادەبووان کرا ، پاشان ووتەی بنەماڵەی شەهید( کاوە گەرمیانی) لەلایەن (کاروان ) ی برای شەهید کاوە پێشکەش بەئامادەبووان کرا ، لەکاتی پێشکەشکردنی ووتەی بنەماڵەی شەهیدانی قەڵەم (سەردەشت ، سۆران ، کاوە گەرمیانی ) جەماوەر

بەگڕوتینێکی زۆرەوە پێشوازیان لێکردن . هەروەها پارچەیەک مۆسیقا بەئالەتی (عود) پێشکەشکرا و بەگەرمی لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشوازی لێکرا .

ڕۆژنامەنووس نیاز عەبدوڵا ووتەیەکی پێشکەشکرد و دواتر داوایکرد بنەماڵەی شەهیدانی قەڵەم ( سۆرانی مامە حەمە ، کاوە گەرمیانی ) بێنە سەر شانۆ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (سەردەشت عوسمان ) بۆ ساڵی دووەم ، بەهەمانشێوە داوایکرد دایکی شەهید (سەردەشت ) بێتە سەرشانۆ بۆ دابەشکردنی خەڵاتەکە ، کاتێک هەرسێ بنەماڵەی شەهیدەکانی قەڵەم هاتنە سەرشانۆ هەرهەموویان ڕەشپۆش بوون جەماوەر هەستانەوە سەر پێ و ماوەیەکی زۆر چەپڵەڕیزان بەردەوام بوو بۆ ڕێزگرتن لەو ژنە سەربەرز و تێکۆشەرانە دایکانی ئەو ڕۆڵە بوێرانە ، لەکۆتاییدا نیاز عەبدوڵا سوپاسی ئامادەبووانی کرد و مەراسیمەکە کۆتاییهات

 

شایانی ئاماژە پێکردنە هاوکات لەگەڵ مەراسیمەکە کردنەوەی پیشانگایەکی فۆتۆگرافی لەگەڵ پەرتووکێکی تایبەت بە شەهید ( سەردەشت عوسمان ) لە هۆڵی میدیا ئامادەکرابوو لەگەڵ کۆتاییهاتنی مەراسیمەکە جەماوەرێکی زۆر بەهەست و جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە هاتنە لای بنەماڵەی شەهیدانی قەڵەم و وێنەی زۆریان لەگەڵ گرتن .

 

(شەرمەزاری بۆ ئەو دەسەڵاتەی کە باکی بە مردنی نەوەکانی خۆی نییه . بەمردنی من شەقامە قەرەباڵغەکانی شار چۆڵ نابن . سەردەشت عوسمان )

Leave A Reply

Your email address will not be published.