بەشێک لە کۆمێنتەکان لە یادی دووەمین ساڵرۆژی تیرۆری رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان لەسەر لاپەرەی تۆڕی فەیسبووک
بەشێک لە کۆمێنتەکان لە یادی دووەمین ساڵرۆژی تیرۆری رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان لەسەر لاپەرەی تۆڕی فەیسبووک
شه‌هید سه‌رده‌شت… ئه‌و هاوڕێیه‌ی بێ ماڵئاوایی به‌جێی هێشتین..
به‌رهه‌م خالید
(دابارێن ئه‌ی ته‌رزه خوێن شرینه‌كانی عه‌ده‌م… لاسكی ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌م بشكێنن كه ئه‌چنه‌وه سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كی پێكه‌نین… خونچه‌ی ئه‌و یادگارانه هه‌ڵوه‌رێنن كه له‌پێده‌شته شینه‌كانی ئومێده‌وه سه‌ره‌تاتكێ له‌گه‌ڵ وه‌رزه‌كانی گه‌شانه‌وه‌دا ئه‌كه‌ن…) به‌رزان هه‌ستیار
هاوڕێیه‌تی نێوان خوێنكارانی كۆلێژ ئه‌و ساتانه‌ن كه گه‌نجینه‌یه‌كی خۆشی و شادی له‌بن نه‌هاتون كه به‌درێژایی ته‌مه‌ن له‌نێوان خۆمان و له‌گه‌ڵ مامۆستایان یادیان ده‌كه‌ینه‌وه… چه‌ند دژواره رفاندن و تیرۆركردنی یادگاری چه‌ند ئاڵۆزه بیركردنه‌وه له زینده‌به‌چاڵكردنی وێنه و ئه‌دگاری ئازیزێك، ئه‌ی چۆن باس له‌كوشتن و تیرۆركردنی هاوڕێیه‌كی په‌پوله ئاسا بكه‌ین كه به‌یانیان به‌خه‌نده‌وه به‌یانی باش و له‌كاتی چونه‌وه‌ش به‌ئومێدی رۆژێكی نوێ ماڵئاوایی لێ ده‌كردین*… سه‌رۆ گیان گه‌رچی ئێمه ده‌ربڕینی وامان بۆ نایه… ئاخر باسكردنی وه‌ها كاره‌ساتێك كه‌ی له توانای وشه‌دایه…؟
هه‌رگیز ئه‌و رۆژه‌مان له‌بیرناچێ ته‌رمه‌كه‌تیان هێنایه‌وه كۆلێژ و كۆلێژ پڕبو له‌ده‌نگی گریانی كه‌سوكار و هاوڕێی و هاو كۆلێژه‌كانت… ده‌یانویست رێگری بكه‌ن بۆ دواینجار بێیته‌وه كولییه و بۆ دواینجار سه‌رێ له‌به‌شه‌كه‌ت بده‌یت و بۆ دواهه‌مین جاریش ماڵئاوایی له كۆلێژ و هاوڕێ و هاوپۆله‌كانت بكه‌ی. كێ هه‌یه ئه‌و رۆژه له‌وێ بوبێ و پڕپڕنه‌بوبێ له گریان…؟ كێ هه‌یه ئه‌و رۆژه له‌وێ بوبێ و هه‌ستی نه‌كردبێ ئه‌م وێرانه‌یه پڕه له هه‌ناسه‌كانی مه‌رگ…؟ بۆ دواهه‌مینجار كه كولیه‌ت جێهێشت براكه‌ت به‌گریانه‌وه ئه‌یوت: سه‌رده‌شتیان كوشت ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه… به‌ڵام سه‌رۆ تۆ هه‌رگیز نه‌ڕۆیشتبوی تا بگه‌ڕێیته‌وه… تۆ هه‌میشه لێره‌ی… لێره…. له‌ناو دڵی ئێمه‌دا… بۆ هه‌میشه زیندوی… ئه‌ی مرۆڤی مه‌زن…
سه‌رۆ گیان چه‌ند سامناك بو ئه‌و به‌یانییه‌ی چوین بۆ كۆلێژ‌و هه‌واڵی مه‌رگی تۆمان بیست… چه‌ند بێده‌نگ بو ئه‌و به‌یانییه‌ی ئاسمان پڕبوبو له هه‌وای مه‌رگ… پێده‌چو نه‌سیمی ئه‌و به‌یانییه به‌رله‌هه‌ستانی شار، به‌رله‌وه‌ی خۆر له‌قه‌ڵا بێده‌نگ و كشوماته‌كه‌ی هه‌ولێر بدات هه‌واڵی مه‌رگی تۆی به‌شاردا بڵاوكردبێته‌وه، ئاخر ئه‌و به‌یانییه جگه له‌بێده‌نگی هه‌ستمان به هیچی تر نه‌كرد، چونكه شاریش ئێجگار نیگه‌ران بوبو… ئاخر ئه‌و ده‌یزانی شكۆمه‌ندییه‌كانی ئه‌و كه‌سانی وه‌ك تۆن… ئه‌وه تۆی زیندوێتی پێ ده‌به‌خشی و واده‌كه‌ی هه‌ولێر گه‌وره‌بێ و شانازی به‌خۆیه‌وه بكات… ده‌یزانی گه‌ر تۆ بڕۆی شار كپ ئه‌بێ… ئه‌ویش ته‌نیا ئه‌بێ…زانیبوی گه‌ر تۆ له‌ده‌ست بدات ئیدی دڵ به‌كێ خۆش بكات؟ خۆ په‌شێویش له‌وێ نه‌بو دڵی هه‌ولێر بداته‌وه‌و له‌و ته‌نهاییه ده‌ربازی كات… ئه‌و رۆژه هه‌ولێر له‌هه‌مومان غه‌مگینتر بو… له‌هه‌موشمان دڵشكاوتر، ئاخر هه‌ولێر شانازی به گه‌وره‌یی و بوێری تۆوه ده‌كرد… ئه‌یزانی گه‌ر تۆش بڕۆی كه‌س نییه وه‌كو تۆ بوێرانه ده‌نگێكی بۆ هه‌ڵبڕێ و هاوارێك بۆ گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كانی بكات، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه به‌رپرسه‌كان به رێكه‌وتیش سه‌رێكیان لێ نه‌داوه و جارێك ده‌ستێكیان به‌سه‌ری منداڵه بێ نازه‌كانیدا نه‌هێناوه… ئه‌ی كێ باسی ئازاره‌كانی هه‌ولێر بكات..؟ ئاخر هه‌ولێر حه‌قی بو له‌هه‌مومان خه‌مبارتر بێت…
سه‌رۆ گیان له‌كۆشكه‌كه‌ی كۆلێژ دانیشتبوین كاتێ هه‌واڵی مه‌رگی تۆمان بیست، رێبوار وێنه‌ی ئاهه‌نگی ده‌رچونی بۆ هێنابویته‌وه كه تۆ له‌گه‌ڵت گرتبو، تۆ له‌و وێنه‌یه‌شدا وه‌ك هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوه‌كانت بو، به‌نیازبو بێیت بۆ كۆلێژ و وێنه‌كه‌ت بۆ بێنێ… به‌ڵام ئه‌فسوس قه‌ده‌ر وای نوسیبو ئه‌وه دوا دیدار بێت.
ئه‌و به‌یانییه كۆلێژ چۆڵ بو هه‌ستم ئه‌كرد كه‌س له‌وێ نییه، تومه‌ز مه‌رگی تۆ دڵی هه‌موانی كردوه به كه‌لاوه، مه‌رگی تۆ دونیای پڕكردوه له بێده‌نگی… هه‌واڵی مه‌رگی تۆ هه‌موانی تاساندبو، هه‌ركه‌س گوێبیستی ده‌بو پڕده‌بو له بێده‌نگی، له خه‌م، له گریان، ناخی پڕده‌بو له هه‌ناسه‌ی سارد… چه‌ند قورس بو بڕوا به‌وه بكه‌ین چیتر نایه‌یته‌وه بۆ كۆلێژ، چه‌ند زه‌حمه‌ت بو بڕوا بكه‌ین تۆ چیتر به‌یانی باش له هاوڕێیان ناكه‌یت و نایه‌یته‌وه كافیتریا… چه‌ند قورس بو بڕوابێنین ئه‌وه ته‌رمی تۆیه هاتۆته‌وه و ئه‌و تابوته جه‌سته‌ی ساردبۆوه‌ی تۆی تێدایه… چه‌ند دیمه‌نێكی سامناك بو ئه‌و ده‌مه‌ی كچێكی هاوپۆلت هه‌ر له‌وێدا بورایه‌وه، ئاخر ئێجگار قورس بو سه‌رۆ، كێ بڕوای ده‌كرد رۆژێ له رۆژان كۆلێژ ببێ به هۆڵی پرسه و پێشوازی له مه‌رگی خوێنكارێكی ئازیز و رۆحسوكی خۆی بكات… نه‌فره‌ت له جه‌للاده‌كان كه زانكۆشیان كرد به هۆڵی پرسه… ئه‌وێشیان پڕكرد له مه‌رگ…
ئه‌و به‌یانییه‌ی چوین بۆ كۆلێژ هه‌ناسه‌كان چه‌ند سارد بون… چاوه‌كان چه‌ند ته‌ڕبون به فرمێسك… چه‌ند به‌بیانو بون بۆ ئه‌وه‌ی فرمێسك وه‌ك باران دابكا… له‌و به‌یانییه غه‌مگینه‌دا پێده‌چو داره‌كانی حه‌وشه‌ی كۆلێژ شه‌رم بكه‌ن لقه‌كانیان بشه‌كێننه‌وه‌و شه‌رم بكه‌ن بێده‌نگی ئه‌و به‌یانییه خه‌مناكه بشكێنن، چه‌ند سه‌یربو… یه‌كه‌مجارم بو هه‌ست بكه‌م دره‌خته‌كانیش پرسه دائه‌نێن… یه‌كه‌مجارم بو ببینم باڵنده‌كانیش هه‌ست به‌ڕودانی كاره‌ساتێك بكه‌ن و خه‌مناك ئه‌وانیش پڕببن له بێده‌نگی.
سه‌رۆ تۆ ته‌نها خۆت و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت بوی… په‌نجه‌كانی تۆ له‌په‌ڕه‌ی گوڵ ئه‌چون، له‌و په‌نجانه ئه‌چون كه خاوه‌نه‌كه‌ی پێیان ئه‌ڵێ:(په‌نجه‌كانم… نه‌كه‌ن به قرتانی لاسكی گوڵێك شه‌رمه‌زاری لای باخچه‌م كه‌ن، به‌رگه‌ی تانه‌و ته‌شه‌ری خونچه‌كان ناگرم، من زۆر له‌وه شه‌رمنترم به‌یانییه‌ك رێحانه‌یه‌ك له‌ده‌رگام باو گازنده‌ی ئه‌وه‌ی لێم هه‌بێ په‌نجه‌كانم چه‌ند ته‌ڵێكیان كردۆته‌وه‌و كردویانه به‌یه‌خه‌ی چاكه‌ته‌كه‌ما)**… به‌ڵام ئه‌فسوف سته‌مكاران نه‌باكیان به مه‌رگی ئێمه‌و نه باكیان به مه‌رگی نیشتیمان هه‌یه… وه‌ك نازم حیكمه‌ت ئه‌ڵێ: ئه‌وان سه‌ری مرۆڤ هه‌ڵئه‌كه‌نن وه‌ك چۆن سه‌لكه شێلم هه‌ڵئه‌كه‌نرێ… خۆ ئه‌وان ده‌یانجار ئه‌م نیشتیمانه‌یان شه‌هید كردبو په‌نجه‌كانی ئه‌وان و نینۆكه تیژه‌كانیان جگه له‌تفه‌نگ هاوڕێیه‌تی هیچی تریان نه‌كردوه، ئه‌وانن گه‌نجێتی ئێمه ئه‌دزن و ئه‌یفرۆشن و به پاره‌كه‌ی شه‌وی سوری پێ به‌ڕێ ده‌كه‌ن… ئه‌وانن خه‌زێنه‌ی نیشتیمانیان به‌تاڵ كرد‌و هه‌رچی له‌هه‌ناویدا بو ده‌ریان هێناو كردیان به‌قوڕگی خۆیاندا‌و ئێستا وایان لێهاتوه پێكه‌نینیان به‌ئازاره‌كانمان دێ… گه‌ر باسی ئازاره‌كانیشمان كرد ئیدی مه‌رگ به هه‌مو دڵڕه‌قی خۆیه‌وه ئاماده‌یه بۆ سه‌ر سه‌رمان…
سه‌رۆ له‌دوای تۆ زۆر باوكی تریان جه‌رگ سوتاند زۆر… مام زاهیر و وه‌ستا عه‌لی و چه‌ندین باوكی دیكه‌شیان جه‌رگ سوتاو كرد. تۆ زو وتت من ئه‌زانم رۆژێ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه یه‌خه‌ی گه‌نجانی دیكه‌ش ئه‌گرێ… به‌ڵام دڵخۆشبه تازه په‌یكه‌ره‌كانیان شكا ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌ی شۆڕشگێر و نیشتیمانپه‌روه‌ر بۆیان دروستكرابو… به‌ڵام سه‌رۆ تۆ یه‌كه‌م كه‌س بوی په‌یكه‌ره درۆینه‌كانی ئه‌وانت شكاند‌و وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانت نیشانداین، دوای تۆ سه‌دان و هه‌زاران كه‌سیتر هه‌مان رێگای تۆیان گرت و ئه‌و رێگایه ئێستا بوه به رێگای هه‌مو ئازادیخوازان… ئێستا ئیتر ئه‌و په‌یكه‌ره جگه له په‌یكه‌رێكی شكاو چیتر نییه…
سه‌رۆ… ئه‌وان له گه‌وره‌یی تۆ هه‌راسان بوبون، تۆش هێنده گه‌وره بوی به بچوكی ئه‌وان پێكه‌نینت ده‌هات… ئه‌وان هێنده له‌تۆ ترسابون ته‌نها تۆیان ده‌بینی… گه‌وره‌یی تۆ بو… ره‌نگه تۆ پێش هه‌مومان هه‌ستت به بچوكی ئه‌وان كردبێت، به‌ڵام هه‌ڵه بون…هێشتا نه‌یانزانی بو تۆ له‌وه‌ش گه‌وره‌تری كه بتوانن له‌ناوت به‌رن… هێشتا نه‌یانتوانی بو به‌ته‌واوی له‌گه‌وره‌یی تۆ تێبگه‌ن و نه‌یانزانی تۆ هه‌میشه زیندو ئه‌مێنیته‌وه، نه‌یانزانی گه‌وره‌تر له‌جاران دێیته‌وه‌و سێبه‌ره‌كه‌ت هه‌راسانیان ئه‌كات… نه‌یانتوانی تێ بگه‌ن هاواره‌كانی تۆ توندتر ئه‌بێ، نه‌یانزانی له وشه‌كانی تۆ ده‌یان سه‌رده‌شتی دروست ئه‌بێ…
سه‌رۆ ئێستاش هێنده له‌گه‌وره‌یی تۆ ئه‌ترسن…ته‌نانه‌ت ئه‌ترسن له‌دانانی په‌یكه‌ره‌كه‌ت له‌ناو شاردا… ئه‌مرن ئه‌گه‌ر بیبینن… هێنده‌ی تر هه‌راسان ئه‌بن… ئاخر ئه‌وان چۆن ئه‌توانن ته‌حه‌مولی بینینی گه‌وره‌كان بكه‌ن… به‌ڵام سه‌رۆ منیش نامه‌وێ په‌یكه‌ری تۆ دابنرێ، ئاخر چۆن ده‌بێ خاوه‌ن شكۆیه‌كی وه‌ك تۆ په‌یكه‌ره‌كه‌ی له‌ناو ئه‌و شه‌قامه‌دا دابنرێ كه زه‌لیل و بێده‌نگ كراوه؟ تۆ رقت له‌بێده‌نگی بو رقیشت له‌وه بو بێده‌نگ بی، به‌ڵام دڵنیام رۆژێك دێت په‌یكه‌ری تۆ له‌هه‌ولێر دائه‌نرێ و به‌شكۆموندی و ویقارێكه‌وه له‌ناوه‌ڕاستی شاردا وه‌ستاویت و وه‌ك هه‌میشه زه‌رده‌خه‌ت له‌سه‌ر لێوه‌و شانازی به گه‌وره‌یی خۆت و به‌ئازادبونی شاره‌وه ده‌كه‌یت و به‌موسافیره‌كان ئه‌ڵێی: رۆژێك هه‌بو له‌م شاره‌دا پرسیاركردن و ده‌نگ هه‌ڵبڕین گه‌وره‌ترین تاوان بو، ئاله‌و رۆژگاره‌دائه‌وه من بوم له‌گه‌ڵ بادا هه‌ڵمكردو ده‌واری ده‌سه‌ڵاتدارانم راماڵی و پێم وتن: هه‌تا پایزی كام حه‌قیقه‌ت بێبه‌ش له به‌فری ئازادی و مه‌حروم له ژیانێكی ئارام….***
سه‌رۆگیان هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بین… هه‌میشه دێینه‌وه سه‌ری دێڕ، تا ئه‌وكاته‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ری دێڕ ئه‌مجاره بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژویه‌كی نوێ بێت. دڵنیابه تۆ هه‌میشه له‌بیرماندای، دڵنیام رۆژێكیش دێت به شاره‌كه‌ت هه‌ولێر بڵێن شاره‌كه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت… (ئاخۆ كه‌ی بێت كه هه‌مومان جانتای سه‌فه‌ر بكه‌ینه شان… جابییه‌كان هاوار بكه‌ن بۆ شاره‌كه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان…)
* به‌شێكه له‌و وتاره‌ی له‌چله‌ی ماته‌مینی شه‌هید سه‌رده‌شت به‌ناوی ته‌له‌به‌كانی كۆلێژی ئاداب و زمانه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێك له هاوڕێیانه‌وه خوێنرایه‌وه.
** به‌رزان هه‌ستیار.
*** جه‌مال غه‌مبار به‌ده‌ستكارییه‌وه.
************************************************************
ئیتر هاورێ گیان وه‌رزی سه‌یران و گه‌شت به سه‌ر چوو.!! ئه‌و ڕۆژانه ڕۆشتن که چه‌ند رۆژێک به‌ر له سه‌یران و گه‌شته‌کان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هاورێ دا ئه‌نیشتی باستان له شوێن و کات و کێ دێت بۆ سه‌یران کێ نایه‌ت یان چیتان پێویسته له کاغه‌زێکدا وه‌ک لیستێک ئاماده‌یی بکه‌ن و چه‌ند که‌سێک هه‌ستێت به کڕین و ئاماده‌کردنیان.. وه‌لێ هاورێی تۆ گه‌شتت کرد دوور دوور هێنده دوور رۆشتی و بۆ ئه‌م گه‌شته‌ت به که‌ست نه‌ووت باست له چۆنێتی و شوێنی گه‌شته‌که‌ت نه‌کرد هاورێکه‌م..ته‌نها ئه‌وه‌نه نه‌بێت پێت ووتین چه‌ند رۆژێکه بێتاقه‌تم.. ئاخر هاورێ کوا وه‌فایی هاورێیه‌تی چۆن به بێ ئێمه و بێ پرسی خۆشه‌ویسته‌که‌ت ئه‌م گه‌شته‌ت کرد.؟ یان هاورێ ئه‌م گه‌شته‌ت بۆ لای سۆرانی مامه حه‌مه بوو.؟ حه‌زت نه‌کرد ئێمه هاورێ و هاوسه‌فه‌رت بین.؟ یان هاورێ گه‌شته‌که‌ت به کات و به واده‌ی خۆت نه‌بوو گه‌شتێک بوو به زۆر بوو تا دوور دوورت بخه‌نه‌وه و له‌وێ به‌ره‌و مه‌رگت ره‌وانه بکه‌ن؟ ئای سه‌رده‌شت هێشتا من له خه‌می سۆران دا بووم. ئه‌و سۆرانه‌ی که هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک و هیچ به‌رپرسێک هێنده‌ی ئه‌و خه‌می که‌رکوک و شارێکی وێران کراوی نه ئه‌خوارد.. ماڵئاوا سه‌رده‌شت گیان…ماڵئاوا سه‌رده‌شت گیان
************************************************************
خێزانی سه‌رده‌شت عوسمان، خێزانێك پڕ له‌جوامێری و نه‌به‌ردی
شوان محمد
له 22 ساڵی حوكمی پارتی‌و یه‌كێتیدا زۆر خێزان كوڕیان كوژرا، به‌لاَم هێنده‌ی نه‌برد له‌ژێر زوڵم‌و زۆر‌و فشار‌و، دواتر ده‌م چه‌وركردنی پارتی‌و یه‌كێتیدا ملیان كه‌چ كرد و، سوڵحی عه‌شاریان كرد و خوێَنی كوره‌كه‌یان به پاره‌یه‌كی باش به‌پارتی‌و یه‌كێتی فرۆشت، ئیتر هیچ شتێك نه‌مایه‌وه بۆ دادگا‌و دۆسییه‌ی تاوانباره‌كان داخران. پارتی و یه‌كێتیش درێژه‌یان به‌هه‌مان سیاسه‌تدا په‌نابه‌ره به‌ر توندوتیژی و كوری خه‌ڵك بكوژه‌و له‌ماڵوموڵكی گشتی پاره‌ی خوێنه‌كه‌ی بده. پێویسته له‌روداوێكدا له‌خاڵێكدا كه‌سێك، خێزانێك، پارتی‌و یه‌كێتی بوه‌ستێنێت، پێیان بڵییت فه‌رموون با دادگا حوكم بدات، ئێمه نه له‌ژێر فشاو زوڵم‌و زۆری ئێوه‌دا سوڵح ده‌كه‌ین، نه خوێنی كوره‌كه‌شمان لا زیاده تا بیفرۆشین، فه‌رموو ئێوه‌و دادگا، با ئه‌و كێشه‌كه یه‌كلای بكاته‌وه. به‌درێژایی ئه‌و 22 ساڵه‌ی حكومی پارتی‌و یه‌كێتی ره‌نگه هیچ خێزانێك نه‌بووبێت هێنده‌ی خێزانی ماڵی سه‌رده‌شت عوسمان جوامێر بووبن. ماوه‌ی دوو ساڵه سه‌رباری فشارێكی زۆر‌و هه‌ره‌شه‌و تۆمه‌تباركردن، ئه‌م خێزانه جوامێره سورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان كه ئه‌ویش به‌دادگاییی گه‌یاندن‌و ئاشكراكردنی بكوژانی سه‌رده‌شته، ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌ری جوامێریه بۆ ئه‌و خێزانه‌و، یه‌كێكه له‌و هه‌ڵوێسته جوانانه‌ی به‌درێژایی 22 ساڵه زۆر ده‌گه‌مه‌نه خێزانێك به‌رووی پارتی‌و یه‌كێتیدا وه‌ستابنه‌وه‌و بڵێن( نه‌خێر)، نه فشار‌و نه هه‌ره‌شه‌و نه ئیغرائاتی ئێوه ناتوانێت ملمان پێ كه‌چ بكات، بۆیه هه‌قی خۆیه‌تی هه‌موان سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ ئه‌م خێزانه جوامێره دانه‌وێنین.
************************************************************
سەردەشت عوسمان
شەماڵ علی
ناونیشانی برینێکی بێ قەتماغەی ستەم و چەوسانەوە لە کوردستان
ناونیشانی جێ چڕنوکی سەرکوت و خوێنڕشتن لە کوردستان
ناونیشانی دڵڕەقیەک کە ئاو لە فەرهەنگێکی عەشیرەتی داڕزیو دەخواتەوە و لەسەر زەمینێکی شەقار شەقار بە هەڵاواردنی چینایەتی چەکەرەی کردووە.
سەردەشت گیان! تۆ بیر ناچیتەوە،
ئەمڕۆش وەک ئەو ڕۆژەی دەنگێکی لەرزۆک و پڕ لە توڕەیی بە گوێما چرپاندی کە دەستی مافیاکانی کوردستان چۆتە خوێنتەوە هەر لە یادمی،
هیچ کاتێک ناوی تۆ نابیستم ئەگەر هاوکات هەستێک بە سوچباری یەخەم نەگرێت،
ئاخۆ نەدەکرا کارێک بکەین کە تۆ تا ئێستاش زیندوو بیت؟
ئاخۆ ناکرێت کارێک بکەین کە کەسی تر ڕێگای تۆ نەگرێت و سەردەشتەکانمان هەر یەکێک بێت.
************************************************************
ئەم کوڕە گەنجەتان بۆ خەڵتانی خوێنکرد؟بۆ لە بەردەوامی ژیان بێبەشتانکرد…چیکردبوو؟!..تەنیا لەسەر دوو وتاری زۆر کورت…ئەگەر ئێوە ئەمڕۆ تەنیا لەسەر دوو وتارۆکە ، ڕێگە بەخۆدان بدەن گەنجێکی دڵپڕلەهیوای ئەم وڵاتە خێرلەخۆنەدیوە شەڵاڵی خوێنبکەن..ئیتر هەرگیز هەقتان نییە باسی دیموکراتی و مافی مرۆڤ بکەن…چیتر دیموکراتیەتی ئێوە جگەلە قسەیەکی پوچ هیچ مانایەکیتری نییە.. ئەگەر ئێوە ئەمڕۆ لەسەر دوو وتاری زۆر کورت بێدەربەستانە دەستان بچێتە خوێنی هەرزەکارێکی ئەم وڵاتە،ئەدی دەبێ ئەو رۆژەی خەڵکی ستەمدیدەو زوڵملێکراوانی دەستی ئیوە لە دژتان ڕاپەڕن و بە زۆر لەسەر کورسی دەسەڵات بتانهێننە خوارەوە ،دەبێ چۆن ئەم میللەتە قەتڵوعام بکەن..دەبێ چۆن ئەسەدو قەزافی ئاسا بکەونە وێزەی ئەو خەڵکە…ئەگەر ئێوە لە ئێستاوە ئەمە ماهییەتەکەتان بێت،دڵنیام …زۆریش دڵنیام لەوان خراپتریش دەکەن تەنیا لە پێناوی مانەوەی خۆتان….بۆیە ئەگەر ئەمڕۆ تەنیا سەردەشت بۆتە سیمبولێک وقوربانییەک بۆ ئازادی …ئەوا دلنیابن سبەی هەزارانی وەک سەردەشت دەبێ ببنە قوربانی بۆ ئازادییەکی ڕاستیەقینە….بۆیە زۆر گرینگە لە ئێستاوە ڕێگە بە هێزگەلێکی لەو جۆرە نەدرێت کە ئەمە خەون وخەیاڵێتی…دەنا سبەی باجەکەی زۆر قورس‌تر دەبێ..!!!!!!
************************************************************
باهەموومان ببین بە سەردەشت
عەزیز ڕەئووف
هاوڕێیانى خۆشەویست وەک ڕێزێک بۆ شەهیدى قەڵەم سەردەشت عوسمان داواتان لێ دەکەم لە ئێستاوە وێنەکانى خۆتان بکەن بە وێنەى شەهید سەردەشت، تاکو ئەوەى دەستى چووە خوێنى ئەم کوڕە گەنجە کەمێک شەرم دایبگرێت و بزانێت سەردەشتەکان ئەوەندە زۆرن کە بە هیچ هێزێک کۆتای‌یان نایات. هاوڕێیان لە ئێستاوە تا چرکەساتى یادى شەهیدبوونى کاکە سەردەشت با هەموومان وێنەکانمان لابەرین و لاپەڕەکانى فەیسبووک پڕ بکەین لە سەردەشت.
************************************************************
له يادی دو ساله‌ی شه‌هيد سه‌رده‌شت عوسماندا….سڵاوێك
بخیتار سعید
له بيرمه له مانگی ٥ی ٢٠٠٩ له‌لايه‌ن هاورێی ئازيزم به‌شدار عوسمان برای شه‌هيد سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه بۆ نانی نيوه‌رۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێ زانا ئه‌كره‌می رۆژنامه‌نوس چوينه مالَی به‌شدار و له و‌ێدا بۆ يه‌كه‌مين جار شه‌هيدی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان برای به‌شدارم ناسی و تا بڵێت گه‌نجێكی رۆح سوك و به‌ڕێز بوو زۆر حه‌زی له قسه‌ی خۆشيش بوو، به‌راستی كه‌ره‌م حورمه‌ت له‌لايه‌ن ئه‌و خانه‌واده‌وه سه‌رنجی ڕاكيشام و به‌تايبه‌تی جه‌نابی مام عوسمان له كاتی نانخواردن كه‌مێك ئامۆژگاری به‌تايبه‌تی منی كرد كه ئاگام له‌خۆم بێت و له نێو قسه‌كانيشدا سه‌رده‌شت دوو جار به حه‌سره‌ته‌وه رای له‌سه‌ر بۆچونه‌كانم ده‌ربريی به‌وه‌ی ئاگام له خۆم بێت …منيش به پێكه‌نينه‌وه به مام عوسمانم گوت/ ئێمه نيه‌تمان خراپه نيه به‌ڵكو خزمه‌تكردنه له بواره‌كه‌ی خۆمان…ئيتر ئه‌گه‌ر ده‌سته‌لات توره ده‌بێت ئه‌وه ئه‌وانن لێك تێنه‌گه‌يشتنيان بۆ دۆخه‌كه ئالۆزه نه‌ك ئێمه.
ته‌كليفم له شه‌هيدی جوانه‌مه‌رگ سه‌رده‌شت عسمان كرد كه زۆر په‌له مه‌كه له كاری رۆژنامه‌وانی به‌شی تۆش نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌مێنێت په‌ره به‌كاری وه‌رگێرانه‌كه‌ت بده‌یت بابه‌ته گرنگه‌كانی بينانی بۆ سه‌ر كوردی وه‌ربگێرێت خزمه‌تێكه چونكه ئيمه‌ی كورد له‌و باره هه‌ژارين.
به‌داخه‌وه ئه‌و گه‌نجه جوانه‌مه‌رگه به ده‌ستی غه‌در شه‌هيد كرا..له مه‌ش كاره‌ساتتر تا هه‌نوكه ده‌رئه‌نجامی ليژنه‌كه‌ی دۆسيه‌ی شه‌هيد سه‌رده‌شت جێگای گومان پرسيار گه‌لێكه ناتوانينباوه‌ر بهێنين به و ليژنه‌يه كه راستگۆيانه كاری كردووه..پێموايه تا سه‌د سالی ديكه‌ش بێت ئه‌م دۆسيه‌ی شه‌هيد به كراوه‌يی ده‌مێنێت ده‌سته‌لاتی ئه‌م هه‌رێمه ده‌خاته ژێر پرسياره‌وه…
له كۆتايی ئه‌و چه‌ند دێره‌دا
سلاو له گيانی شه‌هيد سه‌رده‌شتی رۆژنامه‌نوس
سلا له خامه جوانه‌كانی ڕێگای ئازادی راده‌ربرين رۆژنامه‌نوسی
لە رۆژی جیهانیی ئازادی رۆژنامەگەریدا، ئێمە لەکوردستان یادی تیرۆری رۆژنامەنووسی جوانەمەرگ سەردەشت عوسمان دەکەینەوە.. دوو ساڵ تێدەبەڕێ‌و تائێستاش بکوژان ئازادانە دەسوڕێنەوە.. بەڵام با پیاوکوژان‌و ئەوانەش کە لەپشتیانەوەن دڵنیابن لەوەی ئەم فایلە لە هوشیاری‌و ویژدانی خەڵکی کوردستاندا هەر بەکراوەیی دەمێنێتەوە، تا ئەو کاتەی دەستی رەشی تاوان ئاشکرا دەکرێ‌و بکوژان سزای عادیلانەی خۆیان وەدەگرن. سڵاو لە گیانی پاکی سەردەش‌و سۆران‌و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی…. ئاسۆس هەردی
************************************************************
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری
زەحمەتە بە ئاسانى ئەو دەستە ئاشکرا بکرێت کە (سەردەشت عوسمان)ى تیرۆر کرد،،
چونکە بەشێک لەو دەزگایانەى کە دەبێت بەو کارە هەستن، لە بنەمادا بۆ ئەوە دروستکراون سەردەشتەکان تیرۆر بکەن،،
کەواتە بۆ ئەوەى دەست بە دۆسیەى (سەردەشت عوسمان)ەوە بگرین و بە زیندویى بمێنێتەوە وەک دۆسێیەک کە پەیوەندى بە تیرۆکردنى (ئازادى)یەوە هەیە، دەبێت هەردەم و بە چالاکى جیاواز یادى تیرۆرکردنى سەردەشت بەرز ڕاگرین.
ئاى لەم رۆژە
************************************************************
بۆ شەهیدى قەڵەم
(سەردەشت عوسمان)
چەندە رەشە بەناوچاوانى سەرکردەى
کوردەوە…..
مانگى 5 وهەموو ساڵێک
بۆنى شەهیدیت ئەکەم
ئەم بەهارە پر سەوزو جوان
بەڵام دڵى منى سوتاى
رەش هەڵگەڕاو
سەردەشتەکەم ….
دڵى من
نەئەزانێ بەهارەو ئەئەزانێ دنیا سەوزە
تەنها دڵێک پڕ لەغە م و
دەستى غەدر لەولاوە ئێستا هەرماوە
سەردەشتەکەم….
ئەم دێڕانەم بخوێنەوە
ئەى هاوڕێ هاوپیشەکەم…
لەوڵاتى بێکەسانەوە….
لەسلێمانى جەرگ سوتاوەوە…….
نامەت بۆ ئەنێرم و هەواڵى ئەم ساڵەت بۆ ئەنێرم کەلەدواى تۆ چى روویداوە
تۆ خۆت شەهید کرد
تۆ بۆ داواى کچى سەرۆکێک گیانت فیدا کرد
ئەو شەڕەى تۆ بەنوکى قەڵەمەکەت ئەتکرد
ئێستا هاورێکانت هەر بەردەوامن ……
ئەزیزم لەشارەکەى مەحوى و نالى و سالم و ….
هەواڵت بۆ ئەنێرم
ئاى چى روویدا ئەزیزم
ئەم بەروارە لەبەر بکە 17ى شوبات
نەوەک منیش وەک تۆ بڕۆم
نەوەک هەزارى تر‌ى وەک من بروات
ئەو بەروارەم بیرچێتەوە….
بەڵام بەتۆ ئەڵێم ئەو بەروارە لەبەر بکە تادێین بۆلات
ئەوە بەروارى خۆشى نیە
ئەوە بەروارى رۆژى رەشە لەورۆژە رەش تر کەتۆ تێیدا شەهید کراى
ئەوە ئەو رۆژەیە
هەمان چەتە
هەمان پیاو کوژ
هەمان مافیاکانى وڵاتەکەم
ئەو مێژوە رەشەیان تۆمار کرد…
خەونى چەندان گەنجیان ژێر گڵ نا
ئەى هاوڕێم
ئەو ئازادییەى تۆ خەباتت بۆ ئەکرد هەر بەردەوامین
هەمیشە هاوپیشەکانت لەزینداندان
بەڵام ئەوەى من دڵ خۆش ئەکات
ئازاردانیان ئازاتریان دەکات
سەردەشت گیان گریان رێگەم پێنادات هیچى تر بنوسم
تەنها پێت ئەڵێم
دڵ خۆشبە هاوپیشەکانت هەمان رێبازى تۆیان گرتوە
هەمان خەمى تۆیان هەیە
هەمان قەڵەمیان پێیە
کەتۆ پێت بوو
هەمان ئاواتیان هەیە
کەتۆ هەتبوو
لەتۆوە فێرى بوێرى بوین
لەتۆوە فێرى خۆڕ‌اگرى بوین
سەردەشت ئیتر تۆ تێر بن‌و تاکو ئێمەش دێین بۆلات
مالئاوا مالئاوا
ئەحمەد میراودەلى
************************************************************
دوو سآل تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر تيرۆر کردنی شه‌هيدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان له‌و رۆژه‌دا هه‌زاران سڵاو له گيانی پاکی شه‌هيدی رێگای ئازادی و بوێری راگه‌ياندن هه‌ق بێژ و راستگۆی گه‌له‌که‌مان لێره‌وه به ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێم سه‌رده‌شت ته‌نها ژيانی به‌خشی به ئازادی و راستبێژی به‌ڵام سه‌رده‌شته‌کان بون به‌هه‌زاران چرۆ و لقی تازه ، له‌م رۆژه‌دا سه‌ری رێز بۆ سه‌رده‌شت عوسمان و شه‌هيدانی ئازاديخواز و سه‌رجه‌م قه‌ڵه‌مه ئازا‌و بوێره‌کان…فەریدون مامند
**********
سەردەشت عوسمان…عاشقی ئازادی ووشە و ئەندێشە بوو بۆ مرۆڤی کورد.
تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان…هەڕەشەی تیرۆرکردن بوو بۆ سەر پێنوسە ئازا و ئازادەکان و ئازادی هەموومان..؟.
تیرۆری سەردەشت عوسمان…تاقیکردنەوەیەک بوو کە دەسەڵاتی بنەماڵە نەک تیایدا سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکو مۆری تاوان و تیرۆرستی نا لە ناوچەوانی خۆی…١.
لە هەمان کاتدا دووبارە دەریانخستەوە، کە ئەوان تا چەند بروایان بە مافی تاک و ئازادی بیر‌و باوەڕ و ڕا دەربڕین و میدیای ئازادە..؟.
لە لای دیکتاتۆرەکان قەدەغەیە و هێڵی سوورە گەر بێت و لە ئەندێشە و خەون و خەیاڵیشماندا دەسەڵات و ژیانی بەهەشتی ئەوان بخەینە ژێر پرسیارەوە…؟؟.
سەردەشت عوسمان تازە بووبە شەهیدی قەڵەم…هەرچەند ئەو زۆر شتی تری مابوو پێمان بڵێت و بە تیرۆرکردنی ئەو مافەیان نەک تەنها لەو سەندەوە، بەڵکو ئێمەشیان بێبەشکرد لە ووشە و ڕەخنە و ووتار و نووسینە بەنرخەکانی کە هەمیشە لە دڵ و دەروونماندا دەمێنێتەوە تا ئەم دیک…
تەها کریم
************************************************************
چۆن دڵتان سه‌رده‌شتی خوێندکارو رۆژنامه‌نوس بکوژن ئاخر ئیوه چه‌قۆ وه‌شێن وپه‌ڵته‌چی بوون بۆیه سه‌رده‌شتان قبوڵ نه‌بوو ته‌نها سه‌رده‌شت ئازایخوازو گه‌نجێکی رۆح سوک وخۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵک وهاورێکان و رۆژنامه‌نوسان بوو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه کوشتان رازی نه‌بوو به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی عه‌شیره‌ت و خێڵه‌که‌تان چۆن دڵتان هات په‌پوله‌یه‌کی وا بکوژن ،ئیوه ئاشنا نین به به‌ره‌ی ئینساندۆسته‌کان بۆیه هه‌میشه رقتان له ئازادی وقه‌ڵه‌مه ئازاکان ده‌بێته‌وه ئیوه سه‌رده‌شتان بۆ ئه‌وه کوشت ده‌نگه‌کانی له چه‌شنی سه‌رده‌شت خه‌فه بکه‌ن ودیفاع له‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌و خێڵتان بکه‌ن ،به‌ڵام له‌مه‌تاندا نه‌ک مۆفه‌ق نه‌بوون به‌ڵکو به‌رنه‌فره‌ت و رق وبێزاری خه‌لک کرانه‌وه هه‌ر رۆژه‌و له کوچه‌و کۆڵانیکی ئه‌م دنیایه ،بۆیه نه‌ک نه‌تانتوانی رێگای سه‌رده‌شت وون بکه‌ن به‌ڵکو ئه‌وه‌نده‌ی تر شه‌رمه‌زار بوون ،وه به‌سیناریۆ نه‌تانتوانی خانه‌واده‌که‌ی و خه‌لکی ئازادیخواز قانع بکه‌ن هه‌موو که‌س ده‌زانێت به رۆژی رووناک و به‌به‌رجاوی خه‌ڵک وپۆلیسه‌وه کێ سه‌رده‌شتی رفاند هه‌موو که‌س ده‌زانێت ئیوه خۆتان بوون گه‌ر وانیه فه‌رموون بکوژی راسته‌قینه‌ی سه‌رده‌شتی خونیدکارو رۆژنامه‌نوس بده‌نه دادگا‌و به سزای تاوانه‌که‌ی بگه‌یه‌نن ئه‌وسا منیش ده‌ڵێم سه‌تتان خۆشبێت ،به‌ڵام گه‌ر هه‌ر خه‌ریکی سیناریۆ بوون و بکوژی راسته‌قینه‌ی سه‌رده‌شتان نه‌دۆزیه‌وه ئه‌وه بێگومان نه‌ک من هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێن ئه‌وه کار‌و پیشه‌ی خۆتانه ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ، یادت به‌خێر ئه‌ی سه‌رده‌شتی ئازیز‌و ئینساندۆست ،دڵنیابه رۆژێک ده‌بێت بکوژه‌کانت به سزای تاوانه‌کانیان بگه‌ن ..
رۆژ عزیز
************************************************************
سه‌رۆک سه‌رده‌شته‌که‌م کوانێ.؟
سه‌رۆک به کوره‌که‌ت بڵێ له ئاستیدا نه‌جمه‌کانی شانی دانێ.!!
سه‌رۆک له خه‌یاڵ تێ ئه‌گه‌ی؟
سه‌رۆک خه‌ون ئه‌خوێنیته‌وه؟
له ئاستی دایکی شه‌هیدان سه‌رۆک قه‌ت ئه‌چه‌میته‌وه.؟
سه‌رۆک قه‌ت ویژدان ئازاری داوی.؟
سه‌رۆک شه‌وێک به دیار منالێکی ئه‌نفاله‌وه گریاوی.؟
سه‌رۆک له قه‌ڵا بپرسه بۆ جوامێری و بۆ سه‌رکه‌شی.؟
قه‌ت منالی وه‌ک سه‌رده‌شتی راژاندوه له باوه‌شی.؟
سه‌رۆک ئه‌م غه‌دره بۆ کوری کوره‌کانم ئه‌گێرمه‌وه
سه‌رۆک ئه‌م په‌ڵه ره‌شانه قه‌ت ناهێلم کاڵبێته‌وه
له ئاستی بچوکی تۆدا سه‌رۆک ده‌گریم بۆ کورد بوونم
چۆک داناده‌م چوون دڵنیام خه‌ونی تۆیه ئاوابوونم
هێمن کریم
************************************************************
بۆ خانەوادەی کاکە سەردەشتی هەمیشە زیندوو ..
ئێمە کە بە ناو ماوین رۆژانە دەیان و بگرە سەدان جار مەرگ چێژ دەکەین بە هۆی ئەو هەموو ناهەقیەی بەرامبەرمان دەکریت و ئەو گەورەییەی جوانەمەرگمان نیە تا شانازی وەک ئەومان پێ ببەخشریت .. ئاخەر هەر کەس شایستەی ئەوە نیە ناوی بچێتە نێو پەراوی میژوو بە ڕوو سوری و شەرەفمەندیەوە ..
سەربەرزن ئێوە کە ئەو هەموو گەورەیی و شانازیەتان پێ‌بڕا بە هۆی نەمری و مانەوەی ناوی کاکە سەردەشت و خانەوادەکەتان بۆ هەمیشە لە دڵ و دەرونی هەموو ئەوانەی بە هەق لە مانای گەورە و پیرۆزی ئازادی و سەربەرزی گەیشتون ..
ئەوە کاکە سەردەشت بوو گەروی گیراوی گەنجانی کردەوە و بویری ئەوەی تیا چاندن کە چیتر سەرە لەقێ نەکەن بۆ شتیک کە بڕوایان پیی نیە هەر لەبەر ئەوەی دەست ڕۆیشتوان و دەسەڵاتداران بانگەشەی بۆ دەکەن ..
فیری ئەوەی کردین بڵێین بۆ بڵێین نا بپرسین چەند و چۆن و چی ، کێ ؟ لە هەر کوێیەک کە پیویست بکات ..
دڵنیا بن ئەو ڕیگایەی ئەو بە خوێنی خۆی رۆشنی کردەوە کەس نا‌توانیت ئیتر تاریکی بخات و هاو بیر و هاو رێگای ئەو وا بە ڕێوەن بۆ گەیشتن بەو شوێنەی ئەو خۆی کرد بە قوربانی کە دەرخستنی هەقیقەت و راستیە شاراوەکان بوو ، سەرکەوتنی ئەوەی داوای بوو نزیکە هێندەی نزیکی زەلیل و ریسوا بوونی بکوژانی ..
سۆز
٥/٥/٢٠١٢
************************************************************
لە دووەمین ساڵیادى مەرگى نووسەرە یاخییەکە
تاوانى لەناوبردنى سەردەشت ویژدانى زیندووى کۆمەڵگاى کوردى هێنایە هەژان، ڕژانى هەزاران کەسى بەشەرەف و مرۆڤدۆست لە چین و توێژە جیاجیاکانى کۆمەڵگاى کوردى لە گشت شار و شارۆچکەکانى کوردستان، وەڵامێکى زۆر بەجێى نەتەوەیەک بوو، کە چیتر ئامادە نییە، یارى بە مەرگى نەوەکانى بکرێت.
دووەمین ساڵیادى تیرۆرکردنى نووسەر و ڕۆژنامەنووسى لاو سەردەشت عوسمان لە ساتەوەختێکدایە، کە ئازادى ڕادەربڕین لە وڵاتەکەمان لە تاریکترین قۆناغەکانى خۆیدا گوزەر دەکات. تیرۆرکردنى قەڵەمى سەردەشت پرسیارێکى کوشندەى بەرامبەر کۆى کایە سیاسى و کۆمەڵایەتى و ڕ‌ۆشنبیرى و ئابورییەکانى ئەم وڵاتەی بەدواى خۆیدا هێنا. سەردەشت عوسمان قوربانیى دەستى کەلتورێکی سیاسییە و تا ئێستا لە ماناکانى ئازادى و بیرکردنەوەى جیاواز و خەونبینینى نەوەى نوێ تێنەگەیشتووە. ئەوەى سەردەشت ویستى بە مەرگى خۆى بیکات، گۆڕینى ئەو بیرکردنەوە بەردینەى ئەم مەملەکەتە بوو. نووسەرە گەنجەکەمان ویستى هاوکێشەى لۆژیکى هێز بۆ هێزى لۆژیک بگۆڕێت. ئەوە خاڵى هەرە سەرەکیى جیاوازى ئێمەیە لەگەڵ ئەوان، ئەوان شانازى بە لۆژیکى هێز دەکەن، چونکە لە وشەى ئازاد و بیرکردنەوە دەترسن، ئێمەش شانازى بە هێزى لۆژیک دەکەین، چونکە هەتا هێزى لۆژیک نەبێتە بنەمایەک بۆ داڕشتنى پەیوەندییە کۆمەڵایەتى و سیاسییەکان، ئەوا هەرگیز لە پەیوەندییە کۆیلایەتییەکان دەربازمان نابێت.
هێشتا لە نیشتیمانێکداین مرۆڤ لەسەر ئەوەی جۆرێکی تر بیردەکاتەوە، تیرۆر دەکرێت، دەبێت چاوەڕوانی چیتر بین؟ بە گوللە وەڵامى وشە بدرێتەوە، دەبێت چ بیرکردنەوەیەک هێز و قەڵەمڕەو بێت؟!
ئێمە وەکو “گروپى زار بۆ بەرگری لە ئازادییەکان”، لە دووەمین ساڵیادى تیرۆرکردنى قەڵەمێکى ئازادى نیشتیمانەکەماندا، ئەم ڕۆژە کە (5)ـی ئایارە، بە “ڕۆژى ئازادى ڕادەربڕین لە کوردستان” دەناسێنین. بەم ڕستەیە: جارێکى تر لە سەرى دێڕێکى تازەوە دەست پێدەکەینەوە، بەردەوام دەبین لە داکۆکی لە بیرکردنەوەى ئازاد و چەسپاندنى بنەماکانى مافى مرۆڤ و دیموکراسى، تا ئەو شوێنەى زەنگى کوشتن لە پاى نووسین و یاخیبوونى ئەدەبى کۆتایى دێت.
– سەرى ڕێز و نەوازش بۆ مەرگى ناوادەى شەهیدى قەڵەم سەردەشت عوسمان دادەنوێنین.
گروپى زار
بۆ بەرگری لە ئازادییەکان
هەولێر-5/5/ 2012
************************************************************
سەردەشت ووتی دوای من خاڵێک دابنێن…!
پێشکەشە بەدووەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی سەردەشت عوسمان
لەووڵاتی ئازارومەینەتیەکانی ڕووح وجەستەدا،هەموو شتەکان بێ بەهادەبن… پیاوە ڕمووزنەکان و دژی ئازادیەکان هەر ڕۆژەی فاڵ بۆوەراندنی گوڵێک ، وێرانکردنی باخچەیەک و ئەتککردنی مێیینەک و سەربڕینی دەنگێکی ئازاد دەگرنەوە.
ژیان لەووڵاتی مەرگەساتدا ،دەبێت هەموو رۆژێک ،لەدوای وەراندنی لاوێک ،ڕۆژنامەنوسێک ،ئازادی خوازێک ، مێیینەیەک خاڵێک دابنێین.
بەرلەوادەی گیانبەختکردنت دەیان ئازادی خواز خاڵێکیان بۆدانراو دەیانی تریش هاتنەوە سەری دێڕ .
جەهەنمی کوردستان و گۆڕستانی ئازادی هەناوی هەموومانی خواردوە، ڕۆژێک نییە دڵمان ڕانەچڵەکێ بەئازاردانێکی نویێ و گوێمان بەسەدای دەنگی ناشازی مافیاکانی دەسەڵات ئاشنانەبێت ،کەدڵێکی تریان لەلێدان خست .
خوێنی بەناهەق ڕژاوی سۆرانی مامەحەمە هێشتا قوڵپی دەدا،کەپیاوانی گەندەڵ و داوێن پیس ،بەگوللەکانیان دڵی تۆشیان پێکا و وایان دەزانی دەتوانن دەنگی ئازادی کپبکەن،بەڵام خوێنی تۆ‌و ئەوانی تریش بووە دەریایەکی توڕەو گڕی خۆپیشاندانێکی گەورەی هەڵگیرسان و سەدان هەزار کەس بەدەنگی بەرز نەفرەتیان، لەئینسان کوژان و نەیارانی ئازادی کرد‌و هاتنە سەری دێڕو هەموویان وتیان ئێمەش عاشقی کچکەی بەرزانین .
هۆڵەندا… سەروەرکەریم
5/5/2012
www.sardasht-osman.org