سەردەشت وەک مەشخەڵێکی نەکوژاوە،لەپێناوی لەناوبردنی بیرەتاریکەکان و هێنانە ئارای ئازادییەکی بەرفراوان!

قاسم ئه‌حمه‌د:014

بیروو بۆچوونو نوێخوازییەکانی خاوەن پێنووسێکی پڕوادار بە ئازادییەکان تەنها لەوەدا خۆی نابینێتەوە کە وەک هەر نووسەرێکی تر ناوی ڕۆژنامەنووس یان نووسەری بە باڵادا بکەیت،بەڵکو لە نێوان نووسەرو ڕۆژنامەنووساندا سەدان جۆر ڕۆژنامەنووسوو نووسەرمان هەیە،

هەریەکەو بە بەرگو بە ڕەنگو بە دنگێک خولیای پێنوسوو پەڕاوو خوێندنەوە دەکات بە هەر هەمویان دەوترێت ڕۆژنامە نووس یان نووسەر،بەڵام هەموویان یەک ئاستو یەک توانایان نی یە لە ڕاستیدا.
لە هەموو گرنگترو شایستەی باسو بیر هێنانە ئەو مرۆڤە نەترسو ئازادی خوازانەیە کە لە هەرکوێدا بۆشاییەک لە بواری نووسین بە واتا ڕاستەقینەکەی بوونی هەبێت ئەو خۆی دەکات بە کەسی یەکەمو لە پێناوی ڕزگارکردنی ئەوڕەوشەی کە بە ترسو تۆو نا یەکسانی ناسراوە وەک سەربازێکی خۆنەویست،گەر بە تەنهاش بێت دەڕواتە سەنگەری بەرگری لە مافی ئازادی تاکەکانو بە دنگی زوڵاڵو بە نووسینی بە پێزو بە ئیرادەی پۆڵایینی شۆڕشێک بەرپا دەکاتو،دەبێت بە مەشخەڵێک بۆ دەستاودەست پێکردن لە نێوان تەواوی چینو توێژەکانی کۆمەڵگەدا، تا ئەوکاتەی ئازادەییەکان بەرفراوانو نەیارەکانی دەبنە پەندوو دەکەونە بەر شەپۆلی ناڕەزاییەکان بۆ هەتاییو،مێژوو بە خراپترین شێواز باسیان لێوەدەکات.
سەردەشتی هەمیشە زیندوو لەو بوارەدا گەیشتە ئاستی لوتکەو ئەوەی کە بەکەم تاکی نێۆ ڕیزەکانی مرۆڤایەتی دەکرێت ئەو ئەنجامی داو لەوپێناوەشدا گیانی خۆی فیدا کرد،سەردەشت ناتوانرێت هەروا بە سانایی پێی بووترێت ڕۆژنامەنووسێک بوو لە پێناوی ئازادیدا گیانی خۆی بەخت کرد،بەڵکو لەوە گەورەترو شایستەی ناولێنانی بەنرخترو تۆمارکردنی ناویەتی لەوشوێنانەی کە تامەزرۆی ئازادی دەکەنومەشخەڵێک شک نابەن بۆ لە ناوبردنی بیری تاریکو،ڕەوینەوەی هەوری ترسو فۆبیاکانی هەرجۆرێک لە دەسڵاتی بە زۆر داسەپاو،بە سەر ئیرادەو خواستەکانی چینو توێژەکانی کۆمەڵگەدا.

تێبینی: ئەم وتارە لە 2012-05-05  لە سایتی کوردستان پۆست بڵاوبۆتەوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.