سه‌رده‌شت عوسمان، ڕۆژنامه نووسه تیرۆرکراوه‌که
سه‌ره‌تای مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کان: له یه‌کێک له ووتاره‌کانی (سه‌رده‌شت عوسمان) دا، به‌ناوی (یه‌که‌م زه‌نگی کوشتنم لێیدا…) که له ڕێکه‌وتی 21-1-2010 له ماڵپەڕی کوردستانپۆست دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه کردوه، له‌لایه‌ن که‌سانێکی نادیاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکراوه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی که بڵاویکردونه‌ته‌وه. سه‌رده‌شت له ووتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت
“له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ یه‌که‌مین جار پێیان ووتم ته‌مه‌نت چه‌ندی نه‌ماوه، یان به گوته‌ی خۆیان مۆڵه‌تی هه‌ناسه‌دانم له‌م شاره‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام نه باکم به مردنه و نه ئازاردان. له چاوه‌ڕوانی کۆتایی هاتنی مۆڵه‌ته‌که‌مم تا دیداری بکوژه‌کانی خۆم بکه‌م، دوعاش ده‌که‌م مردنێکی تراژیدیام پێببه‌خشن که شایسته‌ی ژیانه تراژیدیاکه‌م بێت. بۆیه ئه‌م قسانه ده‌که‌م تا بزانن گه‌نجانی ئه‌م ووڵاته مردن ساده‌ترین هه‌ڵبژاردنیانه”
هه‌ر له‌و ووتاره‌یدا زیاتر ئاماژه به هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت
“زۆر به‌ساده‌یی، تاکه نیگه‌رانی من له‌م هه‌ڕه‌شانه ئه‌وه‌یه، که هێشتا زۆر شت ماون قسه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ین، به‌د به‌ختی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌یه که باکی به مردنی نه‌وه‌کانی خۆی نیه”
هه‌ر له‌و وتاره‌دا ئاماژه به‌و لایه‌نانه ده‌کات که داوای یارمه‌تی و پاراستنی ژیانی لێکردون و ده‌ڵێت
“دوێنێ ڕاگری کۆلێژه‌که‌م ئاگادار کرده‌وه که شه‌وی ڕابردوو ئیهانه و ته‌هدیدی کوشتنیان کردوم، به‌ڵام ئه‌و وتی ئه‌مه کێشه‌ی پۆلیسه” ئاماژه به پۆلیس ده‌کات و ده‌ڵێت “په‌یوه‌ندیم به عه‌مید عه‌بدولخالقی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێره‌وه کرد، پێی وتم له‌وانه‌یه ئه‌م ژماره‌ی مۆبایله هی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بێت، یان کێشه‌یه‌کی شه‌خسی بێت، له‌وانه‌یه چه‌ند جارێکی تر دوباره بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ولێر ئارامه و شتی وا لێی ڕونادات”
هه‌ر له‌و ووتاره‌دا ده‌ڵێت
“ئه‌زانم ئه‌مه یه‌که‌مین زه‌نگی مردنی خۆمه که له کۆتایدا ئه‌بێت به زه‌نگێک بۆ هه‌موو گه‌نجه‌کانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته، به‌ڵام ئیدی ئه‌مجاره نه سکاڵا تۆمار ده‌که‌م و نه لایه‌نه به‌رپرسه‌کان ئاگادار ده‌که‌مه‌وه، هه‌نگاوێکه ناومه و ئازاره‌که‌شی خۆم ئه‌یگرمه ئه‌ستۆ”
هه‌روه‌ها له کۆتایی وتارکه‌دا ده‌ڵێت” خۆشحاڵم که هه‌میشه شتێکم هه‌یه بۆ ووتن و که‌سانێک نایانه‌وێ بیبیستن، به‌ڵام هه‌رکاتێک ئێمه به چرپه قسه‌ده‌که‌ین ئه‌وا ئه‌وان گوێچکه‌کانیان نا ئارام ده‌بن”
له ووتاری (نه سه‌رۆک خوایه و نه کچه‌که‌ی) که له 2-1-2010 له هه‌مان سایتدا بڵاوی کردۆته‌وه، ده‌ڵێت” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێک له‌م ئیمه‌یڵانه‌ی بۆم هاتبوون هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌کرد و داوای وێنه و ناسنامه‌یان ده‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی شۆفێربم و له ترافیکی سورم دابێت،…. وێنه‌ی خۆمم بۆ ناردن ”
له ژماره 242 ی ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه) دا یه‌کێک له هاوڕێکانی سه‌رده‌شت که نه‌یویستوه ناوی خۆی ئاشکرا بکات له‌به‌ر مه‌ترسی ژیانی، باس له هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌کات و ئاماژه به‌وه ده‌کات که له مانگی کانونی دووه‌می 2010 یه‌که‌مین هه‌ڕه‌شه له سه‌رده‌شت عوسمان کراوه و له 17 ی نیسانی هه‌مان ساڵدا دوباره بۆته‌وه و ته‌نها ماوه‌ی 7 رۆژیان بۆ داناوه که واز له نوسینه‌کانی بهێنێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنێت ئه‌وا دوای ئه‌و ماوه‌یه ده‌یکوژن. هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڕێیه‌ی سه‌رده‌شت ئاماژه‌ی به‌وه کردوه که هه‌ڕه‌شه‌کان له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه کراون و به شێوه‌یه‌ک که ژماره‌ی مۆبایله‌کان ده‌رنه‌چوه و سه‌رده‌شت-یش پۆلیسی هه‌ولێری ئاگادار کردۆته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌قه‌مه‌کان نادیار بوون نه‌یانتوانیوه هیچ شتێک بکه‌ن.
لێره‌وه ده‌توانین سه‌ره‌تای هه‌ڕه‌شه‌کان و خه‌مساردی پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کان به ئاشکرا ببینین و بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ڕه‌شه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و نوسینانه کراون که سه‌رده‌شت بڵاوی کردونه‌ته‌وه و بریتی بوون لە ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی سیاسی و حکومەت و گوزەرانی ئابوری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردی.
به‌یانیی رۆژی 4-5-2010 به‌رده‌م کۆلێژی ئادابی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر:
سه‌رده‌شت عوسمان خوێندکاری قۆناغی چواره‌می کۆلێژی زمان- به‌شی ئینگلیزی- زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین بوو. له به‌یانیی رۆژی 4-5-2010 کاتژمێر 8،30 له‌به‌رده‌م زانکۆ‌دا فڕێندرا.
له ژماره 223 ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا (هه‌ڤاڵ سه‌باح) که هاوڕێی سه‌رده‌شت عوسمانه ده‌ڵێت” کاتژمێر 8،20 ده‌قه‌ی به‌یانی که سه‌رده‌شت ده‌گاته به‌رده‌م زانکۆ، ئوتۆمبێلێکی جۆری هۆندا که ته‌نها ناوی شاره‌که‌ی له‌سه‌ر تابلۆی ئوتۆمبیله‌که دیار بووه که دهۆکه، ده‌وه‌ستێت و چه‌ند که‌سێکی بێ ده‌مامک لێی داده‌به‌زن و په‌لاماری زه‌رده‌شت ده‌ده‌ن و به‌زۆر ده‌یخه‌نه سه‌یاره‌که‌وه، له‌و کاته‌دا پاسه‌وانه‌کانی کۆلێژ سه‌یری روداوه‌که ده‌که‌ن و به‌ده‌میه‌وه ناچن”
(کاروان عوسمان) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له هه‌مان ڕۆژنامه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌کات که له نێوان هه‌ولێر تا موسڵ 11 بازگه هه‌یه، 3 خه‌نده‌قی گه‌وره به‌ده‌وری هه‌ولێردا هه‌یه، بۆ هه‌ر بازگه‌یه‌کیش 20 خوله‌کی ده‌وێت تا له ناو هه‌ولێره‌وه ده‌یگه‌یتێ، ناوبراو ده‌ڵێت “ئێمه گومانی زۆرمان له‌لا دروست بووه، ئه‌و ئوتومبێله‌ی سه‌رده‌شتی پێبراوه، چۆن له‌و 11 بازگه‌یه تێپه‌ڕیوه ئه‌گه‌ر ئوتۆمبێله‌که حکومی نه‌بووبێت”
له ڕاپۆرتی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌شدا باس له ڕفاندنه‌که کراوه و هاتووه (له ڕێکه‌وتی 4-5-2010 قوتابی کۆلێژی زمان به‌شی ئینگلیزی (سه‌رده‌شت عوسمان حسن) ڕفێنرا له به‌رده‌م په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان که ده‌که‌وێته به‌رامبه‌ر کۆلێژی ئاداب….. ناوبراو به ئوتۆمبێلێکی جۆری هۆندا مینی پاس ڕه‌نگی سپی ژماره فه‌حس بغداد براوه)
دوای فراندنی سه‌رده‌شت عوسمان، له لایه‌ن خێزان و هاوڕێکانیه‌وه ئاسایش و پۆلیس ئاگادار ده‌کرێنه‌وه، به‌ڵام به ووته‌ی به‌کر عوسمانی برای سه‌رده‌شت که بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ژماره (223) دوواوه ئاماژه‌ی به‌وه کردوه که پۆلیس و ئاسایش که‌مته‌رخه‌مییان کردوه و هیچ هه‌وڵێکیان نه‌داوه.
دوای 24 کاتژمێر له ڕفاندنی سه‌رده‌شت عوسمان له ڕێگای که‌ناڵی (کوردستان تی ڤی)ه‌وه که سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانه، ژماره مۆبایلێک بڵاو ده‌کرێته‌وه، که هه‌رکه‌سێک ده‌یه‌وێت هه‌واڵی سه‌رده‌شت بزانێت ده‌توانێت په‌یوه‌ندی پێوه بکات.
6 ی ئایاری 2010 ته‌رمی سه‌رده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن خێزانه‌که‌یه‌وه له مه‌یتخانه‌ی موسڵه‌وه “پزیشکی دادوەری” ده‌هێنرێته‌وه بۆ هه‌ولێر. هه‌مان ڕۆژ به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پۆلیس ده‌رکه‌وت که سه‌رده‌شت هیچ کێشه‌یه‌کی شه‌خسی نه‌بووه.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کان و ئاماژه‌کان:
دوا به‌دوای بڵاو بونه‌وه‌ی هه‌واڵی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان، ته‌واوی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی له هه‌رێمی کوردستان که‌وته ژێر پرسیاره‌وه. خۆپیشاندان و دروست کردنی که‌مپینی ناڕه‌زایی له لایه‌ن خه‌ڵکانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆوه ده‌ستی پێ‌کرد و به‌تایبه‌تی له ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و ئه‌م هه‌وڵه مه‌ده‌نیه له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌رتی دیموکراتی کوردستاندا زۆر که‌متر ده‌بینرا. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستاش ئاماژه‌کانی رۆژنامه‌نووسان و نوسه‌ران و که‌مپین و خۆپیشاندانه‌کان ڕوو له پارتی دیموکراتی کوردستانه و به‌تایبه‌تی روو له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه.
به ده‌یان به‌یان نامه له لایه‌ن دامه‌زراوه مه‌ده‌نیە بیانی و ناوخۆییەکانەوە و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نوسه‌ران و فراکسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ناو په‌ڕله‌مانی کوردستان و خوێندکاران و ڕۆژنامه‌نووسه‌ن و ئازادیخوازانه‌وه ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان کرا و له که‌مپینی (بێده‌نگ نابین) دا تێکڕا داوایان کرد که پارتی دیموکراتی کوردستان به فه‌ڕمی ڕونکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر تیرۆرکردنه‌که و داوا کرا که لیژنه‌یه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و که‌یسه دروست بکرێت له که‌سانی سه‌ربه‌خۆ و نوێنه‌ری سه‌ربه‌خۆی ڕۆژنامه‌نووسانیش له‌و لیژنه‌یه‌دا هه‌بن و له هه‌مان کاتدا خێزانی رۆژنامه‌نووسی تیرۆرکراو داوایان کرد که یەکێک له ئه‌ندامانی لیژنه‌که ئه‌ندامی خێزانه‌که‌ی سه‌رده‌شت بێت.
دوای ئه‌وه‌ی که ڕۆژنامه نووسان و نوسه‌ران و ته‌واوی میدیا ئه‌هلیه‌کان له ڕێگه‌ی کاری مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وانییه‌وه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی بریاری دا لیژنه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێکبهێنرێت.
به پێچه‌وانه‌ی ویستی ڕۆژنامه‌نووسان و خێزانه‌که‌ی سه‌رده‌شته‌وه لیژنه‌یه‌کی نه‌ناسراو پێکهات بۆ لێکۆڵینه‌وه و پاش 4 مانگ لیژنه‌که راپۆرتی خۆی ئاماده‌کرد.
له ڕاپۆرتی لیژنه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌کانی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ستگیر کراوه که سه‌ر به گروپی تیرۆریستی (انسار اسلام)ه و دانی به تاوانه‌که‌یدا ناوه و ئاماژه‌ی به‌وه کردوه که سه‌رده‌شت به‌ڵێنی پێداون هه‌ندێک کاریان له هه‌ولێردا بۆ ئه‌نجام بدات به‌ڵام به‌ڵێنه‌که‌ی نه‌بردۆته سه‌ر بۆیه ئه‌مانیش ڕفاندوویانه و تیرۆریان کردوه.
دوای ئه‌وه‌ی خێزانه‌که‌ی سه‌رده‌شت ئه‌نجامه‌که‌یان به دووباره تیرۆرکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شت وه‌سف کرد‌و رایانگه‌یه‌ند که هیچ سکاڵایه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سه نیه که لیژنه‌که دانپێدانانی لێوه‌رگرتوه و له هه‌مانکاتدا ڕای گشتی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی به سیناریۆ وه‌سف کرد و گروپی تیرۆریستی (انسار اسلام)یش له وه‌ڵام دانه‌وه‌یاندا بەفەرمی ئاماژه‌یان به‌وه کرد که ئه‌وان ده‌ستیان له‌و کاره‌دا نیه و ده‌ستگیرکراوه‌که‌ش ناناسن و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمانیان ئیدانه کرد و به کاری پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌ندامانی لیژنه‌که و خودی مەسعود بارزانی‌یان وه‌سف کرد.
به شێوه‌یه‌کی گشتی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان له دوای تیرۆرکردنی سۆرانی مامه حه‌مه و دکتۆر عبدولستار شه‌ریف سێیه‌م کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئاشکرایه لە دژی نوسەر و ڕۆژنامەنووس و کەسایەتی ڕۆشنبیری سەربەخۆ و ڕەخنەگر له ناوچه‌که‌دا له ساڵی 2008 تا ئێستا و به ده‌یان رۆژنامه نووسی سه‌ربه‌خۆش له ئێستادا له‌ناو مه‌ترسی تیرۆر و هه‌ره‌شه‌ی تیرۆر و چاوه‌ڕوانی تیرۆردا کاری ڕۆژنامه وانی ده‌که‌ن.
ئێستاش کە دوو ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسماندا تێدەپەڕێت، به‌یان نامه و ناڕه‌زاییه‌کان به‌رده‌وامه و به شێوه‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش په‌نجه‌ی ئاماژه‌کان رویانکردۆته سه‌رۆکایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێوەیەکی بەرچاو ئەو کەیسەش وەک هەمان ئەو کردەوە تیرۆریستیانەی کە لە ڕابردوودا بەرامبەر ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی مەدەنی و سەربەخۆ ئەنجامدراون، لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەت و پەرلەمانەوە پشتگوێخراوە.
تێبینی: ئەم وتارە لە 2012-05-03 لە سایتی کوردستان پۆست بڵاوبۆتەوە