کاکه سه‌رده‌شت لێم ببوره
ئه‌م کاته‌ت باش هاورێ نه‌ناسه‌کم چۆنت لێ بروانم به‌م هه‌موو بیتاقه‌تتیه‌وه که بومه هۆی ناره‌حه‌تی تۆ و منیش وه‌ک تۆ تیرۆر کرام به پلانی هه‌مان حزبه ره‌نگ زه‌رد و خێله‌کیه‌وه ، چۆن لیت بروانم به‌م هه‌موو ئازاره‌وه چۆن بتهینمه به‌ر چاوم ؟
به‌کام تاوانه‌وه بروانمه روخساره جوان و شێواوه‌که‌ت ،باریکه لاوی به‌ر زانکۆ ره‌نگ زه‌رده‌که‌ی پایته‌خته داگیر کراوه‌که‌م .به‌و هه‌موو ئازاره‌وه به‌روی ده‌رکه‌وتنی خۆری ئازادیه‌وه قاقای پیکه‌نینت دێت . تۆ مندالی باوکه جوتیارو زه‌حمه‌ت کێشه شه‌روال دراوه‌که‌ی شاره‌که‌ی هۆلاکۆ به‌زین .که هه‌میشه ده‌ت ویست مژده‌ی خۆشی و ئازادی و نان بینیت بۆ سه‌ر سفره‌ی ماله هه‌ژارو زه‌حمه‌ت کێشه‌کان .
تازه لاوی میلله‌ته به‌ش مه‌ینه‌ته‌که‌ی کوردی به‌ش مه‌ینه‌ت ، ئه‌لف و بێی ئازار و چه‌رمه سه‌ری سته‌می ده‌رسی خوێندنگاکان .چۆنت بێنمه به‌ر چاوه‌کانم که به وێنه نه‌بێت نه‌م دیویت؟ ئاره‌زوم بوو ئه‌و روخساره شێواوه‌ت تێر ماچ بکه‌م بۆ جارێکیش بێت .پیم خۆش بوو شان به‌مه ژێر ته‌رمه‌که‌ته که‌مێک گووێم له ئاخر وته‌کانی ژیانت بێت ، که چاو له وێنه‌کانت ده‌که‌م هه‌رچی جوانی مرۆڤه‌کانه ده‌یبینم له نیگاکانت ،ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ستت پی کرد بوو تاوان نه‌بوو به‌لام ده‌زانم گیان به‌خت کردن له پێناو ئازادی بۆ ولات و بۆ منداله هه‌ژاره‌کان ،وه‌ک خۆت فه‌رموت نامه‌ردیه له‌م خیانه‌ت کارانه بترسیت ،تۆ ئه‌و کوره نه‌بویت له‌و جاش‌و خۆفرۆشانه بترسیت ،که وتت ئازادی و یه‌کسانی سه‌رت دانه‌نه‌واند هه‌تا بالا به‌رزو جوانه‌که‌ت هه‌روا به راستی بمێنێت سه‌ربه‌رزی هاورێ گیان هه‌موو کوردیک شانازیت پێوه ده‌کات ،دوای هه‌نگاوه‌که‌ی تۆ به سه‌دان سه‌رده‌شتت دروست کرد ،ئه‌و خه‌یاله‌ی دوژمنان سه‌ر نه‌که‌وت بگره وات شه‌رمه‌زار کردون که بۆ هه‌تایه مۆریکی ره‌شت له نێو چاوانی ئه‌و حیزبه داوه ،
مەرگی تۆ مردنی ئه‌و خیڵه بوو. ئه‌و رۆژه‌ی تۆ مردیت ژیانت ده‌ستی پی کرد ،مه‌رگی تۆ مژده‌ی هه‌لهاتنی ئازادی بوو ،ئێستا ئاواتی هه‌موو گه‌نجێکی ئه‌م ولاته مه‌رگی تۆیه ،له دایک بونی هه‌ر مندالێک له دامینی ئه‌و ولاته ئیمه سه‌رده‌شتیک دیته دونیا‌و بۆ ئه‌وه‌ی وه‌جاخی ریبازه‌که‌ی تۆ کوێر نه‌بێته‌وه ،ئارام بگره له‌و شاره داگیر کراوه ،پێش تۆش زۆر که‌س سه‌ریان بۆ ئه‌و ولاته سپارد .وه‌ک سۆرانی مامه حه‌مه ، ئارام ، ره‌وف ئاکرێی ، شاپور ،قابیل ، هیتد
هاورێ گیان پێم بلی ده‌مه‌وێت بزانم ئاخر وشه‌ت چی بوو که دوژمنان ناچار بوون له خوێندا بتگاوزێنن ده‌مه‌وێت فێربم . ، کام شعر کام سرود، کام گۆرانیت ده‌گوته‌وه ؟پیم بڵی ده‌مه‌وێت بزان بۆ ئه‌وه‌ی مندالاکان فێر بن که وه‌ک تۆ چاو نه‌ترس بن خۆراگر بن به‌رانبه‌ر به مافیا‌و دوژمنه‌کانی کورد ،
به‌دیدار هه‌موو کورد شانازیت پێوه ده‌کات