داواى ئاشکراکردنى بکوژى راسته‌قــینه‌ى سه‌رده‌شت عوسمان ده
داواى پێداچوونه‌وه به‌و لێکۆڵینه‌وانه ده‌کرێت که له‌سه‌ر که‌یسی کوشتنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌نجامدرابوو، له‌گه‌ڵ ئاشکراکردنی بکوژی راسته‌قینه‌و دادگایکردنی، ئه‌وه‌ش له‌پێناو رازیکردنى راى گشتی.
دوێنێ 4/5، سێ ساڵ به‌سه‌ر رفاندنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسماندا تێپه‌ڕی که له‌ساڵی 2011 له‌به‌رده‌م کۆلیژی ئادابی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌هه‌ولێر رفێندرا‌و پاش رۆژێک ته‌رمه‌که‌ی له‌موسڵ دۆزرایه‌وه‌و رۆژنامه‌نووسان‌و په‌رله‌مانتاران داوای دۆزینه‌وه‌ى بکوژی راسته‌قینه ده‌که‌ن.
دواى تیرۆرکردنه‌که‌ى، لیژنه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێم راپۆرتێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا سه‌رده‌شت عوسمانى به«تێوه‌گلان له‌گروپى تیرۆرستى» ناوبرد‌و که‌سێکیش به‌تۆمه‌تی کوشتنی ده‌ستگیرکرا، به‌و هۆیه‌وه ناڕه‌زایى له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم دروستبوو، وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه.
هه‌رچه‌نده تائێستا چه‌ند دانیشتنێکی دادگایی‌کردنی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستگیرکراوه به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام که‌سوکاری سه‌رده‌شت ئاماده‌ى دادگایکردنه‌که نه‌بوون‌و ره‌تیده‌که‌نه‌وه ئه‌وه بکوژی راسته‌قینه بێت.
ره‌حمان غه‌ریب، رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکیکردن له‌ڕۆژنامه‌نووسان به‌ده‌روازه‌ی وت «که‌یسى سه‌رده‌شت که‌یسێکى ئازادى راده‌ربڕینه‌و که‌یسێکى تیرۆره نه‌ک کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى، ئێمه ئه‌وه سێ ساڵه داوامانکردووه که دادگایه‌کى بێلایه‌ن‌و ئاشکراو قایلکه‌ر بڕیارێک بدات‌و راى گشتى‌و رۆژنامه‌نووسان‌و بنه‌ماڵه‌که‌ى رازى بکات».
هه‌روه‌ها وتى که ده‌بێت ئه‌و که‌یسه یه‌کلاییبکرێته‌وه‌و بکوژانى ئاشکرا بکرێن.
دوێنێ له‌قاوه‌خانه‌ى کلتوورى له‌سلێمانی، مه‌ڕاسیمى ساڵیادى تیرۆرکردنى رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان به‌ڕێوه‌چوو، که تیایدا جارێکی تر جه‌خت له‌ئاشکراکردنى راسته‌قینه‌ى بکوژى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه کرایه‌وه.
رۆژنامه‌نووسان له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا داوایانکرد ده‌زگا ئه‌منیه‌کانى هه‌ولێر به‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا بچنه‌وه که ئه‌نجامیانداوه‌و ده‌سته‌کانى پشت ئه‌و رووداوه ئاشکرا بکه‌ن.
هه‌روه‌ها داوای‌کرد که لیژنه‌یه‌کى بێلایه‌ن که «رێز له‌سومعه‌ى یاسا ده‌گرێت‌و بڕوایان به‌یاسا هه‌یه« پێکبهێنرێن بۆ ئه‌و دۆسیه، له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر وته‌ى بنه‌ماڵه‌که‌ى که په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ هێزه ئه‌منیه‌کانى هه‌ولێر.
ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى لڤین به‌ده‌روازه‌ی وت که ئه‌وان بڕوایان به‌و دادگاییکردنه‌ى ئێستاى دۆسیه‌که نیه.
میره وتى «ئه‌و دادگاییکردنه‌ى له‌هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت له‌مه‌هزه‌له‌ى یاسایى ده‌چێت‌و قابیلى ئه‌وه نیه قسه‌ى له‌سه‌ر بکرێت‌و که‌سوکاره‌که‌ى به‌شدارى دادگاییکردنه‌که بکه‌ن».
هه‌رچه‌نده ناوبراو ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که وه‌ک شاهید بانگهێشتى دادگایکردنه‌که‌ى کراون، به‌ڵام وتى که بڕوایان به‌و جۆره دادگاییکردنه نیه.
«ئه‌و جۆره دادگاییکردنه به‌ئاڕاسته‌ى سلبیدا ده‌ڕوات، قه‌ناعه‌تمان پێى نیه، به‌ڵکو ده‌بێت بکوژانى راسته‌قینه‌ى بدۆزرێنه‌وه‌و له‌دادگایه‌کى بێلایه‌ندا دادگایى بکرێن».
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مان ده‌ڵێت تائێستا له‌سه‌ر دۆسیه‌ى سه‌رده‌شت عوسمانى رۆژنامه‌نووس هیچ به‌دواداچونێک نه‌کراوه‌و ته‌نها په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن یاداشتیان به‌رز کردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان.
په‌یمان عیزه‌دین، به‌ده‌روازه‌ى وت «حکومه‌ت‌و په‌رله‌مان له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى هه‌ردوو حزبی پارتى‌و یه‌کێتى پێکهاتوون که ته‌واوى دادگا‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌کانیان کۆنترۆڵ کردووه‌و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یان لێناکرێت بکوژانى سه‌رده‌شت ئاشکرا بکه‌ن، به‌ڵکو ده‌بێت جه‌ماوه‌ر لێنه‌گه‌ڕێن که له‌سه‌ر بیروڕاى که‌سى له‌م هه‌رێمه‌دا خه‌ڵک‌و رۆژنامه‌نووس تیرۆر بکرێت».
په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى ده‌ڵێت که‌یسى سه‌رده‌شت عوسمانى رۆژنامه‌نووس «سیاسیه«و بۆیه ناتوانن هیچ به‌دواداچوونێک بکه‌ن.
دانا سه‌عید سۆفى، له‌لێدوانێکدا به‌ده‌روازه‌ى وت «به‌حساب دادگا ده‌سه‌ڵاتێکى سه‌ربه‌خۆیه بۆیه په‌رله‌مان ناتوانێت هیچ به‌داوداچوونێک بکات، چونکه ئه‌و که‌یسه سیاسیه«.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌نووسان داواتان لێ ده‌که‌ن که به‌دواداچوون بکه‌ن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که ئه‌و داواکاریه هیچ ئاکامێکى نابێت.
هاوکات، په‌رله‌مانتارێکى کۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که که‌یسى سه‌رده‌شت عوسمان، چوارچێوه‌یه‌کى سیاسى وه‌رگرتووه‌و پێویست ده‌کات په‌رله‌مان بێته ده‌نگ.
بیلال سلێمان وتى «ئه‌و رووداوه جگه له‌وه‌ى تاوانێکى رفاندن‌و تیرۆرکردنه، سیاسیشه، چونکه هاوڵاتیان‌و رۆژنامه‌نووسان نیگه‌رانن که تائێستا بکوژانى راسته‌قینه‌ى ئاشکرا نه‌کراوه، ده‌بێت په‌رله‌مان بێته ده‌نگ‌و به‌دواداچوون بۆ که‌یسه‌که‌ى بکات به‌تایبه‌ت لیژنه‌ى رۆشنبیرى».
بیلال، روونیده‌کاته‌وه که ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان به‌رپرسیاره له‌تیرۆرکردن‌و رفاندنى که به‌و شێوازه له‌به‌رده‌م زانکۆ ده‌رفێنرێت‌و تیرۆر ده‌کرێت.
سەرچاوەی هەواڵ : هاوڵاتی