تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆركردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كه
له سێیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ڕفاندن و تیرۆركردنی خوێندكار‌و ڕۆژنامه نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) توڕه‌یی خۆمان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر ده‌رده‌بڕین.
پێمان وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ستاون به تیرۆركردنی (سه‌رده‌شت عوسمان) دژی گشت به‌هاكانی مرۆڤایه‌تین، كه بۆ بێده‌نگكردنی كۆمه‌ڵگا ته‌نها مه‌رگ شك ده‌به‌ن، ئه‌وانه بكوژی ئازادین، مه‌یلێكی سته‌مكاری و ترسناك كه به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ پێویستی و ڕەوڕه‌وه‌ی شاره‌ستانی ناگونجێت و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، مافی هیچ كه‌س و گروپێك نیه به كوشتن و تۆقاندن هه‌وڵی كپ كردنی ده‌نگی ئازاد بدات، چونكه هێڵی سورو حه‌رام كراوه.
تیرۆركردنی (سه‌رده‌شت عوسمان) كرده‌یه‌كه شه‌هیدانی وڵاته‌كه‌مان له قوڵایی خاك و مێژووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا تیرۆر ده‌كاته‌وه ئه‌وان بۆ ڕۆژێكی باشتر و ئازادییه‌كی ڕاسته‌قینه خه‌باتیان كرد، نه‌ك بۆ ڕۆژێك وڵاتێك كه تاكه‌كان تیایدا تیرۆربكرێن له پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانێكی ته‌ماح و چاو برسی.
بۆیه له سالیادی ڕفاندن و تیرۆركردنی خوێندكار‌و ڕۆژنامه‌نوسی بوێر (سه‌رده‌شت عوسمان) ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێرو پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌رپرسیاری یه‌كه‌م داده‌نێین له تیرۆركردنی (سه‌رده‌شت عوسمان). پێمان وایه شاردنه‌وه‌و بێده‌نگی كردن له كه‌سانی تاوانبار‌و بێده‌نگ بوون له كه‌یسی ده‌نگی ئازاد سه‌رده‌شت عوسمان، زیاتر هانمان ده‌دات به‌رده‌وامبین له ڕێبازه زیندووه‌كه‌ی (سه‌رده‌شت عوسمان).
سه‌رده‌شت عوسمان دروستكه‌ری ڕێبازێكی تری ئازادی بوو له‌به‌رده‌م ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕاگه‌یاندن.
كپكردنی ده‌نگی ئازاد جێگای قبوڵكردن نیه گه‌ر له‌هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی و عه‌شیره‌تی و ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كان توانیبێتیان سه‌ركه‌وتوو ببن له دواجاردا هه‌ر ئه‌و ده‌نگه ئازاده ئه‌یانباته به‌رده‌م دادگا و حه‌قه یاسای و شه‌رعی و مرۆییه‌كانیان له ژێر ده‌ست ده‌ردێنین و سزای تاوانه‌كانیان وه‌رئه‌گرن.
داواكــــارین:
1 – سەروه‌ری یاسا بۆ دادگاكان بگه‌ڕێته‌وه.
2 – لێپرسینه‌وه له ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر.
3 – ڕاده‌ستكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رده‌شت عوسمانیان تیرۆركرد
4 – ساڵڕۆژی شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمان بكرێت به ڕۆژی ئازادی ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان.
به‌شێك له خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی
5/5/2013