سەردەشت عوسمان و پێنوسە بوێرەکەی

Nasraddin_Rabbaniسەردەشت عوسمان و  پێنوسە بوێرەکەی رووی دەسەڵاتی هەرێم و هەموو ئەو کاربەدەستانەی ڕەش کرد کە باسی مافی مرۆڤ و ژیان و ئازادی ڕادەڕبرێن ئەکەن و ئەڵێن ئازادی ڕادەربرین هەیەو کەس زیندانی و ئازارو ئەشکەنجە ئادرێت و ناکوژرێت لەسەر دەربڕینی بیرو ڕا.
سەردەشتی رۆژنامە نووس وەک رۆژنامە نوسێکی بوێر و خاوەن هەستێکی دڵسۆز بۆ نەتەوەو نیشتیمانەکەی ئەدواو ئەیویست هەوڵی گۆرانکاری بدرێت و نەتەوەو نیشتیمانەکەی لە قەیران و نەهامەتی رزگاربکرێت، نەوەکانی ئێستاو داهاتوو هۆشیار و ئاگادار بکاتەوە لە داهاتوە ڕەش و پر لە نەهامەتیەکان، هەموولایەک ئاگادار بکاتەوە لە نەهامەتی و رۆژگارە ڕەشەکانی ژیان، ئەو رۆژنامە نوسە بوێر و بە توانایە کە سەرەتای پێگەیشتنی بوو هەستی بە قەیرانەکان ئەکردو ئەیویست خزمەتی نەتەوەو نیشتیمانەکەی بکات و بە پێنوسەکەی دڵسۆزی خۆی بگەیەنێتە تەواوی نەتەوە و هەموو ئەوانەی ئەیانەوێت خزمەت بکەن و دڵسۆزی خۆیان دەربڕن بۆ  نەتەوەو نیشتیمان.
چەکی دەستی سەردەشت عوسمان تەنها پێنوسە بوێرەکەی بوو، هەوڵی ئەداو ئەیویست کۆتایی بە رۆژگارە رەشەکانی ژیان بهێندرێت و روناکی روو لە هەموو لایەک بکات، چیتر هاوڵاتیان شوێنبزر و تیرۆر و خەڵتانی خوێن نەکرێن، کاری ئەو تەنها دڵسۆزی بوو بۆ نەتەوەو نیشتیمانەکەی و گەیاندنی ئەو ڕاستیانە بوو کە ئەبونە خزمەت و دڵسۆزی بۆ نەتەوەو نیشتیمان و ئایندەیەکی رووناک بۆ نیشتیمانی کوردستان، هەستی ئەو تەنها دەڕبڕینی دڵسۆزی بوو، لەگەڵ ئەوەی ئەیزانی وتنی ڕاستی لە ژێر دەسەڵاتێکی بێوەفاو مافیادا، بەرهەمێکی تاڵە و ئایندەیەکی پڕ لە ئازارە بۆ ئەو کەسانەی ڕاستی ئەڵێن و ئەیانەوێت نەتەوە لە نەهامەتی و رۆژگارە ڕەشەکانی داهاتوو ئاگادار بکەنەوە، ئەیزانی دڵسۆزی و خزمەتی نیشتیمان لە  ژێر دەسەڵاتێکی کاوڵکار و بکوژ و روخێنەرو خوێنرێژدا، ئەبێتە هۆکاری دەربەدەری و شوێنبزرکردن و زیندانی و خەڵتانی خوێن، بەڵام سەردەشت عوسمان نەتەوەو نیشتیمانەکەی لەلا خۆشەویست تر بوو لە گیان و ژیانی، بۆیە بوێرانە تێکۆشاو بە پێنوسەکەی ئەوندەی توانی دڵسۆزی بۆ نەتەوەو نیشتیمانەکەی دەربڕی و درێخی نەکرد، کۆتا ژیان و خەڵتانی خوێنیشی بوو بە هێماو هەستێکی دڵسۆزنانە و هەوڵدانی زیاتری دڵسۆزان بۆ دروستکردنی ئایندەیەکی روناک بۆ نەتەوەو نیشتیمان، وە هەروەها دروستکردنی زیاتر هەستی دڵسۆزانە و بوێرانە بۆ هەوڵدانی زیاتر بۆ ئایندەیەکی روناک بۆ نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان.
سەردەشت عوسمان ئەوەندەی توانی هەوڵی دا و خزمەتی کرد، تا ئەوکاتەی لەگەڵ پێنوسەکەی خەڵتانی خوێنکرا، ئەونەیتوانی بەرهەمی پێنوسەکەی بە چاوە پرلە غەمەکانی ببینێت، بەڵام هەوڵ و تێکۆشان و دڵسۆزیەکەی بوویە هۆی زیاتر بە ئاگاهاتنەوەو وریاییەکی زیاتری هاوپیشەکانی کە زیاترو بوێرانە ترهەوڵبدەن بۆ ئایندەی نەتەوەو نیشتیمان، کە ئەوەش یەکێک بوو لە وەسێت و داواکانی ئەو رۆژنامە نووسە، ئەو راستە نەیتوانی بەرهەمی پێنوسە بوێرەکەی ببینێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە نەتەوەی کورد و هاوپیشەکانی سەردەشت ئەو هیوایەیان هەیە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرهەمی دڵسۆزی ئەو رۆژنامە نووسە بوێرە ببینن و بزانن کە چەندە خزمەتی کردووەو چەندە بوێرانەو دڵسۆزانە تێکۆشاوە بۆ نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان.
بێگومان هەر وشەو هەڵوێست و تێکوشان و دڵسۆزی و نارەحەتی و ماندوبون و ئازارێک، تا ئەگاتە قەترە بە قەترەی خوێنی دڵسۆزان، بێ بەرهەم نابێت و خزمەتێکە بۆ نەتەوە و نیشتیمان، لەگەڵ ئەوەی هیچ کاتیش لە یاد ناکرێت، هەمووی ئەبێتە هێزو تواناو هەوێنی شۆڕش و تێکۆشان و هێزێک بۆ نەوەکانی داهاتوو و دڵسۆزانی نەتەوەو نیشتیمان، وشەو هەڵوێست و دڵسۆزیەکانی سەردەشت عوسمانیش تا ئەگاتە رۆژگاری خەڵتانی خوێنی، قەترە قەترەی خوێنە رژاوەکەی لەگەڵ ئەوەی هیچ کات لەیاد ناکرێت، هەوێن و هێزێکیشە بۆ دڵسۆزانی نیشتیمانی کوردستان.
لەورۆژگارەدا روو ئەکەمە هەموو ئەوانەی هەوڵی لەناوبردنی دڵسۆزانی نەتەوەو نیشتیمان ئەدەن، ئەوانەی ئەو پێنوسە بوێرەیان خەڵتانی خوێنکرد، دڵنیابن ناتوانن بە هیواکانیان بگەن و دڵسۆزان لە دڵسۆزی نەتەوەو نیشتیمان دابڕن، چونکە تیرۆرکردن و خەڵتان خوێنکردنی سەردەشت و پێنوسەکەی، لەگەڵ ئەوەی زیاتر هاندەری دڵسۆزان بوو بۆ خزمەتی زیاتری نەتەوەو نیشتیمان، رورەشییەکی هەمییشەیش بوو بۆ خوێنرێژان، هیچ کات ئەو رۆژگارە ڕەش و زوڵم و ستەمە لەیاد ناکرێت، وەک چۆن خوێنی ئەو رۆژنامەنووسە هیچ کات لەیاد نەکراوەو لەیاد ناکرێت.
خوێنی سەردەشت و خوێنی هەموو دڵسۆزانی نەتەوەو نیشتیمان، خوێنی هەر هاوڵاتیەکی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەمیشەیی هێزو توانان بۆ تێکۆشانمان، وە پەڵەی ڕەشن بە ناوچاوانی بکوژان و هەموو ئەوانەی دەستیان سورە بە خوێنی هاوڵاتیان و دڵسۆزانی نەتەوەو نیشتیمان، تا رۆژگاری بە دادگاگەیاندن، لە رۆژگاری دادگاشدا تەنها دادگا ئەتوانێت چارەنوسی ڕەشی ئەو بکوژانە دیاری بکات کە پیشەیان ئازار و ئەشکەنجەو کوشتن و خوێنڕشتنی هاوڵاتیانی نیشتیمانی کوردستان بووە.
سەردەشت عوسمانی رۆژنامە نووس پێنوس و پیشەکەی لە خزمەتی نەتەوەو نیشتیماندا بەکار هێنا، ئامادە نەبوو نە خۆی بفرۆشێت و نە پێنوسەکەشی، بۆیە خۆی و پێنوسەکەی بوونە رەمزێک بۆ نەتەوەو نیشتیمانی کوردستان، هیوادارم هاوپیشەکانی بە هیچ شێوەیەک پێنوس و پیشەکەیان نەفرۆشن و سەربەخۆیانە و دڵسۆزانەو بوێرانە خزمەتی نەتەوەو نیشتیمان بکەن، بۆ ئەوەی وەک رەمزی دڵسۆزی بۆ  هەمیشەیی  بمێننەوەو وشەکانیان هەمیشە یادەوەری بن بۆیان.
نەسرەدین ڕەببانی
لەندەن/ بریتانیا
05/05/2013
Email: nasradinrabbani@gmail.com
https://www.facebook.com/NasradinRabbanii

Leave A Reply

Your email address will not be published.