لە یادی سێ ساڵەی تیرۆری ڕەمزی ئازادی سەردەشت عوسمان چەند قسەیەک دەربارەیسیستەمی دادپەروەری لە کوردستان

لە یادی سێ ساڵەی تیرۆری ڕەمزی ئازادی سەردەشت عوسمان
چەند قسەیەک دەربارەیسیستەمی دادپەروەری لە کوردستان
لاوژە جواد:Lawzha_Jawad

سەردەشت عوسمان بەر لەوەی دەستی چەپڵەڵیان بچێتە گیانی و بەوشێوە دەڕەندانەیە تیرۆری بکەن، بە زمان و بە قەڵەمەکەی خۆی بکوژانی خۆی پێناساندین، پێی وتین کەسانێک هەن دەیانەوێت لەناوی بەرن تەنها لەبەر ئەوەی کە لە وتارێکی ڕەخنە ئامێز جیاوازی چینایەتی لە کۆمەڵگای کوردستان خستۆتە روو باسی لەوە کردوە کە ژیانی ئەو ئێستا چۆنەو ئەگەر ببێتە یەکێک لە خێزانی بارزانی چۆن دەگۆڕێتت.
سەردەشت عوسمان بۆیە تیرۆر کرا لەبەر ئەوەی کە ناوی کچی بارزانی هێنابوو، لە ووڵاتانی دیکتۆردا سەرۆک هەموو شتێکەو قسەی یەکەمو کۆتایی دەکات. کە دەگاتە سەر بەرژەوەندی سەرۆکو بنەماڵەو دارودەستەکەی.یاسا وەکو لاستیک وایە بەملاو ئەولادا دەکێشرێت .
بۆ نمونە لە کوردستاندا ئاسایشو پۆلیس لەبری ئەوەی گیانی خەڵک بپارێزنو ئاسایشی کۆمەڵگا دابینبکەن، خۆیان بەشێکن لە نانەوەی فەزای نائەمنی و ترسو تۆقاندن، کاتێک سەیارە جامڕەشەکانی  ئەحزابی میلیشیا بە بێ هیچ ڕێگریەک بە بازگەکان تێدەپەڕنو بە کوچەو کۆڵانەکاندا تەراتێن دەکەن و حوکمی موتلەقیان هەیە بۆ ڕفاندنو بێسەرو شوێن کردنی خەڵک بە دڵخوازی خۆیان، یان بە ئارەزوی خۆیان هێزەکانی دژە تیرۆرو بارەگای حیزبەکان تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەنو دەیانکوژن، وە هیچ لێپرسینەوەیەکی یاسایی و فەرمی نیەو تاوانباران بناسێنێتو بە سزایان بگەیەنێت، کەوایە یاسا شتێکی گاڵتەجارانەیەو هیچ دەسەڵاتێکی نیە.
لە کوردستاندا یاسا هەیە، خوێندنی باڵا بۆ یاسا ناسان هەیەو دادگاو دادوەر بینای بەرز بەرزیان هەیە، بەڵام سودی چیە و چەندە تووانیویانە دادپەروەری لە کۆمەڵگا جێگیر بکەن، هەتاکو ئێستاش بەشی زۆری یاساکان کۆپی ڕژێمەکانی پێشوون و لێواولێوی کۆنەپەرەستی و نا عەدالەتی و ئەوەش کە هەیە تەنها بۆ پاراستنی بەرژەوەندی دەسەڵات و میلیشیا کانیان و بەس.بەڕای من ئەوە سوکایەتی کردنە بە کۆمەڵگا بەگشتی و یاسا ناسان و سیستەمی یاسا بەتایبەتی.
بەدوای تیرۆری سەردەشت ئازادیخوازان خۆیان کردە خاوەنی ئەم کەیسەو ناڕەزایەتی هەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستانی گرتەوە، لەژێر فشاری ئازادیخوازان و بۆ کپکردنەوەی ئیعترازیان  هەستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی گاڵتەجارانەیان پێکهێناو جارێکی تر سەردەشتیان تیرۆر کردەوەو توهمەتی تیرۆریستو ئەنسار ئیسلامیان بۆ هەڵبەست! پێیان وابوو بەم شێوەیە دەتوانن خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکەوەو کۆتایی بەم کەیسە بهێنن. نەیانزانی ئازادیخوازان سەردەشت دەکەنە ڕەمزی ئازادی ڕادەربڕینو ڕۆژی تیرۆرەکەی بە ڕۆژی ئازادی دەناسێننو ساڵانە یادی دەکەنەوە.
کەسانێکیان زیندان کردو دادگایەکی گاڵتەجارانەیان داناو بەشوێن خێزانەکەیان ناردو مولزەمیان کردن کە لە دادگا ئامادە بن، لەکاتێکدا خێزانی سەردەشتو هەموو خەڵکی کوردستان باش دەزانن کە بکوژی سە ردەشت کێ یە!
پاش ماوەیەک تاوانبار وتی من نەسەردەشتم کوشتوەو نە بینیومە!. نازانم دادوەرو یاسا ناسان لە کۆێ بوون بۆ هیچ ئیعترزێکیان نەکرد بەرامبەر ئەو گاڵتەجاریەی بەناوی یاسا دادنراوە، بۆ هیچ دادوەرێکمان نەبینی بڵێت ئەوە گاڵتە کردنە بە ئێمەوە سەروەری کارمان، هیچ کامیان نەهاتن دەست لە کارەکانیان بکێشنەوە؟
سەردەشتلەبەردەمزانکۆڕفێندراوهیچبەرپرسێکیزانکۆماننەبینینارەزایەتیبەرامبەرشکاندنیحەرەمیزانکۆدەرببڕێت
ئیعتازبکات. بۆدادوەرانیشبەهەمانشێوە.
ئەگەرئێمەسەیرکەینبێدەنگییاساناسودادوەرانبۆتەهۆکاریئەوەیکەچەندجارێکیترتاوانبارانبەئاشکرابۆیدەردەچنبەبێئەوەیهیچکەسێکلێپرسینەوەبکات،نمونەیزیندوشمانبۆئەمەتەقەکەرانوتاوانبارانی ١٧یشوباتوڕۆژانیدوایین.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە سایتی سبەیەوە بڵاوبۆوە کە بکوژی سەردەشت ئاشکرا بووە،  هەژار عوسمانی برای سەردەشت وردەکاری ڕفاندنو تیرۆرکردنی سەردەشتی بڵاوکردۆتەوە. براکەی سەردەشت ئەوکات ملازم یەکی ئاسایش بووەو هەمو سەرەداوەکانی بۆ دەرکەوتوە. بەڵام هەژار دەڵێت تا دادگایەکی بێلایەنو عادیلانە نەبێت ناتوانم ئەم بەڵگانەم بخەمە ڕوو! دەتوانن لەم لینکە هەموو هەواڵەکە ببینن، http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=19370&LinkID=4
خێزانەکەی بەڵگەیان هەیەو دەزانن چۆنو لە چ ساتێکدا سەردەشت ڕفێندراوەو تیرۆر کراوەو براوەتە دەرەوەی شار، بەڵام چونکە دادگا سەربەخۆو بێلایەن نیە ناتوانن بەڵگەکانیان بخەنە ڕوو!

من پێموایە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە دادوەرانو یاسا ناسان ئیتر ئەم سوکایەتی و بێحورمەتیە قبوڵ نەکەنو شانبەشانی ئازادیخوازان  بێنە مەیدانو دژی ئەو گاڵتە جاریەی کە ناویان لێناوە دادگا بوەستنەوە، ئیتر ئەمە بخەنە ڕوو کە ئەمە سوکایەتیە بە یاسا، دادگا، کۆمەڵگا. داوای دادگایەکی بێلایەنو سەربەخۆ بکەنو تێیدا بکوژانی بە سزای یاسایی بگەیەندرێن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.