به‌رز ڕاگرتنی ڕۆژی ٥ ئایار و یادی سه‌رده‌شت عوسمان و رۆژی ئازادی، وەڵامی ئازدیخوازانی كوردستانه به سه‌ركوتگه‌ران!
سێ ساڵ لەمەوبەر له ڕێككه‌وتی 04-05-2010 بە ڕۆژی ڕوناک بەبەرچاوی پۆلیس و خەڵکێکی زۆر، لەلایەن هێزێکی تایبەت لەبەردەم کۆلێژی ئاداب لە پایتەختدا. بە ئاشکرا سەردەشت دەفرێنرێت. دوای دوو رۆژ، بە دوو گوللەی نێودەم. بەکوژراوی دەدۆزرێتەوە.
ئەمەش وەک هێمایەک بۆ بێدەنگکردن و دەمکوتکردنی ئەو رۆژنامەنوسانەی پەیامی ڕاستی بەخەڵک ئەگەیەنن. سەردەشت رۆژنامەوان بوو. کاتی خۆی وه‌ک رۆژنامه‌وان بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خستبووه‌کار. تیڕۆڕی راسته‌وخۆی ئه‌و په‌یوه‌ندی به‌کار و هه‌ڵوێستیه‌وه هه‌یه. لەسەر کاری رۆژنامەوانی، نوسین و ڕەخنەکانی لە ناعەدالەتی و گەندەڵی و تێکشکاندنی پیرۆزییەکانی بتەکانی بنەماڵە و هۆز تیرۆرکرا.
ئێستاكه‌ش به‌دوای ٣ساڵ له تیرۆری ئه‌و رۆژنامه‌نوسه بوێره، لیژنه‌ی لكۆڵینه‌وه و دادگای هه‌ولێر له هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی دۆسیه‌كه‌ن به سیناریۆیه‌كی ناشیرین و هەڵبەستراو و دوور له ڕاستی. به‌دوای ٣ مه‌شهه‌دی شانۆگه‌ری دادگای هه‌ولێر له سیناریۆی لێژنه‌ی لكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسماندا. به‌ره‌وڕووی نه‌فره‌ت و ناره‌زایه‌تی و ڕه‌خنه‌ی رۆژنامه‌نووسان و ئازادیخوازان و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان ده‌بێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش، رۆژنامه‌ی ئاوێنه چه‌ند زانیاریه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تۆمه‌تباری کەیسەكه په‌شیمان بۆته‌وه‌و ئەو تۆمەتەی ڕەدکردوەتەوە دابویانە پاڵی،تۆمەتبار لەقسەیدا لەبەردەم دادوەر ئاماژەی بۆ ئەوە ئەو کردوە “نە سەردەشت عوسمانی بینیوە‌و نە ناسیویەتی‌و نە دەستیشی لە تیرۆریدا هەیە”.
به‌پێی بریاری دانیشتنی دادگای هه‌ولێر له ٢٠\١\٢٠١٣دا، دانیشتنی دادگا دواخرا بۆ ٢ی ئاداری ٢٠١٣. له‌به‌روار و كاتی دیاریكراو به‌بێ هیچ ئاگاداریه‌كی فه‌رمی به‌پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌رۆژی پشووه و دادگا نییه. دوای ئه‌وه‌گوتیان كه یه‌كشه‌ممه،دادگا دانیشتنێكی دیكه ئه‌نجام ده‌دات. دیسانه‌وه له‌كاتی دیاریكراو گوتیان دادگا له‌١٧ ئاداری ٢٠١٣ داده‌نیشێت. ئه‌وه ١٧ ئاداریش تێپه‌ڕی، ئێستا دانیشتن و دانەنیشتن و شاردنه‌وه‌ی دادگا بووه به چیرۆكێكی سه‌مه‌ره له دۆسیه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا.
چیرۆكی عه‌نتیكه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و دانیشتنی دادگای هه‌ولێر بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانبارانی ڕاسته‌قینه‌و تیرۆرستان بوو، شاردنه‌وه‌و نهێنی كردنی دادگای هه‌ولێریش بۆ شاردنه‌وه‌ی سكانداڵه‌كه‌یه. شانۆگه‌ریه‌كی ناوازه‌و ده‌گمه‌ن، بێ ئه‌كته‌ر و بێ جه‌ماوه‌ر. له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه شتێك نییه ناوی دادگا و پرۆسه‌ی دادگایی بێت. ئه‌وه‌ی ئێستاكه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گه‌مه‌یه‌كی موخابه‌راتی ئاسایش و ده‌زگای پاراستنه.
ئازادیخوازانی كوردستان، ڕۆژنامه‌نوسان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان!
هه‌ر جۆرك له تێپه‌راندنی دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان و په‌نادانی تیرۆرستان، هێرشه بۆ سه‌ر ئازادی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و سه‌ركوت له‌سه‌ر ئازادی و ئازادیخوانه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به هێز و چاوبه‌ستی كار له‌سه‌ر تێپه‌راندن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه ده‌كات، بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی ده‌ربڕین و سه‌پاندنی سه‌ركوتی زیاتر به‌سه‌ر كوردستان. ئه‌وه ئه‌ركی ئازادیخوازانی كوردستان و رۆژانامه‌نوسان و ڕێكخراوه‌كانه، بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سیناریۆكانی ده‌سه‌ڵات و به‌رگری له ماف و ئازادیه‌كان. رۆژی ٥ ئایار له‌سێیه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان، وە ڕۆژی ئازادی لە بە مەراسیمی جۆراو جۆر بەرز و بەڕێز ڕابگرن. بۆ وەڵامدانه‌وه ی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تێپه‌راندنی دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان و په‌نادان و شاردنه‌وه‌ی تاوانباران و تیرۆرستان.
ئه‌وه نزیك ده‌بینه‌وه له ٣ ساڵ به‌سه‌ر تیرۆری رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، بەدوای تیرۆری ئەو بزوتنه‌وه‌یه‌کی فراوانی جەماوەری و ئازادیخواز شاره‌کانی خرۆشاند، ئەو بزووتنەوەیە بۆ به‌رگری له‌ئازادی و له‌پێناو ئازادیدابوو. بۆ پێش‌گرتن به‌دوباره نه‌بوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شته‌كان و وه‌ستانه‌وه له‌به‌رامبه ر تیرۆر و و دادگاییی تاوانبارانی راستەقینەی سه‌رده‌شتدا تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه. خەبات بۆ ڕێگەگرتن لە تێپەراندنی تیرۆر بە سیناریۆ و پەنادانی تاوانباران، خەباتێکی ئەمرۆی ئازادیخوازانە لە دۆسیەی تیرۆری سەردەشت عوسماندا.
ئه‌مسالیش له یادكردنه‌وه و به‌رز ڕاگرتنی یادی سه‌رده‌شت و ڕۆژی ٥ ئایار وە یاد و ڕێز لێنان لە رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، داواکارین کە :
یەکەم. ئەم پرۆسەی دادگایی کردنە دەستبەجێ ڕابگیرێت.
دووەم. لیژنەیەکی بێ لایەنی سەڵاحیەتدار بە بەشداری ڕێکخراوە مەدەنیەکان و سیاسیەکانی کوردستان و ڕێکخراوە جیهانیەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ و نوێنەری خێزانی سەردەشت عوسمان بۆ لێکۆڵینەوە لەو کەیسە پێک بێت کە هەموو ئاسانکاریەکی لە لایەن حکومەتی هەرێم و دەزگا ئەمنیەکانی هەولێر بۆ بکرێت.
سێیه‌م. 5 ئایار بكرێته رۆژی ئازادی ده‌ربڕین له كوردستان.
گرینگە ئەم رۆژە وەك (رۆژی ئازادی) لەلایەن ئازادیخوازان به‌رز ڕابگیرت و هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه له ٥ ئایار وه‌ك رۆژی ئازادی به‌یه‌ك ده‌نگ كار بكه‌ین بۆ سازدانی مه‌راسیمی یادی رێزلنان و یادی سه‌رده‌شت عوسمان و گرتنی كۆڕ و سیمینار لەسەر ڕەوشی ئازادی. یا سازدانی هه‌ر چالاكی و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی له رۆژی ئازادی‌دا.
لێرەشەوە بەتایبەتی بانگەوازی ئازادیخوازان لە شاری یۆتۆبۆری و سوید دەکەین، هەڵدەستین بە گرتنی مەراسمێک لە ٥ ی ئایاری ٢٠١٣دا لە Folkets hus – Järntorget. پێشوازی لەهەر بەشداری و چالاکیەک دەکەین.
كۆمیته‌ی پشتگیری له داواکاریەکانی خه‌ڵكی كوردستان له یۆتۆبۆری
كۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ داكۆكی له ئازادی یۆتۆبۆری
2013-03-31