ڕونکردنەوەیەک لە دەستەی سەرپەرشتیاری کەمپینی “دادگایەکی ئاشکرا و بێ لایەن بۆ دۆسیەی سەردەشت عوسمان”

sardasht osman (34)پوزش و ڕاستکردنەوە

بە ئاگاداری هەموو لایەکی دەگەیەنین کە لە کاتی کۆکردنەوەی ناوی ڕێکخراوەکان و کەسایەتیەکاندا هەندێک هەڵە بەسەرماندا تیپەڕیوە کە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لەو بابەتەوە پوزش بهێنینەوە:

یەکەم/لە کاتی کۆکردنەوەی ناوی ڕێکخراوەکاندا کاک مستەفای حەسەن گەورە ناوەکەی خۆی بەم جۆرە ناردبوو. (مستەفای حەسەن گەورە/ کوردستان پۆست)، ئێمەش بەو پێیە کە دەزانین کاک مستەفا هاوکارێکی بەردەوامی کوردستان پۆستە و چونکە ئێمە لەو ساتەدا تەنها ناوی ڕێکخراوەکانمان کۆ دەکردەوە و لە کۆنتاکتمان لەگەڵ هەر کەسێکدا ئەوەمان بە ڕوونی لە پەیامەکانماندا دەنووسی کە ئێمە ناوی ڕێکخراوەکانمان دەوێت، ئەو پەیامەی کاک مستەفامان بە هەڵە وەک ئامادەیی کوردستان پۆست بۆ بەشداری لە کەمپینەکدا دانا و بەو جۆرە، ناوی کوردستان پۆستمان دانا. لە نوسخەی دووهەمیشدا کە هیچ لایەکمان هێشتا ئاگاداری ڕونکردنەوەکەی کوردستان پۆست نەبووین، ناوی کاک مستەفامان لە ناو کەسایەتیکاندا دانەنا. هەر بۆیە لێرەدا خۆمان بە قەرزار دەزانین کە پوزش بۆ هەردوو لایان بهێنینەوە.

دووەم/لە کاتی بڵاوکردنەوەی نوسخەی دووەمی لیستی بەشدارانی کەمپینەکە کە پێکهاتبوو لە ناوی ڕێکخراوەکان و ناوی کەسایەتیەکان ئەم ناوانەمان بڵاو نەکردۆتەوە کە لێرەدا لەوانە کە بە هەڵە ناویان کەوتووە داوای پوزش دەکەین.

1. مستەفای حەسەن گەورە/ کوردستان پۆست

2. ناهید موکری/ چاڵاکی مافی مڕۆڤ و چاڵاکی بۆاری ژنان سوئد

3. مەحمود محەمەد عوسمان/ هولندا

4. خالید ڕەسوڵ / دانیمارک

5. سيوان محمد / شاعیر و نوسەر سويسرا

6. سه‌عید ئه‌حمه‌د/ چالاكوانی‌ سیاسی‌/ کوردستان

7. نەبەز خالید/ کارمەند /سلێمانی

8. خولیا حسێن / شاعیر و داکۆکیکاری مافەکانی ژنان/کەنەدا

9. جیهاد موحەمەد/ چالاک لە بواری ڕێکخراوی مەدەنی/ نەرویج

10. هانا عەلی/ چالاکی کۆمەڵگای مەدەنی/ کەنەدا

11. هێمن ڕەوف

12. شوان محه‌مه‌د/ رۆژنامه‌نووس/ سلێمانی

13. د.مەریوان وریا قانع/ هۆڵەندا

14. كامةران لةتيف / بةريوبةرى سةنتةرى بةركى لة مافةكانى منالانى كوردستان

15. كامه‌ران محمد/ ڕۆژنامه‌وان/ هه‌ولێر

16. زانا عەزیز کەریم

17. هەردی مەحمود/ خوێندکار/ لەندەن

18. بەناز ساڵح/ نەرویج

19. فریاد فەرەج/ کرێکار و ئەندامی سەندیکای ئای ئێف میتال/ سوید

20. سۆران سابیر/ لەندەن

21. فەرەیدوون عارف/ خوێندکار/هندستان

22. کامەران ناسیح حەبیب/ دکتۆر/ ئوسترالیا

ئێمە دڵنیاین کە هیچ کارێک بێ کەم و کوڕی نابێت و ئەمێدەوارین هەڵەکانمان بە ئەنجامی لاوەکی مکوڕیمان لەسەر ئەنجامدانی کەمپینەکە و لەسەری وەخت کارکردن بۆ هەژمار بکرێت و بەڵێن دەدەین کە بۆ کاری داهاتوومان هەوڵ بدەین ئەو هەڵانە بە لانی کەم بگەیەنین.

دەستەی سەرپەرشتیاری کەمپینی “دادگایەکی ئاشکرا و بێ لایەن بۆ دۆسیەی سەردەشت عوسمان”

٢٠-١-٢٠١٣

بۆ پەیوەندی : dadga2013@gmail.com

Leave A Reply

Your email address will not be published.