ساڵیادی شەهید سەردەشت لەستۆکهۆلم کرایەوە

 Stokholm_yadisardashtبەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لەکوردانی ستۆکهۆلم ساڵیادی شەهید سەردەشت کرایەوە کەسەرەتاکەی بە وتنی وتەیەکی کورت لەلایەن قادر نادر لە گروپی ١٧ شوباتەوە دەستی پێ کرد سەرباری بەخیر هاتنی ئامادەبوان کردو ووتی ، سەرباری ئەوەی دەسەلاتی کوردی دەیان کەسایەتی و سەرۆک خێلی گەورە وسیاسی ناودار و بەرپرسی حزبی تیرۆر کردیە ، بەڵام کەسیان بە ئاستی شەهیدی قەڵەم ( سەردەشت عوسمان ) نەیانتوانیوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەملی ئەو دەسەلاتە بئاڵین .

دواتر باوکی شەهید سورکێو لەوتەیەکدا  پرسە وسەرخۆشی خۆی ئاراستەی بنەمالە ی شەهید سەردەشت کرد و ووتی  وەک بنەماڵەی شەهیدان ،    خەمی سەردەشت  وەک  مناڵەکانی  خۆمان هەڵی دەگرین لە کارو  خەباتی جەماوەری و دادگایی وناوەندە جیهانیەکان دا  چونکە هەمویان  شەهیدی ئازادین.
هونەرمەند خالید رەشید  سەرەتا وتەیەکی کورتی پێشکەش کردو   ووتی پرسە وسەرخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی شەهید سەردەشت و قوربانیانی ١٧ شوبات دەکەم  ، دەسەڵاتی کورد بەرەخنەگرتن لیی سودی نما و  لەم روداوانەدا نیشانی دا کەبەزمانی گول و ئاشتی گۆڕانکاری ناکات ، لەناو ووتەکانیشیدا ووتی دەبێت ئێمە لەسارکۆزی  دیموکراسی تربین ، جونکە ئەو لەکاتی شەرەکانی ناتۆ لەگەل قەزافی ووتی  لەگەل دیکتاتۆریەت ناتوانرێ  بەئاشتی خەبات بکرێت  .  دواتر  بەبلوێرەکەی  هۆڵەکەی هەژاند    هەمومانی بۆ ئەو خەیاڵە برد ئێمە چ دەسەلاتیكی سیاسی  حوکمی نیشتمان  دەکات .
 
 دواترچاودیری سیاسی و نوسەر  دکتۆر  شەعبان مزوری ، وتی میژوی تیرۆر لەژێر ئەو دەسەڵاتە زۆر کۆنترە لەشەهید سەردەشت ،  بەلکو لەدوای  راپەرین  سەرەتاکەی بەئاشکرا  لەشەهید رەئوف ئاکرەیی،  ڕیناس  و یوسف تۆما و ئەبو نەسیر و نەزیر عومەر لەبادینان  دەستی پێ کرد تادەگاتە  شەهیدان سۆران و تاهیر شەریف و سەردەشت عوسمان  . هەروەها   لەدرێژەی ووتەکانی دا وتی لەکوردستان بۆچما فۆڕم هەیە تا ریفۆرم بکرێت .  وەرەخنەی گرت کەدەبوایە  لەگەرمەی سزادانی  بڕیاری دادگا  دەبوایە  ئۆپزسیۆن و هەموو لایەکمان بڕژاینەتە  شەقام  چونکە ناکرێت یاسا بەسەر   خۆپیشاندەرێکی وەک بیلال  زیندانی هەتا هەتایی بدرێت و  بۆ بکوژانی سەردەشت و ١٧ شوبات ، بەئازادانە بسوڕینەوە
 ئامینە کاکە باوە  پەرلەمانتاری سویدیش ووتی ،   جگە لەهاوخەمی بۆ بنەمالەی شەهیدان ( سەردەشت و ١٧ شوبات )  هاوکات وتی ئێمە دەمێکە دەلێین ناکریت بەناوی ئەوەی کەتۆ دەسەلاتی کوردیت هەیە ، بلیی مادام بە جلی کوردیەوە  بتکوژی ئێتر بێ دەنگ بێت .. جونکە ئەگەر سەیر بکەین  وولاتی تورکیا کەهەموومان دەلێین بەرامبەر کورد فاشستە ، بەلام کەمناڵی کورد بەرد لەپۆلیس خانە دەدات  گولەبارانیان ناکات وەک ئەوەی لەسلێمانی و لە١٧ شوباتدا  رویدا ؟
 ووتاری کۆتایی بۆ نوسەر و پێشمەرەگەی دیڕین (( هاشم کۆچانی)) بوو ،  کەسەرەتاکەی  جگە لەهاوخەمی خۆی بۆ هەموو بنەماڵەی شەهیدان راگەیاند هاوکات ووتی . سەردەشت تەمەنی ٢٢ سال بوو ،  بەلام ئەگەر سەیری ئەو چەند نوسینەی بکەی   کەبڵاو بۆتەوە ، زۆری ساتیرە و کەم  کەس دەتوانێ  بەو شێوەیە بینوسێ و یان خۆی لەساتیرە نوسین بدات  کەچی ئەو    لە چەند پەرەگرافێکدا ،    توانیبوی ،  هەموو ئازاری گەلەکەی دەرببڕێت .  ئەو پێی وابوو ئەوان هەستیان بەو توانایە شاراوەی  سەردەشت کردبوو  بۆیە ئەمە یەکێک لەخاڵەکانی تیرۆرکردنەکەیەتی .  هاوکات رەخنەی زۆری لەسەر ئەو دەسەلاتە کوردیەی گرت کە چر بۆتەوە بۆ سەرحوکمی  دووبنەماڵە  .
  شایەنی باسە ماوە ماوە ش    نوسینەکانی شەهید سەردەشت بۆ ئامادەبوان دەخوێنرایەوە بەتایبەتی ئەو   بابەتەی بەئاشکرا هۆکاری تیرۆر کردنێتی   ((من عاشقی کچەکەی بارزانیم)) وە بابەتی (( وامن ڕۆێشتم ))دەخوێنرایەوە و لەشاشەکەشدا وێنەی چەندین کەسایەتی تیرۆرکراوی  ژێر دەسەلاتی کوردی بلاو دەکرایەوە
 لەکۆتایشدا چەندین میوانی ئامادەبوو بە  پرسیار و سەرنجەکانیان   کۆڕەکەیان دەولەمەند کرد

Leave A Reply

Your email address will not be published.