بۆ خاوەن شکۆکانی وڵات !!!

دوای دوو ساڵ لە تیرۆرکردنی هاوڕێی ئازیزمان سەردەشت

بەرهەم خالید:  119

خۆزگە لەبری دەسەڵاتدار
هەمووتان بزمار بوونایە
پینەچییەک لە پێڵاوی
منداڵێکی ئەم وڵاتەی بدانایە

خۆزگە لەبری شۆڕشگێڕ
هەمووتان مێشکوژ بوونایە
پیرەمێردێک لە شەوێکی بێ کارەبای گەرمی هاوین
مێشولەی پێ بکوشتنایە

خۆزگە لەبری خەباتگێڕ
دەنکە شقارتە بوونایە
پیرەژنێک لەگوندێکی دوورەدەستی ئەم وڵاتە
چرای پێ دابگیرساندنایە

بەڵام جەخار
نە بزمارو
نە مێشکوژو
نە دەنکەکانی شقارتەن
پێڵاون لە پێی دوژمندان
مێشولەن لەسەر برینمان
ئاگرن بۆ ئایندەمان…….

Leave A Reply

Your email address will not be published.