كوشتن و رفاندنی رۆژنامه‌نوسان
ئه‌م رفاندن و هێرش كردنه بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان تۆڵه كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته، له رۆژنامه و رۆژنامه‌وانه ئازاد و بوێره‌كان، چونكه وای ده‌بینن ئه‌وان بونه‌ته هۆی شكستیان و ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له كرده‌كانیان و ده‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆن و دروستكردنی رایه‌كی به‌هێزی خه‌ڵك له سه‌ریان،
له دوای 25/7وه به تایبه‌تی ئه‌م هێرشانه بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له‌و شكسته زۆره‌ی تێیكه‌وتون و خه‌ڵك متمانه‌ی پێیاننه‌ماوه، ئه‌مه باشترین ددانپێدانانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ به‌ره‌و پێشچونی میدیای ئازاد و خه‌باتی رۆژنامه‌نوسان، كه بونه‌ته پردی گه‌یاندنی زانیاریه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت به خه‌ڵك، ئه‌گه‌رچی لایه‌ك له‌و ده‌سه‌ڵاته، كه پارتییه هێشتا خۆی له به‌هێزبوندا ده‌بینێت، به‌ڵام ترسی هه‌یه له‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن و ده‌نگه ئازاكان جه‌سته‌ی ئه‌ویش ده‌پشكنن و به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای په‌سند ناكرێت، بۆیه ئێستا به جیدی كار بۆ كپكردنی ئه‌و ده‌نگه مه‌رده‌ی رۆژنامه‌نوسانی ئازاد ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ده‌سته‌مۆیان بكه‌ن، بۆیه بێ ده‌ربه‌ستن و له راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه باس له‌م كاره‌ساتانه‌ش ناكه‌ن، كه به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و به تایبه‌تی شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسماندا هات.
كوشتنی رۆژنامه‌نوسان له‌م هه‌رێمه‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ كوشتنی ژنان زه‌مینه‌یه‌كی نامرۆییانه‌ی توندوتیژی به‌رهه‌مهێناوه، كه ده‌سه‌ڵات خۆیشی ناكات به خاوه‌نی و لێی ناپرسێته‌وه، ئه‌وان هه‌میشه سڵ له ئاشكرابونی كه‌یسی گه‌نده‌ڵی و ورده‌كاری كار و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، هه‌میشه‌ش شاهێدی ئه‌وه‌ین سه‌رۆكی هه‌رێم، كه پێویستبو یه‌كسه‌ر دوای شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمان بهاتایه‌ته قسه و به دواداچونی یاسایی بۆ بكردایه، زۆر جه‌خت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئازادی بیر‌وڕا و نه‌بونی زه‌مینه‌ی ئازادی بۆ به دواداچونی رۆژنامه‌وانی ده‌كاته‌وه، دوا به‌ڵگه‌ش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بو له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عێراقی، كه باسی له‌وه كرد، رێگه ناده‌ن ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ڕێوه بچێت، كه‌واته به‌شێكی زۆر له‌به‌رپرسیارییه‌تیه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌رشانی سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌زگاكانی ئاسایش و چه‌كدار و راگرتنی هاوسه‌نگی بۆ رۆژنامه‌نوسان به یه‌كسانی، بێ توڕه‌بون و كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسانی ئه‌هلی و ئازاد.
ده‌سه‌ڵات داخی دڵ و شكست و ترسی ئاشكرابونی نهێنی و كاره به‌ده‌كانیان، به كوشتن و لێدان و رفاندنی رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران و ژنانیش ده‌رده‌خه‌ن ئه‌وه‌تا مه‌لاكان، كه بێده‌ربه‌ست قسه ده‌كه‌ن و ئازادی بیر‌و ڕا مه‌حكومده‌كه‌ن، حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات لێیان ناپرسێته‌وه و به دواداچونی بۆ ناكات، له قازانجی خۆیانی ده‌بینن و ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵات له‌م كارانه‌دا به پاڵپشتی خۆیانده‌زانن.
له 4/5وه، كه رۆژنامه‌نوس و خوێندكار سه‌رده‌شت عوسمان ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، هیچ هه‌ڵوێستێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و بگره له راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه نییه یان زۆر كه‌مه، كوشتن و رفاندنی رۆژنامه‌نوسان ترس له دڵی هه‌موماندا دروستده‌كات، به‌وه‌ی كێ گه‌ره‌نتی ژیانی ئێمه‌ی رۆژنامه‌نوس ده‌كات، كه بێگومان ئامانجی ده‌سه‌ڵاتیش له رفاندن و كوشتنی رۆژنامه‌نوسان به تایبه‌تی ئه‌م خاڵی ترس خستنه دڵی هه‌موانه‌وه‌یه، بۆ ساردبونه‌وه و ده‌ست به‌رداربون له‌و كارانه‌ی، كه گه‌نده‌ڵی ئه‌وان بۆ خه‌ڵك هه‌ڵده‌ماڵێت، ئه‌وان به‌مشێوه‌یه ده‌یانه‌وێت ده‌نگ و بیر و را جیاوازه‌كان ده‌مبه‌ست بكه‌ن، كه‌چی هێشتا ئه‌زمونی ئه‌وه‌یان به ده‌ست نه‌هێناوه، كه ئه‌م كارانه خه‌ڵك زوتر راده‌په‌ڕێنێت.
پێویسته په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن به تایبه‌تی، له په‌رله‌ماندا دانیشتنی تایبه‌ت و ورد بۆ به دواداچونی ئه‌م كه‌یسانه بكه‌ن و حكومه‌ت و ده‌زگاكانی ئاسایش بهێننه به‌رده‌م په‌رله‌مان، ته‌نها به وه‌زیری خوێندنی باڵا و زانكۆ وه رانه‌وه‌ستن، هه‌وڵبده‌ن ورده‌كاری بۆ رۆژنامه‌نوسان ئاشكرا بكه‌ن، به چالاكی و به ده‌نگ هێنانی په‌رله‌مان و رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و ده‌ركردنی یاسا و بڕیاری نوێ بۆ پشتیوانه‌ی رۆژنامه‌نوسان و پشتگیریكردنیان، بێجگه له هه‌وڵی جیدی رۆژنامه‌نوسان خۆیان له به دواداچونی زیاتر و وردتتر بۆ ئه‌م تاوانانه.