گرووپی داکۆکی لە مافە مەدەنیەکانی خەڵکی کوردستان ھەڵدەستێ بە رێکخستنی خٶپیشاندانێک دژی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی.
بۆ ڕیسواکردنی ئەم کارە تیرۆریستی یەو رێگرتن لە دووبارە نە بونەوەی و دادگایکردنی تاوانباران لە دادگایەکی بێلایەن و ئاشکرادا. داوا لە ھەموو کەسانی ئازادیخواز، ڕێکخراوو لایەنە سیاسیاکان دەکەین دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگی ناڕازیی خەڵکی کوردستان و تێکڕای وڵاتانی تر، بەشداریی بکەن لەم خۆپیشاندانەو دۆست و ھاورێکانتانی لێ ئاگاداربکەنەوە.
کات: یەکشەم ١٥\١٢\٢٠١٣
دەمژمێڕ: ٢ تا ٤ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: بەردەم پەڕلەمانی ئۆنتاریۆ
111 Wellesley Street west
Toronto, ON
M7A 1A2
Queen’s park